عه‌لی ئیلامی: گرفتی ئێمه نه‌ته‌وه‌ییه نه‌ک ئاینی، شیعه بوونمان ڕێگر نه‌بوه له کوردایه‌تیمان
ئیلام یه‌کێک له شاره کورد نشینه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه که بێگومان له هه‌موو روێێکه‌وه باری له شاره کورد نشینه‌کانی تر باشتر نییه و حکومه‌تی ناوه‌ندی گرنیه‌کی پێ نه‌داوه و له زۆر پرۆژه و به‌ڕنامه‌ی ئابوری بێ به‌شکراوه.
چالاکوانی کوردی خواروو عه‌لی ئیلامی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئیلام نزیکه‌ی 700 – 750 هه‌زار دانیشتووی هه‌یه و به سه‌رچاوه سروشتیه‌کانی نه‌وت و گاز و چه‌مه‌نتوو ( سیمان ) ناوبانگه، به‌ڵام به داخه‌وه رژیمی ئێران به شێوه‌یه‌کی درووست که‌ڵكی لێ وه‌رنه‌گرتوه نه‌کا مه‌ردومی کوردی ناوچه‌که سوودی لێ ببینن، به‌ڵکۆ خوێنی ئه‌و ناوچه ده‌مژن و به ناوه‌ند( تزریقی) ده‌که‌ن. ئیلامی ده‌ڵێت هه‌رچه‌ند دانیشتوانی ئیلام کوردی شیعه‌ن، به‌ڵام هیچ کات شیعه ڕێگر نه‌بوه له کورد بونمان به‌ڵکۆ دۆز و گرفتی مه‌ردومی ئیلام نه‌ته‌وه‌ییه، مرۆڤیه، مافی ڕه‌وای چاره‌نووسی خۆیانه، باری ئابوری و فه‌رهه‌نگیانه، نه‌ک ئاین. چالاکوانی کورد ده‌ڵێت ئاماری ئیلام له خۆسووتاندن یه‌کمه له جیهان و یه‌کمه له ئاماری خودکوژی له سه‌رانسه‌ر ئێران و یه‌کم له بێ‌کاری له نێوان 31 ئوستان.
///////////////////////////
ئاماده‌کاریـیه‌کانی ئیسرائیل بۆ شیانی هه‌ر هێرشێـکی ده‌ره‌کی بۆ سه‌ری
له‌و ده‌مه‌ی مشتومڕێـکی گه‌رم له‌مه‌ڕ شیانی کرده‌یه‌کی له‌شـکری ئیسرائیل بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ناوکیـیه‌کانی ئێران له گۆڕێدایه، بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل وه‌زیرێـکی نوێی بۆ به‌رگری میلـلی ده‌سـتنیشـانکرد.
به‌ڕێز نه‌تانیاهۆی ڕایگه‌یاند سه‌رۆکی پـێشووی ئاسایش ئاڤی دیخته‌ر ده‌بێته به‌رپـرسی کاروباری به‌ره‌ی نێو وڵات.
ئه‌مه ده‌سـتنیشـانکردنێـکی گرنگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه ئیسرائیل له ئاکامی ئه‌م جه‌نگه به هه‌زاران موشه‌ک ئاڕاسته‌ی بکرێت.
ئێران په‌یمانی داوه ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێرش بکاته سه‌ری، ئه‌وا به‌رپه‌رچی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی تاران توند ده‌بێت و ڕه‌نگه گرووپی حزبوڵـڵا لوبنانی و حه‌ماس له که‌رتی غه‌ززه‌ی پـڕ چه‌ک ئه‌وانیش پـشـتیوانی ئێران بکه‌ن.
ئیسرائیل ئاگاهی داوه و ده‌ڵێت ئێران وا به خێرایی هه‌نگاو به‌ره‌و به‌ده‌سـتهێنانی توانای چه‌کی ناو‌کی ده‌نێت، ئه‌و کاره‌ی ئیسرائیل به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر هه‌بوونی خۆی داده‌نێت.
ئێران ده‌ڵێت پـرۆگرامه ناوکیـیه‌که‌ی بۆ مه‌به‌سـتی ئاشـتیـیانه‌یه. هه‌روه‌ها تاران هه‌ڕه‌شه‌کانی ئیسرائیل بۆ سه‌ری به هێندی زۆر وه‌رنه‌گرتووه و به‌بێ به‌ها و به‌بێ بنچینه له قه‌ڵه‌می ده‌دات.
ئه‌مڕۆ له تاران گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه گوتی ئیسرائیل ده‌زانێت هه‌ر هێرشێـکی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران کارێـکی ناژیرانه‌یه و ده‌رئه‌نجامی زۆر خراپـی لێـده‌که‌وێته‌وه و بنیامین نه‌تانیاهۆی ده‌ڵێت " حکومه‌ت پاره‌ی له به‌هێزکردنی به‌ره‌ی نێوخۆدا زیاتر له هه‌موو لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی وڵات خه‌رج کردووه، به‌ڵام چه‌ندان له ده‌زگاکانی ته‌له‌فیزیۆنی ئیسرائیلی ئه‌وه‌یان نیشـانداوه که ژماره‌یه‌ک له ژێرزه‌مینه‌کان که له کاتی بۆردوماندا په‌نایان بۆ ده‌برێت ده‌ست پـێـیاندا ناگات و له بارودۆخێـکی خراپدان."
ئه‌لیزه شیمۆنی دانیشـتووی ته‌له‌ئه‌ڤیڤ ده‌ڵێت " ژێرزه‌مینی خۆپاراستن له بۆمباران له ناوچه‌که‌ماندا داخراوه و که‌س نازانێت کلیلی ده‌رگاکه‌ی لای کێـیه؟."
ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌کان ده‌ڵێن ئیسرائیل ئاماده‌ی جه‌نگ نیـیه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌کارهێنانی هێزی له‌شـکری ده‌که‌ن به‌رده‌وامن له بانگه‌شه‌کانیان.
له دیمانه‌کانی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌رپـرسانی باڵای ئیسرائیلی گومانیان ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بخوازێت په‌نا بۆ کرده‌ی له‌شـکری له دژی ئێران به‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕایگرێت، به تایبه‌ت له ئه‌مسـاڵدا که سـاڵی هه‌ڵبژاردنه له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر