Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ مرداد ۱۲, پنجشنبه

مەسروور بارزانی: ئەوەی ناتوانێت كوردایەتی بكات، با خەڵك چەواشە نەكات

مەسروور بارزانی: ئەوەی ناتوانێت كوردایەتی بكات، با خەڵك چەواشە نەكات



مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەوانەی ناتوانن كوردایەتی بكەن، با خەڵك چەواشە نەكەن.
لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، مەسروور بارزانی رایگەیاندووە، پەندێكی پێشنیان هەیە دەڵێت: ئەگەر گوڵ نیت دركیش مەبە. ئەوانەی كە ناتوانن قسەی باش بكەن، باهیچ نەبێت خۆیان بێدەنگ بكەن، ئەوانەی كە خەمی نیشتمانیان نییە، با خەمی داگیركەرانیشیان نەبێت.
لە پەیامەكەدا مەسروور بارزانی ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوانەی كە ناتوانن كوردایەتی بكەن با خەڵكیش چەواشە نەكەن.

///////////////////////////////
.malpress.com

          حوریی.ەت دەیللی نیوز: بارزانی خاوەن ئەقڵێكی گەورەیە       

بەبێ هێما كردن بۆ ماڵ پرێس- تكایە بڵاوی مەكەرەوە
هاوڕێییەكم كە كاری میكانیك دەكات، خۆی كۆكردۆتەوە ئیش و كارێك لە باكوری عێراق ساز بكات. پاڵپشتی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەییە، خزمەتی سەربازی لە ڕیزی هێزی تایبەتی توركیا لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ئەنجامدوە، كاتێك گفتوگۆم لەگەڵی سازكرد هەستم بەوە كرد خاوەنی بیروڕای لیبڕاڵە بەرامبەر كێشەی كورد. پێی گووتم لەكاتی سەردانیكردنم بۆ باكوری عێراق هەستم پێكرد ئەوان ئێمەیان خۆشدەوێت. چاوەكانی ئاماژەیان بۆ ئەوە دەكرد كە بازرگانییەكەی لەوێ قازانجێكی باشی هەبێت.
یەكێك لە دەستكەوتەكانی حكومەتی توركیا پەیوەندییە باشەكانییەتی لەگەڵ لایەنی باكوری عێراق، دەرەنجامی سەركەوتنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بوارەكانی ئابوری و سیاسی، تا ئەو ئاستەی كە پەیوەندی حكومەت توركیا لەگەڵ مەسعود بارزانی كە تا ئێستا وەك ئەم قۆناغە باش نەبووە.
ئایا چۆن سەیری بڕیارەكەی حكومەتی توركیا شی بكەینەوە كاتێك بڕیاریدا نەوت لە هەرێمی كوردستان بكڕێت لەگەڵ بوونی ناڕەزایی حكومەتی مەركەزی عێراقی، بەوەی كە حیساب بۆ ئەو هێڵە سوورە نەكات كە حكومەتی مەركەزی بەغدا تایبەت بە هەرێمی كوردستانی داناوە، كە قەدەغە كردنی كوردەكانە لە فرۆشتنی نەوت و ماددە گازییەكان كە هەنگاوێمە بەرەو سەربەخۆبوون.
حكومەتی توركیا دوو ئامانجی پێكاوە، یەكەم تەحەدداكردنی توركیا لەبەرامبەر حكومەتی مەركەزی بەغدا، كە ئەنكەرە نیگەرانە لەهەمبەر سیاسەتەكانی. دووەم حەزی توركیا بۆ پشتبەستن بە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهیوای ئەوەی لە چوارچێوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ بارزانی پاڵشتییەك، وەك دراوسێیەكی تایبەتی لە عێراق.
بەردەوامی پەیوەست بوونی بە بارزانی، بۆ دەستكەوتی یەكێك لەو ئامانجانەیە بە تایبەت گەیشتن بە كلیلی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان گەیاندنی بە بازاڕە نێودەوڵەتییەكان. كە متمانەییەك دروست بووە لە ئاست بارزانیدا، لەبەرامبەردا ئەو شیكردنەوەیە ڕاستەی حەزەكانی بارزانیش، تایبەت بە رووداوەكانی سوریا. بێگومان بارزانی بەوە ناسراوە كە سیاسییەكی خاوەن عەقڵێكی گەورەیە كە وای لە توركیا كردووە هەرێمی كوردستان وەك یاریزانێكی كارا لە ناوچەكە ببینێتەوە.
بارزانی خاوەنی بڕیاری تایبەتە سەبارەت بە بۆچوونی كورد لە پێشكەوتنە ئیقلیمییەكان لە ناوچەكە. بارزانی لە ڕێگەی جوڵە سیاسییەكانی وایكردووە ئەو بیرو بۆچوونەی ئەنكەرە لاواز بكات سەبارەت بە هاوكاری بارزانی دژی جوڵەكانی پەكەكە بۆ بەرژەوەندی توركیا، بە تایبەت ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ سنوری سوریا، هەردوو حكوومەتی بەغداو ئەنكەرەی تووشی شۆك كرد. بۆیە هەموو لای فێری وانەی زۆری كاری هاوبەش كرد.
نووسینی: بارتشن یونانتش

لە ڕۆژنامەی حورییەت دەیللی نیوزەوە

ئامادەكردنی: كەنعان بەهادین
.malpress.com 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر