Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ مرداد ۲۳, دوشنبه

جاش ئیسلامیەکانی کوردستان و دۆژمنانی میلەتی کورد


جاش ئیسلامیەکانی کوردستان و دۆژمنانی میلەتی کورد

  بەپێی بەڵگەنامەیەک بەعس ھاوکاریی سێ حزبە ئیسلامییەکەی کوردستانی کردووە



بۆچی بەعس ھاوکاریی ئیسلامییەکانی کردووە؟
بەپێی بەڵگەنامەیەک بەعس ھاوکاریی سێ حزبە ئیسلامییەکەی کوردستانی کردووە
بەدواداچوون: ستیڤان شەمزینانی
*بەپێی بەڵگەنامەکە، بزووتنەوە ١٥٠ ھەزار دۆلار، کۆمەڵ ٢٥٠ ھەزار دۆلار، یەکگرتوو ٢٥ ھەزار دۆلاری لە بەعس وەرگرتووە
بەپێی ئەو بەڵگەنامەیەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوکراوەتەوە و ئاماژەیە بۆ نامەیەکی "عیزەت دوری" کە داوای ھاوکاریی ماددیی دەکات بۆ ھەر سێ حزبە ئیسلامییەکەی کوردستان، دەردەکەوێت کە ئیسلامییەکان پێش رووخانی رژێم پەیوەندییان لەگەڵ بەعس گرێداوە. لە نامەکەی "عیزەت دوری" جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی بەعس، کە لەسەر داوای بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایش "ئەمن" ئاڕاستەی سکرتێری سەرۆکی عێراق "سەددام حسێن"ی کردووە، داوا کراوە ھاوکاریی ماددیی پێشکەش بە ھەر سێ حزبە ئیسلامییەکەی کوردستان بکرێت، بەم بڕانە "بزووتنەوەی ئیسلامی، بڕی ١٥٠ ھەزار دۆلار"، "کۆمەڵی ئیسلامی، بڕی ٢٥٠ ھەزار دۆلار"، "یەکگرتووی ئیسلامی، بڕی ٢٥ ھەزار دۆلار". چاودێرانی سیاسیی پێیانوایە ئەم ھاوکارییەی بەعس بۆ ئیسلامییەکان بۆ دژایەتی حکوومەتی ھەرێم بووە، ھەرچی حزبە ئیسلامییەکانیشە تائێستا وەڵامیان نەبووە لە بەرانبەر ناوەڕۆکی بەڵگەنامەکە.
ئیسلامییەکان بەدەر نەبوون لە پەیوەندیی لەگەڵ بەعس
چاودێرانی سیاسیی باس لەوە دەکەن، رژێمی پێشووی عێراق "بەعس" بە ئاشکرا و نھێنی پەیوەندیی لەگەڵ حزبە کوردستانییەکان ھەبووە، لەمەشدا ھێزە ئیسلامییەکان بەدەر نەبوون لەو جۆرە پەیوەندییە نھێنییانە. لوقمان بەرزنجی، نووسەر و چاودێری سیاسیی، پێداگریی لەسەر ئەوە دەکات بەعس ھەوڵیداوە پەیوەندیی لەگەڵ زۆرترین حزبە کوردییەکاندا دروست بکات.
بەرزنجی وتیشی "رژێمی بەعس بە نھێنی و ئاشکرا پەیوەندیی ھەبووە لەگەڵ حزبەکانی کوردستان .لەبەر ئەوە حزبە ئیسلامییەکان بەدەر نەبوون لەو جۆرە پەیوەندییانە. ھەڵبەت ئامانجی سەرەکی بەعس لەو ھاوکاریکردن و پەیوەندییە نھێنیانە لەگەل حزب لایەنە سیاسیی و ئیسلامیی و عەلمانییەکان ھەو‌ڵدان بووە بۆ لێکترازان ئاژاوەنانەوە لە نێوان ھێزە کوردستانییەکان. بەو خۆ نزیک خستنەوە و ھاوکارییکردنە، رژێم توانی بەرھەمی ئەو پەیوەندییانەش بە قازانجی خۆیدا بشکێنێتەوە، ھەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆش چاکترین بەڵگەیە بۆ ئەو قسەیەمان. ئەمڕۆش کە ئەو جۆرە بەڵگەنامانە دەکەونە دەست و بەوشێوەیە بڵاو دەکرێنەوە. ئەوەش لەوانەیە ئامانجێکی دیکەی بەدواوە بێت. چاکتر وایە ئەمڕۆ ھەر حزبێک و ھێزێکی عەلمانی و سیاسیی لەسەر ئادائی سیاسیی و خزمەتی نەتەوایەتی ئەمڕۆی تەقیم بکرێ. چوونکە ھەڵدان بۆ لێکترازانی گەلەکەمان لەو قۆناغە مەترسیدار و چارەنووسازە لە بەرژەوەندیی گەلەکەمان نییە".
پارە وەرگرتن لە بەعس جێگەی سەرسوڕمان نییە
ھەندێک لە چاودێرانی سیاسیی ھێشتا گوومان دەکەن، ئەو بەڵگەنامەیە راستەقینە بێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێیانوایە، وەک چۆن حزبە عەلمانییەکان پەیوەندیی نھێنییان لەگەڵ بەعس ھەبووە، بەھەمان شێوەش حزبە ئیسلامییەکانیش ھەمان ھەوڵیان ھەبووە، بۆ دروستکردنی پەیوەندیی ژێراوژێر لەگەڵ بەعس.
فەھد گردەوانی، نووسەر و چاودێری سیاسیی، پێیوایە کە پارە وەرگرتنی ئیسلامییەکان لە رژێمی پێشوو جێگەی سەرسوڕمان نییە و دەڵێت "حزبە ئیسلامییەکانی کوردستان چاک دەزانن کۆمەڵگای کوردەواری رێگایان نادات نان بە ئیسلامبوونی خۆیان بخۆن و دەسەڵات بگرنە دەست بە ناوی ئیسلامەوە. ھەموو ئەو سەرکردانەی شۆڕشی کوردیان دەستپێکرد دیندار بوون، بەڵام داوای دەوڵەتی ئیسلامیان نەکرد، شێخ سەعیدی پیران لە تورکیا، قازی محەمەد لە ئێران، مەلا مستەفا بارزانی لە عێراق، ئەوانە پیاوی ئاینی بوون، بەڵام داوای دەوڵەت و رزگاربوونی کوردستان و مافی نەتەوەییان کردووە. جا ئەو سێ حزبە بەناو ئیسلامییەی کوردستان ھەنووکەش ناتوانن دەوڵەتی کوردیی ئیسلامی بھێننە دی، چوونکە کوردستانی فرە دینی رێگا نادات دەوڵەتی دینی بێت، ھەر دەبێت دین لە دەوڵەت جیابکرێتەوە. پەیوەندیی ئەوانیش بە سعودیە و ئێران و تورکیا گەلێک لە مێژە ھەیە و ھەبووە و دەبێت. بۆ من، پارە وەرگرتنیان لە بەعسی دژی مرۆڤایەتی جێگەی سەرسوڕمان نییە و لە دواڕۆژیش رەنگە شتی دیکەشیان لێ ئاشکرا ببێت".
بەعس ھەمیشە دەستی لە لایەنە کوردییەکان دوور نەبووە

ھەورامان عەلی تۆفیق، نووسەر و رۆژنامەوان، پێیوایە بەعس ھەمیشە لە ھەوڵی پەیوەندییکردنی نھێنیدا بووە لەگەڵ ھێزە کوردستانییەکان، ئیسلامییەکانیش وەک ھێزی کاریگەری سەر گۆڕەپانی سیاسیی بەدەر نەبوونە لەم جۆرە پەیوەندییانە. وتیشی "بە درێژایی مێژوو بەعس کاری لەسەر ئەوە کردووە دوو لایەنە رەفتار لەگەڵ پرسی کورد و لایەنە سیاسییەکان بکات، وەک ئەوەی لە چل ساڵی رابردوو بەرامبەر بە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد کردوویەتی. ئیسلامییەکانیش وەک بەشێک لەو شۆڕشە ئەوانیش بەو پێگەی کە ئەمڕۆ لەم کۆمەڵگایەدا ھەیانە کاریگەریی خۆیان ھەیە، بەعسییەکان ھەمیشە دەستیان لە لایەنە سیاسییە کوردییەکانەوە بە دوور نەبووە بەو مەبەستەی کە ھەمیشە بەشێکی کورد لەبەردەست خۆیان و بەبەرچاوی خۆیانەوە بێ و کەلێنێکی واڵاش لەو بزووتنەوەیە بەردەوامی ھەبێ، چوونکە یەکڕیزیی کورد و تۆکمەیی بەرەکانی بە زیان شکاوەتەوە بۆ بەعسییەکان ئەوەش ئەو ئەزموونە درێژەی ئەوانە لەگەڵ کورد".
ئەو نووسەرە لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی "ھەڵویستەکانی بەعس بەرامبەر لایەنەکانی دی لە دوای راپەڕینەوە رووی لە گۆڕان کرد چوونکە ئەو پێویستییەی کە لایەنە کوردییەکان لەو سەردەمانەی پێشووتردا ھەیانبوو رووی لە کەمبوونەوە دەکرد و لەم نێوەندەدا ئیسلامییەکان لەسەرەتای خەبات و ململانێی سیاسیاندا لەگەڵ پارتی و یەکێتی و مامەڵەیان لەگەڵ پێشھاتەکانی ئەو سەردەمەی شەڕی ناخۆ، باشترین دەرگا بۆ ھاتنە نێو دڵی کوردەوە ھاوکاریی لایەکە دژ بە لاکەی دی، ئەمەش بە خۆی ئەو پرسیارە دروست دەکات بۆ کورد ھەمیشە چاوەڕێی دەستی دوژمنەکانی بووە بۆ دژایەتی لایەنە کوردییەکانی دی؟".
penusakan.com
---------------------------

 چهار شهروند کرد در سنندج محاکمه شدند

آژانس خبری موکریان
سرویس حقوق بشر

جلسه رسیدگی به پرونده چهار شهروند بازداشتی کرد در دادگاه انقلاب سنندج برگزار شد.
بنا به گزارش خبرنگار آژانس خبری موکریان در سنندج، روز شنبه 21 مرداد ماه سال جاری جلسه رسیدگی به اتهامات چهار شهروند کرد اهل شهرهای کامیاران، مریوان و دیواندره در شعبه اول دادگاه انقلاب اسلامی سنندج به ریاست قاضی بابایی برگزار شد.
بر اساس این گزارش، در این جلسه که حدود 2 ساعت ونیم به طول انجامید، پرونده چهار شهروند کرد به نام های چنگیز قدم خیر (کامیاران)، ایوب اسدی (مریوان)، فخرالدین فرجه (کامیاران) و محمد حسین رضایی (دیواندره) مورد رسیدگی قرار گرفت و آخرین دفاع نیز از آنان اخذ شد.
اتهام وارده به این افراد عضویت و همکاری با یکی از گروههای مخالف نظام و ...اعلام شده است.
لازم به ذکر است این افراد سال گذشته توسط نیروهای امنیتی بازداشت و هم اکنون در زندان مرکزی سنندج به سر می برند. 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر