1919به ڕێزان : ئه م وێنه یه‌ی شێخ محمود له كاتی به ڕێوه چونی دادگایی كردنێكی سه ربازی بریتانیا كیراوه ساڵی
كاتێك له شكری كوردستان به سه ركردایه تی شێخ له داستانی به رده قاره مان فه رمانده یی رووبه رووبونه وه یه كی سه ختی ده كرد بو به ربه ستكردنی هیزه كانی ژه نڕاڵ فرایزه ر فه رمانده ی گشتی هێزه‌كانی ئنگلیز كه هێرشی ده ستپێكردبوو بۆ داگیركردنه‌وه‌ی پایته ختی كوردستان شاری سلێمانی و داگیر كردنی وه‌كو سه‌رچاوه مێژوویه‌كان ئاماژه‌یان پێكردووه هێزه‌كانی ئینگلیز پێك هاتبوو له 30،000 هه زار چه كداری پیاده پاڵپشت به تانك و فڕۆكه‌و طۆپ و جۆره‌ها چه‌كی قورسی ئه‌وسه‌رده‌مه هه‌روه‌ها به كارهێنانی بۆمبی قه دهغهكراوی جه‌نگ له شكری دوژمن به رامبه‌ر به هێزی جه‌نگاوه‌رانی كورد بوونه‌وه و به‌چه‌كی ساده‌و ساكار به‌ڵام به‌بڕواو ئیمانی به هێز به كورد‌و كوردستان "شێخ محمود له ڕیزه‌كانی پێشه‌وه ی نه به‌ردی دا له سه نگهردا شان به‌شانی جه‌نگاوه‌رانی كورد رووبه‌ڕووی دوژمن ده‌جه‌نگا له ئاكامدا به دوو گوله‌ی نه‌وه‌كانی مه‌غول به‌سه‌ختی بریندار ده كرێت و خوێنی ئاڵی به‌سه‌ر تاشه به‌رده‌كانی كوردستاندا ده‌چۆڕێته خوارێ و زیاتر له 50 قاره‌مانی كورد شه هید ده كرێن و ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر بریندار ده‌بن . به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر ناپاكی خۆفرۆشێكی كورد نه‌بوایه كه چاوساغی داگیركه رانی دهكردو له ڕێگه‌یه‌كه‌وه دوژمنانی ئاراسته‌كرد كه هه‌رگیز به خه‌یاڵیشدا نه ده هات له ناكاو پشتیان لێ گیرا و جه‌نگه‌كه به سه‌ر كه‌وتنی ئینگلیز كۆتایی هات و شێخی قاره‌مان له‌گه‌ڵ شێخ محمد غریب وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی كوردستان به‌دیلی كه‌وتنه ده‌ست دوژمن و شاری سلێمانی داگیركراو خه‌ون و هیواكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد زێنده به‌چاڵ كرا‌و حكوومه‌تی كوردستانی باشوور به هه‌مان چاره‌نووس گه‌یشت كه به‌سه‌ر كۆماره‌كه‌ی كوردستان له مهاباد هات .
------------------
به‌ڕێزان : ئه‌م وێنه‌یه تێكۆشه‌ر (شاكر مه‌جروم) ه له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی شێخ محموددا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی (پۆسته و ته‌له‌گراف) بووه یه‌كێك بووه له‌و دڵسۆزانه‌ی كه شێخ محمود متمانه‌ی پێی بووه له ئهركهكهنایدا زۆر سه‌ركه‌وتو بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا توانیویه‌تی هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندی (ته‌له‌گراف) كه ئه‌و كاته بۆ په‌یوه‌ندی كردن به‌كار هاتووه ئه‌م به‌ڕێزه توانی ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌ژێر ركێفی حوكمه‌ت دابوو به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه....
سڵاو له ڕۆحی پاكی ئه م تیكوشه رانه ی گه له كه مان و یادیان به خێر .
-----------------
به ڕێزان : ئه‌م وێنه‌یه تێكۆشه‌ری گه‌له‌كه‌مان ( ژه‌نه‌ڕاڵ صدیق پاشا ) یه
هاوڕێ ی نزیكی شێخ محمود بووه " له ئیمبراطوریهتی روسیای قه‌یصه‌ر پله‌ی ژه‌نه‌ڕاڵی هه‌بووه " له‌سه‌ر داوای شێخ محمود ده‌ستی له‌پله‌وپایه‌ی خۆی هه‌ڵگرت و گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستان بۆ خزمه‌تی گه‌ل و وڵاته‌كه‌ی له‌كاتی دامه‌زراندنی حكوومه‌تی كوردستانی باشور ده‌كرێته سه‌رپه‌رشتیاری هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت جێگه‌ی متمانه‌و بایه‌خی شێخ محمود بووه و ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی زۆر به‌دڵسۆزی بردووه به‌ڕێوه و هه‌زاران سڵاو له‌م تێكۆشه‌ره ماندونه‌ناسانه‌ی گه‌له‌كه‌مان رۆحیان شادبێت و یادیان به‌خێربێت . ئه‌م به‌ڕێزه خه‌ڵكی شاری سلێمانی یه .
------------------
شێخ محمود نه‌مر : له‌وته‌یه‌كدا ده‌ڵێت گه لی كورد ئه‌گه‌ر هه‌زاره‌های وه‌كو من له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدا به‌كوشت بدات له پێناوی ئازادی دا به‌لایه‌وه ئاسایی یه چونكه ئازادی و سه‌ربه‌خویی ده‌وێت .
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر