Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۰ شهریور ۳۰, چهارشنبه

پژاك هه‌ڕه‌شه‌ له‌ “جاشه‌كانی‌” سه‌ر سنور ده‌كات كاری‌ سیخوری‌ نه‌كه‌ن


پژاك هه‌ڕه‌شه‌ له‌ “جاشه‌كانی‌” سه‌ر سنور ده‌كات كاری‌ سیخوری‌ نه‌كه‌ن

پارتی‌ ژیانی‌ ئازاد (پژاك )ئه‌وكه‌سانه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كاری‌ سیخوری‌ وزانیاری‌ و پێشڕه‌وی‌ بۆ هێزه‌كانی‌ ئێران ده‌كه‌ن‌و هه‌رشه‌ی‌ سزادانیان لێده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار به‌ هاوڵاتی‌ راگه‌یاند ، گه‌ریلاكانی‌ پارتی‌ ژیانی‌ ئازاد (پژاك) هه‌موو ئه‌وجاشانه‌ی‌ سنوری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانی‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌ له‌ هه‌ر جۆره‌ هاوكاریه‌كردنێكی سوپای‌ ئێران له‌باره‌ی‌ پژاك و په‌كه‌كه‌وه‌ .

سه‌رچاوه‌كه‌ رونیكرده‌وه‌ ” له‌رێگه‌ی‌ چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ به‌و جاشانه‌ وتراوه‌ هه‌ركه‌سێك گڵۆپی‌ سه‌وز داگیرسێنێت بۆ هێزه‌كانی‌ ئێران له‌دژی‌ ئه‌وان ئه‌وا توشی‌ سزای‌ قورس ده‌بێته‌وه‌”.

به‌پێی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ ده‌ست هاوڵاتی‌ كه‌وتووه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوو چه‌ند كه‌سێك به‌پاساوی‌ كاركرنه‌وه‌ سه‌ردانی‌ ناوچه‌ سنوریه‌كانی‌ پشده‌ریان كردوه‌ كه‌بۆ ده‌ستكه‌وتنی‌ زانیاری‌ رویان له‌و ناوچانه‌ كردبوو ، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پژاكه‌وه‌ ده‌ستگیركراون دواتر ئازادكراون به‌و مه‌رجه‌ی‌ كاری‌ سیخوڕی‌ نه‌كه‌ن وخه‌رێكه‌ی‌ ژیانی‌ خۆیان بن .

ماوه‌یه‌كه‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران ده‌ستی‌ كردوه‌ به‌هاوكاریكردن وپڕچه‌ك كردنی‌ ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ كه‌ هاوكاری‌ هێزه‌كانی‌ ئێران ده‌كه‌ن كه‌به‌ (جاش) ناوده‌برێن له‌دژی‌ هێزه‌كانی‌ پژاك و په‌كه‌كه‌ وه‌ خه‌ڵاتی‌ تایبه‌تیشی‌ داناوه‌ بۆئه‌وكه‌سانه‌ی‌ كه‌ چه‌كدارێكی‌ پژاك یان په‌كه‌كه‌ بكوژێت یان زانیاری‌ بدات له‌باره‌ی‌ شوێن وبارگه‌یان..

------------------------------------------
پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان
لە ژێر دروشمی "شەهیدان خاوەنی راستەقینەی ئەم وڵاتەن"، دەزگای شەهیدانی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ رێكەوتی (21/9/2011)، لە كاتژمێر (11)ی سەرلەبەیانی لە بارەگای رێكخستنی كەركوك بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لەكەس و كار و بنەماڵەی شەهیدان و دۆست و لایەنگرانی بە مەراسیمێكی شكۆدار ناسنامەی (7) گەریلای شەهیدی رایگەیاند كە لە كات و شوێنی جیاجیادا لەتێكۆشانی ئازادی و رزگاریخوازی كوردستاندا شەهید بوون و هاوكات یادی (6) شەهیدی دیكەش كرایەوە.
مەراسیمەكە سەرەتا بە خولەكێك رێزلێنان بۆ گیانی شەهیدان و داگیرساندنی مۆم لەلایەن كەس و كاری شەهیدان دەستی پێكرد و دواتر وتەیەك لەلایەن (وەستا ئیبراهیم) ئەندامی كۆمیتەی شەهیدانی پ.چ.د.ك ەوە پێشكەش كرا، سەرەتای گوتەكانی بە دروشمی (شەهیدان دوێنێ و ئەمڕۆ و داهاتوومانن) داڕشت و گوتی :
كورد بە درێژایی مێژوویی مرۆڤایەتی لانكەی شارستانییەكان بووە و بناخەیەكی گرنگی ژیانی كۆمەڵایەتی مرۆڤایەتی پێكهێناوە، هەر ئەمەش بۆتە هۆكاری سەرەكی بۆ رووبەڕووبوونەوەی بە هەموو جۆرە هێرشێك و هەمیشە دووچاری داگیركاری و ماڵوێرانی كراوەتەوە، لەگەڵ ئەمەشدا بەرخۆدانی و تێكۆشان جێگەیەكی گەورەی هەبووە لە پاراستنی مێژوو و كلتووری كوردیدا.

------------------------------
بۆ شەهیدانی قەندیل






hawalekany roj tv

/////////////////////////
بی اطلاعی از سرنوشت فعال مدنی کرد در سنندج
کردپا: یکی از روزنامه‎نگاران و فعالان مدنی شهر سنندج به دلیل فشار و تهدید دستگاه‎های امنیتی و قضایی حکومت اسلامی ایران مدتی است که از سرنوشت وی هیچ اطلاعی در دست نیست.
بنابر گزارش ارسالی خبرنگار آژانس خبررسانی کردپا از شهرستان سنندج، افشین ابراهیمیان معاون سردبیر هفته‎نامه‎ی " ندای گروس " و از اعضای اصلی سازمان حقوق بشر کردستان، مدتی قبل به علت شکایت "دکتر عبدالجبار کرمی نماینده‎ی مردم سنندج در مجلس شورای اسلامی از سوی ستاد خبری اداره‎ی اطلاعات و دادگاه انقلاب احضار گردیده است.
در ادامه‎ی این گزارش آمده است: آقای ابراهیمیان پس احضارها از مراجعه به دستگاه‎های امنیتی و قضایی خودداری می کند.
مدت یک ماه است که این فعال مدنی از سوی نیروهای امنیتی حکومت اسلامی ایران مورد فشار و تهدید قرار گرفته که متعاقبا و در این اثنی وی ناپدید شده است.
تا لحظه‎ی انتشار این خبر هیچ گونه اطلاعی از سرنوشت و مکان بازداشت احتمالی افشین ابراهیمیان در دسترس نمی‎باشد.
----------------------
بەیاننامەی رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان بە بۆنەی پشتیوانی لە فەلەستین
كوردپا: رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان لە بەرەبەری دەنگدان بە پێكهێنانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین لە كۆڕی گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، بە دەر كردنی بەیاننامەیەك داوای لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كرد هەتا وەكوو مافێكی ئینسانی، پشتیوانی لە مافی دیاری كردنی چارەنووسی فەلەستین بكەن.
دەقی بەیاننامەكە:
لە مافی دیاری كردنی فەلەستینییەكان وەكوو مافێكی مرۆیی پشتیوانی دەكەین، هەموو گەلان مافی دیاری كردنی چارەنووسیان هەیە و بەهۆی ئەم مافەوە دەتوانن سەربەستانە پێگەی سیاسیی خۆیان دیاری بكەن و ئازادانە بپەڕژێنە سەر گەشەی ئابووری، كۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی خۆیان، ئەمە بەشێكە لە بڕیارنامەی بەناوبانگی ((راگەیاندنی دانی سەربەخۆیی بە وڵاتان و نەتەوە ژێر دەست و ستەم لێكراوەكان)) كە بۆ یەكەم جار لە جاڕنامەی جیهانیی مافی مرۆڤدا ئاماژە بە مافی دیاری كردنی چارەنووس كراوە، بەدەر لە بەڵگە و رێككەوتن و كۆنوانسیۆنە مەدەنی، حقووقی، سیاسی و فەرهەنگییەكان، جاڕنامەی جیهانیی مافی مرۆڤیش وەكوو بەڵگەیەكی زێڕین و درەوشاوە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا مافی دیاری كردنی چارەنووسی بۆ هەموو مرۆڤ و نەتەوەكان بەدەر لە رەنگ، نەژاد، مەزهەب و .. وەكوو مافێكی سروشتی و ئینسانی بە فەرمی ناسیوە. لەم رۆژانەدا كە مەسەلە و گەڵاڵەی پێكهاتنی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستینی لە كۆڕی گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دەخرێتە بەر دەنگدانەوە، ئێمە وەكوو رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان لە هەموو دەوڵەت، نەتەوە و دامەزراوەكانی بەرگریكار و پشتیوانی مافە ئینسانییەكان چاوەڕوانیمان ئەوەیە هەتا پتشیوانی لە مافی ئینسانی فەلەستینییەكان بكەن كە چەندین دەیەیە بەردەوام بۆ ئازادی، دێمۆكراسی و مافی ئینسانیی خۆیان رەنج و ستەمیان چێشتووە، هیوادارین كە بە تێگەیشتنی دروست و لۆژیكی پشتیوانی لە ویستە مرۆییەكانی نەتەوەی فەلەستین بە مەبەستی پێكهێنانی وڵاتێكی سەربەخۆی بكرێ‌ و كۆتایی بە دەرد و ستەمەكانیان بهێنرێ‌.
رێكخراوی بەرگی لە مافی مرۆڤی كوردستان
30ی خەرمانانی 1390
--------------------
لە نێوان هاووڵاتیانی گوندێكی سەقز و هێزی ئینتزامی تێكهەڵچوون هاتە ئاراوە
كوردپا: هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامی ئێران بە بیانووی هاوكاریی دانیشتوانی گوندێكی سەر بە سەقز لەگەڵ كاسبكارانی سەرسنوور، زەخت و گوشاریان خستۆتە سەریان.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە شاری سەقز، رۆژی سێ‌ شەممە رێكەوتی 29‎ی خەرمانان هێزە ئەمنیەتییەكانی سەر بە ئیدارەی بەرەنگاربوونەوەی كاڵای قاچاخ هێرشیان كردە سەر گوندی " كوێرە گوێزە" لە ناوچەی گەوركی سەقز و لە ئەنجامدا تێكهەڵچوون هاتە ئاراوە.
شاهیدانی ئەو رووداوە هۆكاری تێكهەڵچوونەكەیان گەڕاندۆتەوە بۆ شاردنەوەی كالای كاسبكاران لەلایەن خەڵكی گوندی "كوێرەگوێزە" وە.
هەواڵنێری كوردپا ئاشكرای كرد، هێزی ئینتزامی مەبەستی دەستبەسەردا گرتنی كەلوپەڵی كاسبكارانیان هەبوو، بەڵام بە هۆی بەرەنگار بوونەوەی خەڵكی گوندی كوێرە گوێزە نەیانتوانی هیچ شتێك لەگەڵ خویان بەرن.
---------------------
پ.ک.ک مەترسیە بۆ سەر عێراق و توركیە/ جێگیر كردنی هێزە ئەمریكاییەكان لەسەر سنوور
كوردپا: وتەبێژی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، وێڕای بە مەترسی زانینی چالاكییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، بۆ سەر هەر دوو وڵاتی توركیە و عێراق وتی: بە مەبەستی پاراستنی سنوورەكانی ئەو دوو وڵاتە هێزەكانمان رەوانەی ناوچە سنوورییەكان دەكەین.
جیفری بیوكانن لە لێدوانێكدا بۆ رادیۆی ئورووپای ئازاد ئاشكرای كردووە: بە مەبەستی پێشگری لە دزەی چەكدارانی p.k.k بۆ ناو خاكی هەر دوو وڵاتی عێراق و توركیە هێزەكانیان رەوانەی سەر سنووری هەر دوو وڵات دەكەن.
بە وتەی ئەو ژنەراڵە ئەمریكاییە، هێزی پێشمەرگەی كوردستان و ئەرتشی توركیە، یارمەتیدەری سوپای ئەمریكا دەبن.
لێدوانی ئەو بەرپرسە ئەمریكاییە لە كاتێك دایە كە، چەند رۆژ لەمەوبەر حكوومەتی ئانكارا رەزامەندی لەبارەی گەڵاڵەی پێشنیاری "سازمان پیمان اتلانتیك شمالی"( ناتو) دەربڕی.
بەپێی گەڵاڵەی پەسەند كراو لەلایەن ئەندامانی "ناتو"وە لەناو خاكی توركیەدا راداری دژە مووشەك دادەمەزرێنێ‌.
ساڵی 2003 حكوومەتی توركیە بۆ پاراستنی سنوورەكانی، داوای هاوكاری لە وڵاتی ئەمریكا كرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هیچ وڵامێكیان بەو داواكاریەی توركیە نەداوە.
جورج بووش سەركۆماری ئەمریكا لە ساڵی 2007‎ پارتی كرێكارانی كوردستانی بە دوژمنی هەر سێ‌ وڵاتی توركیە، عێراق و ئەمریكا لە قەڵەم دا.

پێشتر وتەبێژی هێزەكانی ئەمرێكا لە عێراق، تۆپبارانی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانی لەلایەن حكوومەتی ئێرانەوە بە پێشێل كردنی رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان لە قەلەم دابوو.
دوای ئەوەی بڕیار بوو لە كۆتایی ساڵی 2011‎دا هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بكشێنەوە، مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوای لە حكوومەتی ئەمریكا كردبوو بەشێك لە هێزە سەربازییەكانی ئەو وڵاتە لە كوردستان بمێننەوە.
حەسەن دانایی فەر لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵدەریی میهر رایگەیاندبوو:" لێپرسراوانی كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستانی لە هەوڵی پێشگرتن لە دزەی پەژاك بۆ نێو خاكی ئێرانن و بەمزوانەش لێژنەیەك بۆ بەدواداچوونی ئەم بڕیارە پێك دێنین".
-----------------------¨

پیام آقای مسعود رجوی به مناسبت اعلام سازمان ملل و به رسمیت شناختن پناهندگان سیاسی در کمپ اشرف



-------------------------------
11 پێشنیاری گرووپی قه‌یرانی نێونه‌ته‌وه‌یی له پێناو چارەسەری پرسی کورد



NNS ROJ: گرووپی قه‌یرانی نێونه‌ته‌وه‌یی (ICG) رۆژی سێشه‌ممه‌ (20ی سێپتامبری 2011) راپۆرتێکی له‌ژێر ناونیشانی "تورکیا: کۆتایی هێنان به‌ سه‌ر‌هه‌ڵدانی په‌که‌که‌" بڵاو کرده‌وه‌ و تیایدا بانگه‌وازی ئاڕاسته‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی کورد کرد به‌ڕێگه‌ی ئاشتییانه‌ کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
گرووپی قه‌یرانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ راپۆرتێکی 44 لاپه‌ڕه‌یی دا، داوا له‌ حکومه‌تی تورکیا ده‌کا کۆتایی به‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی و به‌ژایی بێنێ و ده‌نووسێ "شه‌ڕی قورس و تاکتیکی سه‌ربازی، له‌ ساڵانی 1990 نه‌تیوانی کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکا و ئێستاش ناتوانێ." هه‌روه‌ها بانگه‌وازی ئاڕاسته‌ی په‌که‌که‌، ئاکه‌په‌ و به‌ده‌په‌ ده‌کا له‌ پێناو به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌نگاوێکی ئه‌رێنی، هه‌ردوولا گۆڕانکاری زهنی به‌رچاو و ستراتیژیک له‌ خۆیاندا به‌دی بێنن.
له‌م راپۆرته دا کۆمه‌ڵێک پێشنیاری گرنگ، وه‌ک په‌روه‌رده‌ به‌ زمانی کوردی، نه‌هێشتنی سیسته‌می له‌ سه‌دا ده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان، درێژه‌دان به‌ وتوێژ له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان، گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ده‌په‌ بۆ په‌رله‌مانی تورکیا، په‌روه‌رده‌کردنی پۆلیسه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی به‌توندی رووبه‌ڕووی چالاکڤانانی کورد نه‌بنه‌وه‌، هه‌ڵسوکه‌وتی یه‌کسان به‌رامبه‌ر به‌ شاره‌وانیه‌کان، راگرتنی هێرشه‌کان له‌ لایه‌ن په‌که‌که‌ و به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌نگاوی بوێرانه‌ له‌ لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌ خراونه‌ته‌ روو.
له‌ به‌شێکی ئه‌م راپۆرته‌دا هاتووه‌ "په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژییه‌کان، پلانی کۆتایی هێنان به‌ خه‌باتی چه‌کدارانه‌ی په‌که‌که‌ی پووچه‌ڵ کرده‌وه که‌ (27) ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌. دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی تورکیا له‌ نێوه‌ڕاسته‌کانی ژوئه‌ندا، زیاتر له‌ (110) که‌س له‌ ئه‌نجامی پێکدادانه‌کاندا کوژراون. تورکیا بنکه‌ و باره‌گاکانی په‌که‌که‌ی بۆمباران کرد و باس له‌وه‌ ده‌کرێ له‌ داهاتوویه‌کی نزیکدا هێرش ده‌کرێته‌ سه‌ر باکووری عێراق. ده‌بێ په‌که‌که‌ هه‌رچی زووتر کۆتایی به‌ هێرش و تیرۆر بێنێ و کاربه‌ده‌ستانی تورک، له‌پێناو کۆتایی هێنان به‌ توندوتیژی، هه‌ر چه‌شنه‌ هه‌نگاوێک بگرنه‌ به‌ر. پێویسته‌ هه‌ر دوو لایه‌ن رێگه‌ نه‌ده‌ن خه‌باتی چه‌کداری سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌ که‌ به‌ هۆیه‌وه‌ له‌ ساڵی 1984 به‌دواوه‌ زیاتر له‌ 30 هه‌زار مرۆڤ کوژراون."
گرووپی قه‌یرانی نێونه‌ته‌وه‌یی، پارتی ئاشتی و دیموکراسی (به‌ده‌په)‌ به‌ "بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی کورده‌کانی تورکیا" وه‌سف ده‌کا و داوا ده‌کا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان. هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌کانی ئاکه‌په‌ بۆ کرانه‌وه‌ی دیموکراتیک له‌ تورکیا که‌ کۆتاییه‌کانی 2009 ده‌ستیان پێکرد، سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌ڵه‌ و که‌موکوڕییه‌کانی به‌ هه‌نگاوێکی باش له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دا و ده‌خوازێ ئه‌م گۆڕانکارییانه‌ به‌رده‌وام بن. هه‌روه‌ک ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کا "به‌داخه‌وه‌ شان به‌شانی ئه‌م ریفۆرمانه‌، کاربه‌ده‌ستانی تورکیا به‌سه‌دان نه‌ته‌وه‌په‌رستی کوردی تورکیا که‌ له‌ ناویاندا شاره‌وانیه‌کانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵک و ئه‌ندامانی پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی کوردیش هه‌ن، قۆڵبه‌ست کردوه‌. زیاتر له‌ سێ هه‌زار چالاکڤانی نه‌ته‌وه‌په‌رستی کورد به‌ تۆمه‌تی "تیرۆریست"بوون سزا دراون و ئه‌مه‌ش ئاکه‌په‌ لێی به‌رپرسیاره‌."

له‌ کۆتاییدا، گرووپی قه‌یرانی نێونه‌ته‌وه‌یی (ICG)، ئه‌م یازده‌ پێشنیاره‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌م کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی تورکیا و لایه‌نی کوردی:
1. له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م خاڵانه‌ی له‌ خواره‌وه‌ ریز کراون، پێویسته‌ مافه‌ گه‌ردونیه‌کانی سه‌رجه‌م گروپه‌ ئه‌تنیکیه‌کان دانی پێدا بنرێ و سه‌رله‌نوێ به‌رنامه‌ی ریفۆرم بخرێته‌وه‌ گه‌ڕ که‌ پێشوازی له‌ ویسته‌ سه‌ره‌کییه‌کانی کوردان بکا:
ئه‌لف) له‌ یاسای پارته‌ سیاسیه‌کانی تورکیا و یاساکانی تری ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی تورکیا، هه‌ڵاواردنی ئه‌تنیکی بسڕدرێته‌وه‌.
ب ) یاسای تێکۆشان دژی تیرۆر و یاسای گرتووخانه‌ بگۆڕدرێن به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌نیا به‌ مه‌به‌ستی پشتگیری له‌ بیری نه‌ته‌وه‌په‌رستی کوردی چالاکی ده‌که‌ن، ده‌په‌یڤن و ده‌نووسن، تاوانی تیرۆریستیان نه‌درێته‌ پاڵ و نه‌خرێنه‌ گرتووخانه‌وه‌.
پ ) وێرای ئه‌وه‌ی تورکی زمانی ره‌سمی وڵات بێ، رێگه‌ به‌ په‌روه‌رده‌ی‌ زمانی کوردی و زمانه‌کانی تر له‌سه‌رجه‌م خوێندنگاکان بدرێ.
ت ) شۆڕا هه‌رێمیه‌کان له‌و شوێنانه‌ی ده‌نگی زۆرینه‌یان هه‌یه‌، بتوانن له‌ شاره‌وانیه‌کان و پارێزگاکان، زمانی کوردی و زمانه‌کانی تر به‌کار بێنن.
2. چیتر هێرشی ئاسمانی نه‌کرێته‌ سه‌ر بنکه‌ و باره‌گاکانی په‌که‌که‌ له‌ باکووری عێراق و ئه‌گه‌ر جموجوڵێکی به‌و شێوه‌یه‌ش بکرێ له‌ گه‌ڵ عێراق یان هاوپه‌یمانه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان هه‌ماهه‌نگ بکرێ و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک که‌سانی سڤیل و ناوچه‌ی نیشته‌جێ بوونیان نه‌کرێته‌ ئامانج.
3. ئامانج ئه‌وه‌ بێ میلیتانه‌کانی په‌که‌که‌ به‌ زیندوویی بخرێنه‌ ده‌ست و دژ به‌ نه‌یاره‌ چه‌کداره‌کان، تورکیا خۆی له‌ شێوازی سه‌ربازی دووره‌په‌رێز بگرێ. لێبوردنێکی گشتی هه‌مه‌ لایه‌نه‌ رابگه‌یه‌ندرێ و له‌ پێناو ئاماده‌سازی میلیتانه‌ کۆنه‌کان کۆمه‌ڵێک به‌رنامه‌ پێشکه‌ش بکرێ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی تورکیا پۆلیسه‌کان شێوازی توندوتیژی به‌کار نه‌هێنن، په‌روه‌رده‌ ببینن و ده‌رباره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و زوڵم و تاوانانه‌ی له‌ سایه‌ی جه‌نگ هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌، لێپرسینه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێ.
4. له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی کورده‌کانی تورکیا، به‌تایبه‌ت نوێنه‌رانی په‌رله‌مان وتوێژ و دانوستان ئه‌نجام بدرێ و له‌ پێناو ئاسانکاری بۆ چوونه‌ ناو مه‌جلیس، به‌ربه‌ستی له‌ سه‌دا ده‌ نه‌مێنێ.
5. ئه‌و میدیایانه‌ی هه‌ستی ئه‌تنیکی ده‌وروژێنن، ئاسته‌نگ بکرێن و له‌گه‌ڵ هه‌موویان به‌ یه‌کسانی مامه‌ڵه‌ بکرێ.
6. هه‌ڵسوکه‌وت له‌ به‌رامبه‌ر شاره‌وانیه‌کان وه‌ک یه‌ک بێت و به‌ یه‌ک شێوه‌ هاوکاری مادی بکرێن.
بۆ بزووتنه‌وه‌ی میللی کورد له‌ تورکیا:

7. په‌که‌که‌ کۆتایی به‌ هێرشه‌کانی بێنێ، بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ قۆناغی ئاگربه‌ست، ئاماده‌کاری بکا بۆ وازهێنان له‌ چه‌ک و گه‌ڕانه‌وه‌ی میلیتانه‌کانی بۆ ناو کۆمه‌ڵگا و له‌ باکوری عێراق بنکه‌ و باره‌گاکانی له‌و شوێنانه‌ دوور بکاته‌وه‌ که‌ خه‌ڵکی سڤیلی لێ نیشته‌جێیه‌.
8. پارته‌ کوردییه‌کانی تورکیا به‌ڵێن به‌ رای گشتی بده‌ن له‌ رێگه‌ی که‌ناڵه‌ یاساییه‌کانه‌وه‌ درێژه‌ به‌ تێکۆشان بده‌ن.
ئا ) کۆتایی به‌ بایکۆته‌ سیاسیه‌کان بێ و رێگه‌ به‌ نوێنه‌ره‌ سه‌ربه‌خۆکان بدرێ بچنه‌ په‌رله‌مانه‌وه‌.
ب ) به‌شێوه‌یه‌کی ژیرانه‌ خه‌بات بکرێ بۆ رێفۆرمی ده‌ستووری و یاسایی له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ مافه‌ گه‌ردوونیه‌کان و سرێنه‌وه‌ی زمانی هه‌ڵاواردن.
ت) له‌ رۆژئاوای تورکیا ئه‌و لێدوانانه‌ نه‌درێن که‌ هه‌ستی رای گشتی ده‌وروژێنن.
ج ) بۆ ئه‌وه‌ی کرانه‌وه‌ی دیموکراتیک ده‌ست پێ بکاته‌وه‌، هاوکاری ئاکه‌په‌ بکرێ و کۆتایی به‌ توندوتیژی و هاویشتنی کۆکتێل مۆلۆتۆف له‌ خۆپیشاندانه‌کاندا بهێنرێ.
9. زاراوه‌کانی کورمانجی و زازاکی به‌ فه‌رمی دانیان پێدا بنرێ و مامۆستاکان بتوانن له‌ قوتابخانه‌کان زمانی کوردی به‌کار بێنن.
10. پارته‌ یاساییه‌ ناسیۆنالیسته‌کانی کورد به‌ هێز بکرێن و له‌ چوارچێوه‌ی پێکهاته‌کانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌، خه‌بات بکه‌ن. ئه‌و هێمایه‌ له‌ناو بچێ که‌ بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی کورد، جیاخوازه‌.
11. له‌ پێناو خورت کردن و جێگیرکردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ خۆجێیه‌کان، گۆڕانکاری له‌ یاسا دا بکرێ.
--------------------------------------
ئەردۆغان: ئەمریکا وادەی هەموو یارەمەتیەکی بۆ شەڕ لە بەرامبەر پەکەکە پێداوین

NNS ROJ: لە درێژەی سەفەرەکەی سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ نیۆیۆرک، دوێنێ ئەردۆغان لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دانیشت. ئەردۆغان لە دیدارەکەی لە گەڵ باراک ئۆباما، لە پەنا بەشداری لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمیتەی گشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان‌دا، پێداگری لە سەر هەڵوێستی خۆی لە مەڕ ئیسرایل دەکا و سوورە لە سەر ئەوەی کە تا کاتێک سەبارەت بە کوشتنی نۆ تورکەکەی دەریای مەڕمەڕە داوای لێبوردن نەکات ئەوان هەڵوێستی خۆیان ناگۆڕن.
ئەردۆغان لە کۆتایی دیدارێکی یەک سەعات و نیوی لە گەڵ باراک ئۆباما، کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز کرد و وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانانی داوە. بە پێی وتەکانی ئەردۆغان، عێڕاق و ئەمریکا و تورکیا لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەردەوام لە بەرامبەر تێرۆریسم پشتی یەکیان گرتووە و هەر بۆیە ئێستاش درێژە بە تێکۆشانی هاوبەشیان لە بەرامبەر تێرۆریسم دەدەن.
سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە وەڵامی پرسیارێک دا لە مەڕ یارمەتیەکانی ئەمریکا بۆ تێکۆشان لە دژی پەکەکە دەڵێ:"ئەمریکا بە ئێمەی گوتووە کە ئامادەیە بۆ تێکۆشان لە بەرامبەر تێرۆر هەموو جۆرە یارمەتیەکمان بداتێ. پێشتریش ئەو یارمەتیانە هەر هەبوون سەبارەت بە فرۆکە بێ سەر نشینەکان و هەندێک زانیاری کە ئێمە پێویستمان پێیان بوو. سەبارەت بە هیچ کام لەم بابەتانە هیچ کێشەیەک لە نێوان ئێمە و ئەمریکا نیە. هەر بۆیە ئەمریکا لە شەڕ لە بەرامبەر تێرۆریسم لە گەڵ ئێمەیە."
هاوکات ناوبراو سەبارەت بە مەسەلەی پەکەکە باس لەوە دەکات کە ئەوان لیستێک لە داخوازیەکانی خۆیان ئامادە کردووە و پێشکەشی ئەمریکایان کردووە.
سەبارەت بە پێوەندیەکانی نێوان تورکیا و سوریا ئەردۆغان گوتی:"دیارە ئەم بابەتە، یەکێک لەو مەسەلانە بوو کە ئێمە لە دیدارەکەش دا ڕاوەستەمان لە سەر کرد. ئێمە نەمان دەویست کە پێوەندیەکانمان بگاتە ئەم خاڵە کە ئێستا تێیدایە. بەڵام دەوڵەتی تورکیا ئیتر بڕوای بە حکومەتی سوریا نەماوەو پێوەندیەکانمان بە تەواوی دابڕاندووە." ناوبراو هۆکاری ئەمەی گەیاندەوە بۆ ئەوەی کە بە تایبەت سوریا لەم دوایانەدا پرۆپاگەندەیەکی ڕەشی لە هەمبەر دەوڵەتی تورکیا دەست پێکردووە.
پێشتر کۆشکی سپی داوای لە تورکیا و ئیسرائیل کردبوو کە بە پێوەندیەکانیان دا بێنەوە. بڕیار وایە کە ئۆباما ئەمڕۆ لە گەڵ بنیامین ناتانیاهو دیدار بکات. پێشتر کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە کە ئۆباما داوا لە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەکا هەوڵ بدات پێوەندیەکانی لە گەڵ تورکیا باشتر بکا.
------------------

به‌ده‌نه‌ی هه‌واڵ

کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی دیسان دواخرا


NNS ROJ: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (20.09.2011)، وته‌بێژێک به‌ناوی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ لێدوانێکی نووسراودا رایگه‌یاند کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی که‌ بڕیار بوو مانگی داهاتوو ئه‌نجام بدرێ، بۆ کاتێکی تر دوا خراوه‌.
وته‌بێژه‌که‌ ره‌تی ده‌کاته‌وه‌ کۆنفرانسه‌که‌ له‌ لایه‌ن بارزانیه‌وه‌ هه‌ڵوه‌شێنرابێته‌وه‌ و ده‌ڵێ "هەندێ‌ لە میدیاكانی ناوەوە و دەرەوە وایان بڵاوكردۆتەوە كە گوایە ئەو كۆنفرانسە نەتەوەییەی كە بڕیاربوو مانگی داهاتوو لە هەولێر ئەنجام بدرێ‌ لە لایەن سەرۆك بارزانی یەوە هەڵوەشێندراوەتەوە. مەبەست لە ئەنجامدانی ئەو كۆنفرانسە ئەوە بوو كە بژاردەی ئاشتی بكرێتە بژاردەی هەموو ئەو لایەنانەی كە بەشداری تیادەكەن ، بەڵام لە كەشێكی وەك ئەمرۆ كە شەڕو پێكدادان لە ئارادایە ئاستەنگە كۆنفرانسەكە ئامانجی خۆی بپێكێنێ" .
ئه‌و وته‌بێژه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌مجۆره‌ به‌رده‌وام ده‌بێ "بەستنی كونفرانسی وا پێویستی بە كەشێكی ئاشتیانە هەیە نەك شەڕو پێكدادان، جا لە بەر ئەوەی تا ئێستا كۆتایی بە شەڕو پێكدادانەكان نەهێنراوە، بۆیە كۆنفرانسەكە بۆ كاتێكی تر دواخراوە و بەهیچ شێوەیەكیش هەڵنەوەشێنراوەتەوە."
چه‌ند رۆژ پێش ئه‌م لێدوانه‌، سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ وتوێژێکدا له‌ گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی (IMC)ی تورکی رایگه‌یاندبوو "به‌ هۆی به‌رده‌وامی پێکدادانه‌کانی نێوان سوپای تورک و گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی، کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌."
شایانی باسه‌ مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ، سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی باکووری کوردستان سه‌باره‌ت به‌ به‌ستنی کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی له‌ گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی کۆ ببوونه‌وه‌ و له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ رێک که‌وتبوون که‌ کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی مانگی ئۆکتۆبری ئه‌مساڵ له‌ هه‌ولێر ببه‌سترێ.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر