Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ مرداد ۱۹, پنجشنبه

رقص زیبا و بی سابقه خانم کلینتون وزیر خارجه ایالات متحده در یک ویدئو ظاهر میشود که همراه با زنان دیگر سیاه پوست دست به رقصیدن میکنند دموکراسی و آزادی و همه انسانها کم و یا بیش از شادی و خوشی خوششون می آید.


رقص زیبا و بی سابقه خانم کلینتون وزیر خارجه ایالات متحده  در یک ویدئو ظاهر میشود که همراه با زنان دیگر سیاه پوست دست به رقصیدن میکنند دموکراسی و آزادی و همه انسانها کم و یا بیش از شادی و خوشی خوششون می آید.
برای دیدن این  ویدئو بر روی ادامه مطلب کلیک کنید  که در سمت چپ دیده میشود با دو زبان کردی و فارسی نوشته شده است 



/////////////////////////////////

          گۆڕان و یەكێتی، لەبەرەی ئێرانەوە

       

لێزان هەڵەبجەیی
هەر كاتێك بەرەی گوتاری نەتەوەیی و یەكڕیزی هێزە كوردستانیەكانی باشور بەهێز بووبێت، منەتباری خانەوادەی بارزانیەكانی پێوە دیارە و هی ئەوان بووە، چونكە ئەوان بەردەوام لە پێناو گەیشتن بە ئامانجی مەزنی نەتەوەیی كورد ویستوویانە یەكڕیزییەك هەبێت بەرامبەر بە نەیارەكانی.
لە دروستكردنی بەرەی كوردستانی مەسعود بارزانی توانی كیانێكی مەزن بەدەستبهێنێت بۆ كورد، كە ئەمڕۆ هەموو دوژمنانی لە هەوڵی تێكدانیەتی.
لەبەرامبەر بغدا لە میانی نووسینەوەی دەستور، بەهێزی مەسعود بارزانی و كوردستانیەكان لە یەكگوتاریدا بوو، لە كاتی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە هەردوو خولدا، بەردەوام هەوڵی ئەوەی داوە نێو ماڵی كوردی بەرامبەر بە دوژمنان بەهێز بكات، زۆرجار بازی بەسەر حیزبەكەی خۆیشداوە تەنیا بۆ ئەوەی یەكڕیزی ببێتە بنەمای كاری هاوبەش و بڕیاری هاوبەش.
لە چەند ساڵی رابردوودا، گۆڕنكاری و شەپۆلی بەهاری عەرەبی دەرفەتی باشی بۆ كورد رەخساند، بارزانی زۆر هەوڵیدا و گوێگرت، بەڵام كەم هێز هەبوون لە كوردستان تەنیا بۆ جارێكیش بێت هاوشانی ئامانجە نەتەوەییەكانی بارزانی هەنگاو بنێت، ئەو هێزانە لە دوو فاكتەرەوە كەوتنە دژبوونی بەرنامەكانی بارزانی، یەكەمیان: هەنگاوەكان پێگەی بارزانی بەهێزتر كرد، كە بارزانی ئەم پێگەی بۆ خۆی نی یە بۆ نەتەوەكەیەتی، بەڵام دیدی تەسكی ئەحزابەكانی دیكە وا نی یە، بەتایبەتی یەكێتی و گۆڕان و یەكگرتوو و كۆمەڵی ئیسلامی، ئەوان بەتایبەتیر گۆڕان و یەكێتی خۆیان بە لاواز بینیەوە، ئەگەرچی بارزانی لە هەموو ئەو هەنگاوانە ویستوویەتی بەشداری هەمووان بكات.
دوومیان: فاكتەری دژبوونی گۆڕان و یەكێتی بۆ هەنگاوەكانی بارزانی، بۆ ئەوەیە كە ئەم دوو هێزە لە بنەڕەتەوە یەك سەرچاوەی مەرجەعیان هەیە، ئەویش ئێرانە، شاراوە نی یە كە ئەم دوو هێزەیش هەتا قسەی ئێران و بەرنامەی ئێران هەبێت، روو لەبارزانی ناكەن.
ئەم ماوەیە بارزانی زۆر گوێگرت بۆ گۆڕان و یەكێتی، لە دانانی مالكیدا راستە بە هۆی دەستپێشخەری بارزانیەوە بوو، بەس پێداگیری یەكێتی و بێدەنگ بوونێكی رازیبووی گۆڕان هۆكار بوو، بەپێی چەند سەرچاویەكی هەواڵ، تا دوا ساتەكانیش بارزانی دژی دانانەوەی مالكی بووە وەك سەرۆك وەزیرانی عیراق، دوای بینیمان مالكی چیكرد، بارزانی ویستی سنورێك بۆ مالكی دابنێت، زەمینەی یەكڕیزیەكی باشی رەخساند لە نێو پێكهاتە سیاسیەكانی عیراق، لەسەر ئاستی كوردستانیش تەنیا یەكێتی و گۆڕان نەبێت نەهاتنە ژێر بارەكەوە، كە ئەویش بە قسەی ئێران بوو نەك سیاسەتی خۆیان.
لەم دەرئەنجامانەوە بۆ گۆڕانكارییەكانی سوریا دیسان ناكرێت بارزانی مەزنی ئەم پرۆسەیە بخاتە بەردەم لایەنگرانی بەرەی ئێران لە كوردستان كە یەكێتی و گۆڕانە، پێویستە بارزانی گوێ نەگرێت بۆ ویستەكانی ئەو دوو لایەنە، چونكە مەرجەعی ئەوان ئێرانە، رووخانی بەشار ئەسەد لێدانی مەزنە لە ئێران، چۆن چاوڕێ دەكرێت گۆڕان و یەكێتی دان بەو راستیە بنێنین كە بارزانی سەركەوتوو بووە لەم هاوكێشەیەدا، بێگومان دژی دەوەستنەوە و زۆریش هەوڵیاندا ئەمجارە بارزانی دیسان گوێیان بۆ بگرێت، بەڕای زۆرێك لە چاودێران هەنگاوەكە چارەنووسسازە نابێت بارزانی گوێیان بۆ بگرێت و بەردەوام بێت لە پەیڕەوكردنی سیاسیەتی پشتیوانیكردن لە كوردانی رۆژئاوا و دروستكردنی یەكڕیزی نێوان هێزەكانی كوردی لەو پارچەیە.
///////////////////////////////////

          ئارامیی هەرێمی كوردستان نرخی زۆرە

       

بەهار كەمال
ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان لە بارودۆخێكی جێگیردایە لە رووی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی بە بەراورد لەگەڵ بەشەكانی دیكەی كوردستان و هەروەها عێراق و وڵاتانی دەوروبەر، ئەم سەركەوتنەش كە بەدیهێنراون هەروا بە خۆڕایی نەهاتوون بەڵكو ئەوە بەری رەنج و تێكۆشانی چەندەها ساڵەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و خەڵكی ماندوونەناس و ستەمدیدەی گەلەكەمانە و لەو پێناوەدا شەهیدێكی زۆر و قوربانییەكی زۆرمانداوە .
لە دوای سەرهەڵدانە مەزنەكەی میللەتەكەمان لە ساڵی 1991 و رزگاربوونمان لە رژێمی روخاوی بەعسی گۆڕ بە گۆڕ، ئیدی ئەم بەشەی كوردستانی ئێمە ئازاد كرا لە ژێر دەستی ئەو رژێمە لە لایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە و دوابەدوای ئەم گۆڕانكارییە مەزنەش وەكو نەتەوە و هەرێمێك پێویستیمان بە چەندین دامودەزگا هەبوو بۆ بەڕێوەبردنی ژیانی خەڵكی لە بوارە جیاوازەكاندا یەكێكیش لەو بوارە گرنگانە ئاسایش و ئێمنایی كوردستان بوو تا سەر و ماڵی خەڵكی بپارێزرێت و هەروەها سنورەكانمانی كۆنترۆڵ بكردایە هەر بۆیە لە دوای پێكهێنانی حكومەت و پەرلەمان لە ساڵی 1992 یەكێك لەو دەزگا گرنگانە كە دروست بوو دەزگای ئاسایش بوو لە پاڵ ئەمەشدا رێكخستن و دامەزراندنی هێزێكی مەزن و چالاكی پێشمەرگەی كوردستان بوو بۆ پاراستن و داكۆكیكردن لە ماف و سنووررەكانمان، ئەم هێزانەش لەسەر سیستمی پێشكەوتوو و نێودەوڵەتی راهێنانیان پێكرا تا بە شێوەیەكی ئەكادیمی و پرۆفیشناڵ بتوانن پارێزگاری لە سەر و ماڵی خەڵكی بپارێزرێت و هەروەها سنورەكانمانی كۆنترۆڵ بكردایە هەر بۆیە لە دوای پێكهێنانی حكومەت و پەرلەمان لە ساڵی 1992 یەكێك لەو دەزگا گرنگانە كە دروست بوو دەزگای ئاسایش بوو لە پاڵ ئەمەشدا رێكخستن و دامەزراندنی هێزێكی مەزن و چالاكی پێشمەرگەی كوردستان بوو بۆ پاراستن و داكۆكیكردن لە ماف و سنووررەكانمان، ئەم هێزانەش لەسەر سیستمی پێشكەوتوو و نێودەوڵەتی راهێنانیان پێكرا تا بە شێوەیەكی ئەكادیمی و پرۆفیشناڵ بتوانن پارێزگاری لە سەر و ماڵی خەڵكی بكەن و كەشێكی ئارام و سەقامگیر بۆ هەرێمی كوردستان دروستبكەن و، هەروەها سنوورەكانی هەرێمی كوردستانیش بپارێزن.
هەمووشمان باش ئاگاداری رەوشی ئەم دواییەی هەرێمی كوردستان بووین كە هێزێكی سەربازی زۆری حكومەتی ناوەندی و بەغدا هاتبووە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان لای دەڤەری زاخۆ و ناحیەی زومار بە بیانووی ئەوەی هاتوون پارێزگاری لە كوردستان بكەن لە مەترسییەكاانی بارودۆخی ئاڵۆزی سوریا، بەڵام ئەم لەشكركێشییە ئامانج و نیازی تری هەبوو كە ئەویش داگیركردن و سەپاندنی هێزی خۆی بوو بەسەر خاكی كوردستاندا، هەر بۆیە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە تووندی بەرەو رووی ئەم لەشكركێشییە وەستا و نایانهێشت یەك بستی هەرێمی كوردستان داگیربكرێت و تا بە ناچاری هێزەكەیان پاشەكشە پێكرد .
رۆژ نیە لە ناوچەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق شەڕ و تەقینەوە و كردەوەی تیرۆرستی روونەدات،و بە هۆی ئەوەشەوە ژمارەیەكی زۆری خەڵكی ئەو ناوچانەی عێراق روویان كردۆتە هەرێمی كوردستان و لێرە نیشتەجێبوون، ئەویش لەبەر ئەوەی لەم هەرێمەی ئێمە بارودۆخێكی ئارام و سەقامگیر هەیە كە خەڵكی دەتوانن شەو و رۆژیان بە هێمنی ببەنەسەر، بیگومان ئەمەش هەر هەمووی بە هۆی هێزی خۆڕاگر و ماندوونەناسی پێشمەرگە و ئاسایشی هەرێم بە گشتی و رۆڵی تایبەتی و گرنگی بەڕێز مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانە كە توانیویەتی بە شێوەیەكی ئەكتیڤ و شارەزاییانە ئاسایشی هەرێم رابگرێت و ژیانی خەڵكی بپارێزێت، ئەو كەس و لایەنانەشی كە ئەم هەوڵ و دەستكەوتانەیان لەبەر چاو نیە ئەوانە با بێن ئەوە ئەرز و ئەوە گەز و تەنها یەك رۆژ ئارامی كوردستان رابگرن، بزانین پێیان دەكرێت ؟
ئەو زەمینە لەبارەی ئەمڕۆ بەها و نرخەكەی زۆرە و دەبێت هەموو كەس و لایەنێك كە خۆی بە دڵسۆزی خاك و میللەت دەزانێت لەبەر چاوی بێت و بە بەرزی بنرخێنێت و هەموو كەسێكسش لە شوێنی خۆیەوە رۆڵی خۆی بگێڕێت بۆ پاراستنی دەستكەوت و ئەم ئارامییەی كە هەمانە .

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر