Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ مرداد ۱۹, پنجشنبه

به‌شیر ئه‌میرخانی: یارسانه‌کان له‌ ژێر سته‌می نه‌ته‌وه‌ییدان وه‌کو کورد وه‌ ئاینیدا وه‌کو ئاینێکی نه‌ موسڵمان




به‌شیر ئه‌میرخانی: یارسانه‌کان له‌ ژێر سته‌می نه‌ته‌وه‌ییدان وه‌کو کورد وه‌ ئاینیدا وه‌کو ئاینێکی نه‌ موسڵمان

ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر به‌ هاتنه‌ سه‌ر کار زۆر له‌ ئازادیه‌کانی مه‌ردومی ئێرانی خسته‌ ژێر فیشار به‌ تاێبه‌تی ئازادیه‌کانی ژنان و ئاینه‌کانی تر بێجگه‌ له‌ ئیسلام. ئه‌لبه‌ته‌ ئاین یارسان کورده‌کانی کرماشان یه‌کێک له‌و ئاینانه‌یه‌ که‌ هه‌میشه‌ رژیمی کۆماری ئیسلامی فیشاری به‌سه‌ر هێناوه‌. به‌ پێ سه‌رچاوه‌کانی یارسانه‌کان له‌ 5/8/2012 فه‌ره‌تر له‌ 30 له‌ پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران هێڕشیان بردوه‌ته‌ سه‌ر گوندی داره‌ ڕه‌ش له‌ ناوچه‌ی داڵاهو سه‌ر به‌ فه‌رمانداری کرند له‌ ئوستانی کرماشان و گازی فرمێسک ئاوه‌ریان به‌ کار هێناوون .

به‌شیر ئه‌میرخانی ئه‌ندامی به‌رێوه‌به‌ری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی سازمان دیموکراتیکی یارسان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له‌ ڕاستیدا مه‌ردوم یارسان یه‌کێک له‌و مه‌ردومانه‌ بوه‌ که‌ ڕژێمی کۆماری ئسلامی ئێران به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک جه‌ور و سته‌میان به‌سه‌ر هێناوه‌، له‌ لایه‌که‌وه‌ به‌ هۆی باری میللیان وه‌کو کورد وه‌ له‌ بارێکی ئاینیه‌وه‌ وه‌کو ئاینێکی نه‌ موسڵمان. ئه‌میر خانی ده‌شڵێت ئه‌م جۆره‌ په‌ڵاماردانانه‌ بۆ ترساندنی چاوی مه‌ردومی ناوچه‌که‌یه‌ نه‌کا به‌ هۆی باری شڵه‌ژاوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕات دژی به‌ فه‌رمانره‌واییان ڕاپه‌ڕن .
وتو وێژ له‌گه‌ڵ به‌شیر ئه‌میر خانی
http://www.dengiamerika.com/content/article/1476807.html
-------------------

هێشـتا سوپای عێراق له‌ ناوچه‌ی زوممار نه‌کشـاوه‌ته‌وه‌ 

هه‌رچه‌نده‌ لە کۆبوونەوەیەکى نێوان هەردوو وەزارەتى پێشمەرگە و بەگرى عێراق لەسەر کشانەوەى هێزەکانى سوپاى عێراق لە ناوچەى زوممارى رۆژئاواى موسڵ رێکەوتن، بەڵام تاوەکو ئێستاش ئەو رێکەوتنە نەچۆتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
جه‌بار یاوه‌ر گوتەبێژى وەزارەتى پێشمەرگەش دەڵێت لەسەر ڕەزامەندى نوری ئه‌لمالیکی سەرۆکى وه‌زیری عێراق و مه‌سـعود بارازانی سەرۆکى هەرێمى کوردستان ماوەتەوە.
جەبار یاوەر بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا پشتڕاستیشى دەکاتەوە کەوا تاوەکو ئێستاش ڕەوشى ناوچەکە وەکو خۆیەتى و هێزەکەى سوپاى عێراق نەکشاوەتەوە.
عەلى غێدان فەرماندەى گشتى هێزەکانى پـیاده‌ی سوپاى عێراقیش رەتى کردۆتەوە کەوا ڕێکەوتن بۆ کشاندنەوەى سوپاى عێراق لەو ناوچەیەدا کرابێت.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر