Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۰ مهر ۲, شنبه

كورده‌ جووه‌كانی ئیسرائیل دژی توركیا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا (بە وێنەوە)

كورده‌ جووه‌كانی ئیسرائیل دژی توركیا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا (بە وێنەوە)
ئه‌مڕۆ كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ بۆماوه‌ی كاتژمێرێك به‌ ئاماده‌بوونی ده‌یان كه‌س له‌ شاری ته‌لئه‌بیب له‌ وڵاتی ئیسرائیل خۆپیشاندانێك ئه‌نجامدرا له‌ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌م وڵاته‌، خۆپیشاندانه‌كه‌ دژی سنوربه‌زاندن و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا و كوشتنی هاوڵاتی سڤیلی كورد له‌ باشوری كوردستان، دروشمه‌كانی(ئۆردۆغان تیرۆریست، كوشتنی كوردان بوه‌ستێنن، بۆهه‌ر فیرعه‌ونێك موسایه‌ك هه‌یه‌) له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ گووتران، ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ ئه‌م خۆپیشاندانه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای ئیسرائیل كورد و رێكخراوی كورده‌ جووه‌كانی ئیسرائیل رێكخرابوو.
هاوكات داواش له‌ حكومه‌تی‌ ئیسرائیل ده‌كه‌ن فشار بخاته‌ سه‌ر توركیا و هاوكاریه‌ سه‌ربازیه‌كانی‌ بۆ ئه‌و ولاته‌رابگرێت تا ئه‌و كاته‌ی‌ وه‌لامی‌ داواكاریه‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد ده‌داته‌وه‌ دۆسیه‌كه‌یان به‌رێگه‌ی‌ ئاشتیانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات.
به‌هه‌مان شێوه‌ داواش ده‌كه‌ن حكومه‌تی‌ ته‌لئه‌بیب پشتگیری‌ گه‌لی‌ كورد بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ كوردی‌ رابگه‌یه‌نێت وه‌ك چۆن پشتگیری‌ گه‌لی‌ سودانی‌ باشووری‌ كرد.كوردە جوویەكان خۆیان وەك بەشێكی دانەبراوە لە نیشتیمانی دووهەمی خۆیان كوردستان هەژمار دەكەن و لەو چەند ساڵەی دواییدا زۆر هەول و چالاكیەیان ئەنجامداوە بۆ پشتگیری لە مەسەلەی دۆزی رەوای كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان.
ئەو خۆپێشاندانە لە چوارچێوەی كار و چالاكییەكانی دەزگای ئیسرائیل-كورد لە وڵاتی ئیسرائیل بە هاوكاری لەگەل رێكخراوی نیشتیمانی كوردە جوویەكانی ئیسرائیل كە رێكخراویكی تایبەتە بە كاروباری كوردە جوویەكان لە ئیسرائیل ریكخرابوو.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر