دە ڕۆژە لە شەمزینان شەڕە/ تورکیا هەوڵی شاردنەوەی زانیارییەکان دەدات
رەژیمی تۆرکیا راستیکان لە خەلکی ئەو وەلاتە دەشارنەوە بس در‌و و دەلسە بە خەلکی وەلاتەکیان نیشان دەدەن تۆرک درۆزنە فاشیستە رەگزپرستە دژی مرۆڤایەتیە
NNSROJ: پاش زیاتر لە یەک هەفتە بێدەنگی، مێدیایی تورکیا پرسیاری ئەوە دەکەن کە گەلۆ لە شەمزینان چ دەقەومێ و ئەوەش لە کاتێک دایە کە دەگووترێ شەری قورس لە هەرێمەکە لە ئارادایە و کۆنترۆڵی بەشێک لەو ناوچە کەوتۆتە دەستی پەکەکە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، هاوکاتە لەگەڵ دەیەمین ڕۆژی دەسپێکی زنجیرەیەک شەڕ و پێکدادانی نێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و ئەرتەشی تورکیا لە شەمزینانی باکووری کوردستان و سەرەڕای ئەوەی کە شەڕەکان قوربانی زۆری لێکەوتۆتەوە، مێدیایی تورکیا هەوڵی داوە کە خۆی لە گواستنەوەی هەواڵی پێوەندیدار بە شەمزینان بە دوور بگرێ و دەشگوترێ کە حکومەتی تورکیا بە شێوەیەکی سیستماتیک هەوڵ دەدات کە پێش بە بڵاوبوونەوەی زانیاری لەمبارەوە بگرێ.
"جەودەت ئاشکین"، ڕۆژنامەنووسی تورک کە وەک پسپۆری کاروباری ئاسایشی دەناسرێ و ڕۆژانە لە ڕادیکاڵ، ڕاپۆرت و هەواڵ بڵاودەکاتەوە، تەییدی دەکات کە نزیک بە دوو هەفتەیە شەڕ و پێکدادانی قورس لە شەمزینانی جۆڵەمێرگ ڕوودەدەن و پرسیاری ئەوەش دەکات کە گەلۆ بۆچی دەوڵەتی تورکیا ڕاستییەکان دەشارێتەوە و ڕێگە بە بەرپرسانی هەرێمیش نادات کە لەمبارەوە لێدوان بدەن.
هاوکات هێزی پاراستنی گەل، باڵی سەربازی پەکەکە، لەم ڕۆژانە دا و لە ڕێگەی چەند بەیاننامەی نووسراو، زانیاری وردی سەبارەت بە شەڕ لە شەمزینان و ئاماری کوژراوانی بڵاوکردۆتەوە.
هەپەگە ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاندبوو کە لە کاتی پیادەکردنی هێز لە بەرزاییەکانی شەمزینان، گەریلاکانی هێرشیان کردۆتە سەر چەند هێلی کۆپتێری ئەرتەشی تورکیا و وێڕای تێکشکاندنی یەکێک لە هێلی کۆپتێرەکان، ٤٩ سەرباز و هێزی تایبەتیان کوشتووە.
ئەمڕۆش گوترا کە گردی "کۆنسەروە"، کە لە تورکیا بە گردی باشبووغ و ئەردۆغان ناسراوە و گرینگییەکی ستراتێژیکی هەیە، لە لایەن گەریلاکانی هەپەگەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
"دەنیز زەیرەک"، ڕۆژنامەنووسێکی تری تورک، بە کەناڵی سی ان ان تورکی ڕاگەیاند کە ئەو سەبارەت بە ڕەوشی شەمزینان پرسیاری لە داوودئۆغڵوو کردووە بەڵام ناوبراو وتوویەتی کە "ئاگاداری وەزعەکە هەن بەڵام ناتوانن هیچ زانیارییەک لەمبارەوە بدەن". بە گوێرەی زەیرەک، بەرپرسانی سیاسی و سەربازی تورکیا، لە ئاستێکی بەرزدا، بەدواداچوونی ڕەوشی شەمزینان دەکەن بەڵام بە ئاشکرا هەوڵ دەدەن کە زانیارییەکان لە بیروڕای گشتی بشارنەوە.
هەپەگە ئیدعا دەکات کە ڕووبەرێکی ٣٠ تا چل کیلۆمەتری لە ناوچەی شەمزینانی جۆڵەمێرگ لە کۆنترۆڵ دایە و ئاژانسی دۆغانی تورکیاش پشتراستی کردۆتەوە کە ٥ گوندی هەرێمەکە بە هۆی پێکدادانەکانەوە چۆل کراون.
سەرچاوە خۆجێیەکان لە باکووری کوردستانیش دەڵێن کە شەڕ گەیشتۆتە سنوورەکانی شار و ساڵەهایە پێکدادانی وا قورسیان نەدیتووە.
یوکسێکئۆڤا خەبەر، ڕاستەوخۆ لە هەرێمەکەوە دەنووسێ کە ڕۆژانە بە شێوەیەکی بەردەوام لە ڕێگەی هێلیکۆپتێرەوە هێز جێبەجێ دەکرێ و بۆمبارانی شوێنگەلێک دەکرێ
کە ئەرتەش شیمانە دەکات گەریلایی پەکەکەیی تێدابێ.
nnsroj.com
///////////////
28 گیراوی کورد لە ئێران، مەحکووم بە ئیعدامن
NNSROJ: بە گوێرەی دوا زانیارییەکان، 28 گیراوی کورد لە ئێران مەحکووم بە ئیعدام کراون و لەو هەژمارە حوکمی 17 کەسیان، سزاکەیان یەکلایی بۆتەوە و هەر چرکە ئەگەری لەسێدارەدانیان لە ئارادایە و 11ی تریش لە چاوەڕوانی پێداچوونەوە یا ئەرێکردنی یەکجاری دان.
کەمپەینی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ لە ئێران، لە ڕاپۆرتێکی تێر و تەسەل دا، زانیاری سەبارەت بە ناسنامە، هۆکار، شوێنی گیران و دوایین ڕەوشی 27 گیراوی کوردی مەحکووم بە ئیعدامی لە گرتووخانەکانی سەقز، سنە، ورمێ، سمنان و ڕەجایی شاری کەرەج بڵاوکردۆتەوە و نیگەرانی لەمەڕ ئەگەری مەحکووم کرانی سە گیراوی کوردی تر بە ناوەکانی "فەخرەدین فەرەجی، چەنگیز قەدەم خێر و شۆڕش ڕەزایی" دەربڕیوە.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، هەر ئێستا 17 گیراوی کورد، حوکمی ئیعدامیان پێدراوە و حوکمەکە لە لایەن دیوانی باڵای دادی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پەسەندکراوە و ئەگەری جێبەجێ کردنیان هەیە. ناوی ئەو کەسانە بریتییە لە: حەبیبوڵا لەتیفی، رەشید ئاخکەندی، مستەفا سەلیمی شێرکۆ مەعارفی، حەبیبوڵا گوڵپەری پوور، زانیار مورادی، لوقمان مورادی، گیراوانی سیاسی و 10 کەسی تر کە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپێکی سەلەفی دا مەحکووم کراون بریتییە لە "حامید ئەحمەدی، بەهرام ئەحمەدی، کەماڵ مەولایی، ئەسغەر رەحیمی، بێهنام رەحیمی، جەهانگیر دێهقانی، محەممەد زاهیر بەهمەنی، جەمشید دێهقانی، کەیوان زەندی کەریمی و هۆشیار ئەحمەدی".
ئەوە لە کاتێک دایە کە 11 گیراوی تری کوردیش، سزای ئیعدامیان بەسەردا سەپاوە و ئێستا چاوەڕوانی حوکمی دادگایی پێداچوونەوە یا پەسەندکرانی یەکجاری لە لایەن دیوانی باڵایی دادی ڕەژیمەوە دەکەن.
ناوی ئەو 11 گیراوەش بریتییە لە: سمکۆ خۆرشیدی، سیروان نەژاوی، ئیبڕاهیم عیساپوور، ڕزگار [حەبیب] ئەفشاری، عەلی ئەفشاری، هووشەنگ ڕەزایی، ڕەزا ئیسماعیلی، بێهرووز ئاڵاخانی، سەید سامی حوسێنی، سەید جەماڵ محەممەدی و بەختیار میعماری".
شایانی باسە کە لەو ساڵانەیی دوایی دا، شەپۆلێک لە مەحکووم و جێبەجێکردنی گیراوانی کورد بە ئیعدام دەستیپێکردۆتەوە و هەری کەم ٩ گیراوی سیاسی کورد و لەوانە "فەرزاد کەمانگەر، حوسێن خزری، ئێحسان فەتتاحیان، عەلی حەیدەریان، شیرین عەلەم هولی، فەرهاد وەکیلی، فەسیح یاسەمەنی، حەسەن حیکمەت دەمیر، عەزیز خاکنەژاد" لە سێدارە دراون.
//////////////
لایه‌نه سیاسییه‌کانی رۆژئاوا ئه‌نجومه‌نی باڵای کوردان پێکدێنن
NNSROJ: دوو لایه‌نی سه‌ره‌کیی رۆژئاوای کوردستان "ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کورد" و "ئه‌نجومه‌نی گه‌ل" له چوارچێوه‌ی بڕیاره‌کانی په‌یمانی هه‌ولێر "ئه‌نجومه‌نی باڵای رۆژئاوای کوردستان"یان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری ناوچه ئازادکراوه‌کان پێکهێنا.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌کان بڕیاری پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی باڵا له کوبوونه‌وه‌ی شه‌وی رابردووی هه‌ردوو لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌که‌ی ئه‌م پارچه‌یه‌ی کوردستان په‌سه‌ند کراوه.
ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش هه‌ردد لایه‌نی ناوبرا له شاری هه‌ولێر، باشووری کوردستان، به ناوبژیوانیی سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی په‌یمانێکی هاوکارییان واژۆ کرد. له یه‌کێ له خاڵه‌کانی ئه‌و په‌یمان نامه‌یه هه‌ردوولا رێککه‌وتبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نێکی باڵای هاوبه‌ش له چه‌شنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه بۆ رایی کردنی کاروباری رۆژئاوای کوردستان پێک‌بێنن.
به گوێره‌ی ئاژانسی فوڕات، له‌سه‌ر ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش به‌م شێوه رێککه‌وتوون که له 10 ئه‌ندام پێک‌بێت و هه‌ر دوو لا هه‌ر یه‌که‌و به پێنج ئه‌ندام به‌شداری تێدا بکه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی باڵا ئه‌رکی ئه‌وه‌ی پێ راسپێردراوه که له بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه وه‌ک تاکه نوێنه‌ری گه‌لی کورد له رۆژئاوای کوردستان کار بکات و به‌شداری دانیشتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و هه‌رێمیه‌کان بێت.
ناوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای کوردان له رۆژئاوای کوردستان به‌م شێوه‌یه راگه‌یندراوه:
ساڵح مۆسلیم، سینه‌م موحه‌مه‌د، ئاڵدار خه‌لیل، روناهی ده‌لیل و عه‌بدولسه‌لام ئه‌حمه‌د له ئه‌نجومه‌نی گه‌ل و ئه‌حمه‌د سلێمان، سعوود مه‌لا، ئیسماعیل حه‌مه، ناسر ئه‌ڵتن ئێبراهیم و محێیه‌دین شێخ عه‌لی له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کورد له سووریا.
دوا پێشهاتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان:
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر