Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آبان ۱۵, دوشنبه

ئوجەلان دەبێ ئازاد بکرێت



ئوجەلان دەبێ ئازاد بکرێت

لە رەوشی شۆڕشگێڕانەدا وشیاری جەماوەر فراژی دەبێ و رەوتی پێشڤەچوونی خەبات ئێجگار خێراتر دەبێتەوە. 




ئەگەر تا دوێنێ دروشمی جەماوەری خەباتگێڕ ئازادی زیندانیانی کورد بوو، ئەمڕۆ بەهۆی خرۆشی بەملیۆنی خەڵکانی وشیار و ئازادیخواز، خواستی خەڵک فراوانتر بووە و داوای ئازادی بەڕێز ئوجەلان دەکەن.
هەر ئەمەیە کە پسپۆڕانی بواری مێژوو و کۆمەڵناسی دەڵێن: لە دۆخی شۆڕشگێڕانەدا لەپڕ وشیاری واقعی


دەبێتە وشیاری راستین {شیاو} و، وەرچەرخانی مەزنی سیاسی کۆمەڵایەتی روو ئەدات. بۆ پێشەوە بەرەو رادیکاڵ بوونەوەی درووشمەکان
:
ئوجەلان دەبێ ئازاد بکرێت
کورد دەبێ سەربەست بژی.



سه‌رهه‌ڵدان، ژیانه به‌ر‌خۆدان، ژیانه
مبارزه، زندگی ست مقامت، زندگی ست



قوربانتان بم براکانی باکور، ناتۆتان بە چۆک داهێناوە، نەک هەر تورکیە؟
‌دیارە سەختی و ئازارو برسیەتی هەمو دنیاتان کێشتوەو ئێستاش بە هەزاران زیندانی لە مانگرتنی یان سەرکەوتن یان مردن دان، وە لاوو ژنو پیرو منداڵت ڕوبەروی تانکی تورکی فاشیست دەوەستنەوە، بوێری و ئازایەتیتان، شەرەف و کەرامەتتان بێ وێنەیە لە جیهان دا. 
‌تف و نەعلەت لەو داگیرکەرو دوژمنەی بە ئێوە دەڵێ تیرۆریست، تف لە هەمو شتێکیان کە زررەیێک ویژدان و کەرامەتیان نیە؟



‌ئێوە جوانترین مرۆڤن، جوانی وە خۆشەویستی ئێوە بێوێنەیە. ئێوەن ئازادی خواز، ئێوەن ئاشتی خواز، ئێوەن دەتانهەوێت جوانی بگەڕێنەوە شێوازی خۆی، ئێوەن دەتانهەوێت دنیایێکی ڕون و پڕ لە شادی بۆ نەوەکانی داهاتو بێننەدی، 
‌ئێوەن هیواو ئومێدی گەلی کوردی ئازادی خواز، ئێوەن، ئێوەن، ئێوەن سینگی خۆتان ئەخەنە بەر تۆپ و تانک و تەیارەی تورکی فاشیست، بۆ گەڕانەوەی هەمو بەهاکانی ئینسانی و شەڕەف و ناموس و خاک و وەڵاتم.
‌هەر بژین، سەرکەوتن شایانی ئێوەیە، ئازادی، دێموکراسی، جوانی، ژیانی خۆش، هەموی شایانی ئێوەیە، کە هەمیشە لە مەیدانن بۆ خاوەنداریەتی نیشتیمانی داگیرکراوم.‌خۆشم دەوێن هەتا ئەبەد.




بۆ ماوەیەک ئەگەر هاورێان ئیزن بەن کەڤەری پەیجەکان دەکەین بە وێنەی . رێبەری گەلی کورد بەرێز ئۆجەلان ، بژی خەباتی کوردایەتی و بەرخودان لە کوردستان ... هەموو مان بە یەکەوە بۆ کوردستانێکی ئازاد و تف لە خائین خۆ فرۆشەکان و داردەستەکانی تورک لە ناو کورد ......

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر