Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۰ شهریور ۱۴, دوشنبه

ئیستا با هەمۆ کوردیک باش بەزانێت کە رەژیمی ئیران رەژیمیکی شەرخۆازە دژی ئینسانیە جا ئیستا رۆژیکی زۆر هەستیارە بۆ میلەتی کورد ئەمرۆ رۆژی یەک گرتنە یەک د





ئیستا با هەمۆ کوردیک باش بەزانێت کە رەژیمی ئیران رەژیمیکی شەرخۆازە دژی ئینسانیە جا ئیستا رۆژیکی زۆر هەستیارە بۆ میلەتی کورد ئەمرۆ رۆژی یەک گرتنە یەک دەنگ بۆنە دژ بە رەژیمی داگیرکرەی ئیران بیدەنگی خیانەتە
بە کورد ۆ کوردستان ئەمرۆ رۆژی چارە نۆسە بۆ میلەتی کورد ئەمرۆ ئەگر حیزب یان ریکخراوەیکی کوردستانی لە برانبەر داگیر کرەی ئیران دا بی دەنگ بێت بەزانە ئەو ریکخراوە خائنە بە میلەتی کورد بە نیشتمانی کورد .
لە گەل ریز وسۆپاسمدا سامۆئیل کرماشانی

بە پیی شەرایتی كە ھاتۆوتەپيش، ئەركی ھر كوردیكە كە لە ھر شیوینك و بە ھر شیوەیك لە توانای دایە ،پیشتیوان و و یارمەتیدەری حەرەكی ئازادیخوازو گەلی كوردو ھیزی گەریلا بیت. ئاسوی گەلئ كورد نزیكە.

با توجه به شرايط حساس پيش رو ، وظيفه ي هر كردي است كه در هر جاي كه باشد به نيروهاي گريلا و به هر شيوه اي كه باشد ياري رسانده و از جنبش آزادي خواهي خلق كرد حمايت نمايد .
آزادي خلق كورد نزديك است.

//////////////////////
ئێران ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ پژاك ره‌تده‌كاته‌وه‌
هاوڵاتی‌

به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێران ئاگربه‌ستی‌ تاكلایه‌نه‌ی‌ پژاكی‌ ره‌تكرده‌وه‌‌و رایگه‌یاند هێرشه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت.

ته‌له‌فزیۆنی‌ ره‌سمی‌ ئێران ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ رایگه‌یاند یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ سه‌ر به‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێران 22 چه‌كداری‌ پژاكیان كوشتووه‌‌و 27 چه‌كداری‌ دیكه‌شیان برینداركردووه‌ له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق.

كولونێڵ حه‌مید ئه‌حمه‌دی‌ فه‌رمانده‌ له‌ سوپای‌ پاسداران له‌لێدوانێكیدا رایگه‌یاند ئه‌و چالاكیه‌ سه‌ربازییانه‌ی‌ له‌رۆژی‌ هه‌ینی‌ یه‌وه‌ ده‌ستیان پێكردووه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا یه‌ك ئه‌ندامی‌ پژاك مابێت.

ئه‌حمه‌دی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد تا پژاك سنوره‌كانیان چۆڵ نه‌كات ئاگربه‌ست هیچ مانایه‌كی‌ نییه‌.

شه‌وی‌ رابردوو پارتی‌ ژیانی‌ ئازادی‌ كوردستان (پژاك‌)و پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان (په‌كه‌كه‌) ئاگربه‌ستی‌ تاكلایه‌نه‌یان راگه‌یاند.
, , | 5. ئه‌یلول 2011 14:44
--------------------------------
‎*پژاك: ئاگربڕە یەكلایەنەكەی هەڵوەشاندەوە


دوای تەنیا لەیەك رۆژ پارتی ژیانی ئازادی كورد (پژاك)، لەبڕیاری ئاگربەستەكەی پەشیمان دەبێتەوەو لەڕاگەیانراوێكدا بڕیاری رووبەڕووبوونەوەی ئێران دەدات.

پارتی ژیانی‌ ئازادی‌ كوردستان تەئكید لەسەر بەردەوامیدان بەڕووبەربوونەوەی‌ كۆماری‌ ئیسلامی ئێران دەكاتەوە، بەهۆی‌ ئەوەی‌ ئێران بەداواكەی‌ ئەوان بۆ ئاگربەستی‌ تاكلایەنە پابەندنەبووەو لەڕاگەیاندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ لڤین پرێس نێردراوە، پژاك باسی لەوەكردووە "ئەوان پابەندبوون بەئاگربەستەكەوە، بەڵام ئێران بەردەوامی‌ داوە بەهێرشەكانی‌، بۆیە بڕیاڕیانداوە لەمڕۆ بەدواوە كاردانەوەی‌ پژاك، بەپێی هەڵسوكەوت‌و بڕیاری كۆماری ئیسلامی دەبێت".

دوێنێ‌ یەكشەممە ئاژانسی هەواڵی‌ (فورات)ی‌ نزیك لەپەكەكە، ئەوەی‌ بڵاوكردەوە كە "پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) تاكلایەنە ئاگربەستی راگەیاندووەو لەسەر زاری‌ پژاكەوە ئەوەی‌ نووسیوە كە ئەگەر ئێران قبوڵی بكات، ئەوا ئاگربەستەكە بەشێوەیەكی رەسمی رادەگەیەنن‌و درێژی‌ دەكەنەوە"، بەڵام بەرپرسە سەربازییەكانی ئێران رەتیانكردەوە كە ئەو ئاگربڕە قبووڵبكەن.

عەقید حەمید حەمیدی‌، وتەبێژی‌ سەنتەری‌ ئۆپەراسیۆنەكانی‌ سوپای‌ پاسداران لەلێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی‌ (العالم)ی‌ ئێرانی‌، ئەوەی‌ راگەیاند "داوای‌ ئاگربڕی پژاك لەكاتێكدایە ئێران هێرشەكانی‌ بۆ سەر ئەو تاقمە چڕكردووەتەوەو تا ئێستاش لەبارەی‌ ئاگربڕەكەیانەوە ئێران هیچ بڕیارێكی نەداوە".

دەقی راگەیاندنەكەی‌ پژاك:
هەروەك دەزاندرێت دوێنێ رێكەوتی 4/9/2011 لەلێدوانێكدا بڕیاری ئاگربەستمان بۆ كاتژمێر 12:00ی‌ نیوەڕۆی 5/9/2011 راگەیاندبوو.
لەكاتژمێر 12:00 نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئێمە وەك پژاك ئەم بڕیارەمان لەكردەوەدا پێكهێناوەو هەموو هێزەكانمان بۆ ئەم بابەتە ئاگادار كردووەتەوە.
لەمكاتە بەدواوە، هەڵسوكەوتی ئێمە بەپێی هەڵسوكەوت‌و بڕیاری كۆماری ئیسلامی لەبەرانبەر ئەم رەوشە دەبێت.
ئیتر بەرپرسیارێتی هەر چەشنە شەڕو پێكدادانێك، دەوڵەتی كۆماری ئیسلامی ئێرانە، هاوكات بەم رێگایەوە جارێكی دیكە ئامادەبوونی خۆمان بۆ دیالۆگ‌و چارەسەری ئاشتیانە كێشەی كورد بەشێوازی دیموكراتیك لەڕۆژهەڵاتی كوردستان رادەگەیەنین.*
سەرچاوە ٩ گۆلان لە فەیس بۆک
---------------------------
گۆڤارى ڤایه‌نۆیه‌ ئۆبه‌زره‌نیا: ئه‌گه‌رى شه‌ڕێکى به‌رفراوان له‌ نێوان کورد و ده‌وڵه‌ته‌ سه‌رده‌سته‌کاندا هه‌یه‌

چه‌ترپرێس ـ رۆژهه‌ڵات نیوز

گۆڤارى (ڤایه‌نۆیه‌ ئۆبه‌زره‌نیا) له‌ له‌ وڵاتى رووسیا بڵاو ده‌بێته‌وه‌، له‌ سه‌ر هێرشه‌کانى ئێران له‌ دژى کوردان، شیرۆڤه‌ هه‌واڵێکى بڵاو کردوه‌ته‌وه‌ و سه‌رنجى راکیشاوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌گه‌رى ئاڵۆزى مه‌زن له‌ رۆژهه‌لاتى ناوین دا.
گۆڤاره‌که‌ وشیارى ده‌دا که‌ شه‌ڕ له‌ نێوان کوردان و رژیمى ئێراندا ده‌توانێ رێگا له‌ به‌ره‌و شه‌ڕێکى مه‌زنى هه‌رێمى بکاته‌وه‌.
گۆڤارى رووسى (ڤایه‌نۆیه‌ ئۆبه‌زره‌نیا) له‌ بابه‌تێکى خۆیدا له‌ ژیر سه‌ردێرى " ئاکامى شه‌ڕى نێوان کوردان و ئێران چۆن ده‌بێ" ده‌سنیشانى ده‌کات که‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوین پێڤاژۆیه‌کى نوێى شه‌ڕ ده‌ستى پێکردووه‌.
ئالکساندر سامسۆنۆڤ، نووسه‌رى بابه‌ته‌که‌ ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر ئه‌رته‌شى ئه‌مریکا له‌ عێراق خۆى بکێشێته‌وه‌، شه‌ڕێ نێوان ئێران و کوردان به‌رفراوان ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش به‌ واتاى سه‌ره‌تایى پێڤاژۆیه‌کى نوێیه‌ بۆ باشوورى کوردستان".
به‌ پێى سامسۆنۆڤ ئه‌وه‌ لایه‌نى شاراوه‌ى ئه‌م پێڤاژۆیه‌یه‌ و ده‌توانى رێگا له‌ به‌ر شه‌ڕێکى مه‌زن له‌ عێراق بکاته‌وه‌. ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ له‌ ئارادایه‌ که‌ ئه‌رته‌شى تورک جارێکى دیکه‌ هه‌رێمى نێوان عیراق و ئێران داگیر بکات. له‌ کاتێ به‌و شێوویه‌دا شه‌ڕێکى مه‌زن له‌ نێوان ئێران و عێراقدا رووده‌دا، که‌ له‌م ماوه‌ى دوایدا ته‌کنۆلۆژیاى نوێێ شه‌ڕى له‌ ئه‌مریکاوه‌ وه‌رگرتووه‌.
سامسۆنۆڤ مه‌ترسیه‌کانى ئه‌م پێڤاژۆیه‌ به‌و شێویه‌ شیرۆڤه‌ ده‌کات:
"پرسى کورد هێزێکى مه‌زنى له‌ هه‌ناوى خۆیدا شاردووته‌وه‌، که‌ له‌ پرسى فه‌لستین و ئیسرائیلیش مه‌زنتره‌. له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م کێشه‌یه‌ که‌ سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمه‌که‌، له‌ تورکیا، ئێران، عێراق و سووریا دا هه‌یه‌ و ده‌توانێ رێگا له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌کى مه‌زن بکاته‌وه‌."
سامسۆنۆڤ له‌ مژاره‌دا سه‌رنج راده‌کێشێته‌ سه‌ر فراوانى و گرنگى پاشه‌که‌وتى نه‌وت و گاز له‌ باشوورى کوردستان که‌ له‌ ئاستى جیهان دا له‌ ریزى 6هه‌مین دایه‌.
ئه‌و شاره‌زا رووسه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌مریکا له‌ پرسى کورد دا هه‌ڵوێستێکى دوو فاقه‌ى هه‌یه‌ و ده‌ڵێ:
"ئه‌مریکا له‌ لایه‌ک نایه‌وێ په‌یوه‌ندیه‌کانى له‌گه‌ڵ تورکیا خراپ ببێ و له‌ لایه‌کى دیکه‌ هه‌وڵ ده‌دا له‌و ناکۆکیانه‌دا به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى خۆى بپارێزی. هه‌ول ده‌دا به‌ دروستکردنى شه‌ڕ و ئاڵۆزى له‌ سووریا و ئێران، تورکیا زیاتر بۆ لاى خۆى ڕاکێشى و به‌و شێویه‌ بێده‌نگى بکات.
له‌ لایه‌کى دیکه‌ گه‌لى کورد و رێبه‌رانى ره‌وشى نوێى وڵاتانى عه‌ره‌ب ده‌بینن و هه‌ر وه‌کوو له‌ ماوه‌ى رابردوودا له‌ تورکیا و عێراقیش به‌ راده‌یه‌کى به‌رچاو خۆى نیشان ده‌دا، ژماره‌ى وڵات پارێزانى کورد که‌ ده‌یانه‌وێ وڵاتێکى سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێ، رووى له‌ زیاد بوون کردووه‌.
سامسۆنۆڤ له‌ شیرۆڤه‌که‌ى خۆیدا جێگایه‌که‌ى به‌رفراوان بۆ تێکۆشانى پژاک له‌ رۆژهه‌ڵاتى کوردستان و ئێران ته‌رخان ده‌کات و ده‌ڵێ:
"پژاک نه‌ک وڵاتێکى سه‌ربه‌خۆ به‌ڵکوو هه‌رێمیکى خۆبه‌رێوه‌به‌رى وه‌کوو ئامانجى خۆى بۆ رۆژهه‌ڵاتى کوردستان ده‌سنیشان کردووه‌، خاوه‌ن پرۆگرامێکى مۆدێرنه‌. بۆ نموونه‌ پژاک پارێزوانى له‌ مافى ژنان ده‌کات و داواى مافى نه‌ته‌وه‌ى و دیموکراتیک بۆ که‌مینه‌ ئه‌تنیکى و ئایینیه‌کان ده‌کات. به‌ واتایه‌کى دیکه‌ پژاک ده‌یه‌وێ رژیمى ئێران له‌ رژیمێکى "تئۆکراتیک"ه‌وه‌ بۆ رژیمێکى دیموکراتیک بگۆرێ.
سامسۆنۆڤ سه‌رنج راده‌کێشێته‌ سه‌ر شه‌ڕ و ئالۆزیه‌کانى ئه‌م رۆژانه‌ى دوایى و له‌ سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى رژیمى ئێران هه‌ڵسه‌نگاندێکى به‌وشێوه‌یه‌ ده‌کات:
"له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى پژاک له‌ ئێران قه‌ده‌غه‌ کرا و رێگاى تێکۆشانى دیموکراتیکى لێ‌ گیرا، ناچاڕێ تێکۆشانى گه‌ریلایى بوو. هێرشه‌کانى ئه‌م دوایى رژیمى ئێرانیش ئاکامى سیاسه‌ته‌کانیه‌تی. له‌ وارى سه‌ربازى دا و له‌ بارۆدۆخى ئێستا دا هیچ لایه‌ک سه‌رکه‌وتنى مه‌زن به‌ ده‌ست ناهێنن. سپاى پاسداران راده‌گه‌یه‌نێ که‌ ئه‌وان هێرشه‌کانى خۆیان به‌رده‌وام ده‌که‌ن. به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وش کوردان بێده‌نگ نابن. راسته‌ که‌ ئێستا عێراق ئاماده‌ى شه‌ڕێک له‌ به‌رامبه‌ر ئێراندا ‌ نییه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێزى سه‌ربازى هه‌رێمى کوردستان که‌ نزیکه‌ى سه‌د هه‌زار که‌س ده‌بێ، ده‌ست به‌ شه‌ڕ بکات، شه‌رێکى مه‌زن له‌ هه‌رێمه‌که‌ رووده‌دا.
نووسه‌رى ڕووسى له‌ کۆتایى شیرۆڤه‌که‌ خۆیدا به‌و شێویه‌ ده‌نووسێ:
"بارودۆخى ئێستا بۆ کوردان زۆر هه‌ستیاره‌. ئێران به‌ ژماره‌یه‌کى زۆر پاسدار هێرش ده‌کات و ده‌وڵه‌تى تورکیش هه‌وڵ ده‌دا رێگا له‌ درووست بوونى کوردستانێکى سه‌ربه‌خۆ بگرێ.
ئه‌وه‌ش به‌ تایبه‌تى به‌ واتاى سه‌رده‌مێکى نوێ بۆ شارى که‌رکووکه‌. ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ له‌ ئارادایه‌ که‌ له‌ نێوان کورد، تورکمه‌ن و عه‌ره‌ب دا شه‌ڕێکى مه‌زن ده‌ستپێبکات و خاڵێکى سه‌رنج راکێشى دیکه‌ ئه‌وه‌ که‌ له‌ رۆژانى رابردوودا ئه‌مریکا ئێران به‌وه‌ تاوانبار ده‌کات که‌ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ل "ئه‌لقاعده‌" هه‌یه‌. "

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر