به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ژنی به‌سه‌ردا هێنا ژنێك خۆی سووتاند
وارڤین – ده‌ربه‌ندیخان: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ژنێكی ته‌مه‌ن (50 ساڵ) له شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر هاوسه‌رگیری دووه‌می هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی سووتاند و به‌هۆی زۆری رێژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه ژیانی له مه‌ترسیدایه.
كاتژمێر (5:20) خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (6 / تشرینی دووه‌م – نۆڤه‌مبه‌ر / 2012) ژنێك به‌ناوی (ئ.ع.ع) خۆی سووتاند و وێڕای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه به هۆی زۆری رێژه‌ی سووتاوییه‌كه‌یه‌وه ژیانی له مه‌ترسیدایه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (وارڤین) سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ژنه رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی رۆیشتووه بۆ بازار بۆ ئه‌وه‌ی جلوبه‌رگ و زێڕ بۆ ئاهه‌نگی هاوسه‌ری دووه‌می هه‌ڵگرێت و (ئ.ع.ع) له ماڵه‌وه له گه‌ڕه‌كی (كانی سارد)ی شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، نه‌وتی به جه‌سته‌یدا رێشتووه و خۆی سووتاندووه.
گوتیشی: "هۆكاری خۆسووتاندنی ئه‌و ژنه ته‌نیا ئه‌وه‌یه و سه‌ره‌تاش كێشه‌یان هه‌بووه و وێڕای ناڕه‌زایه‌تی ئه‌م، هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌ر سوور بووه له‌سه‌ر هێنانی ژنی دووه‌م".
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، جێگری به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ده‌ربه‌ندیخان (رزگار واحید) تایبه‌ت بۆ (وارڤین) گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ژنه گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه به خێرایی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌نجامدرا و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به سووتان له سلێمانی كرا".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ری ژیانیی ئه‌و ژنه زۆر كه‌مه و به رێژه‌ی له‌سه‌دا نه‌وه‌دی جه‌سته‌ی سووتاوه".
جێی ئاماژه‌یه، وێڕای سنوورداركردنی هاوسه‌رگیری دووه‌م، به گوێره‌ی یاسای هه‌مواركراوی باری كه‌سێتی، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ك پێویست ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ نه‌كراوه و له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری دووه‌م بوونی هه‌یه.
ئا: سۆز ده‌ربه‌ندیخانی
--------------------
له به‌رده‌م دادگای كه‌ركووك كچێكی سێ ساڵ رفێندرا
وارڤین – كه‌ركووك: دوای ئه‌وه‌ی ژن و پیاوێك به مه‌به‌ستی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی جیابوونه‌وه‌یان له یه‌كدی ئه‌مڕۆ ده‌چنه دادگای باری كه‌سێتی كه‌ركووك، پیاوه‌كه، كچه (3) ساڵه‌كه‌یان كه لای دایكی بووه له به‌رده‌م دادگا ده‌ڕفێنێت و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار راده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (وارڤین) كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كه‌سوكاری ئه‌و خێزانه‌وه دهستیكهوتوون، ژنه‌كه ناوی (ز.ب) و كچه سێ ساڵییه‌كه‌ی ناوی (ل.م) و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كێشه‌ی خێزانییان هه‌یه و ژنه‌كه خوازیاری جیابوونه‌وه‌یه، به‌ڵام باوكی منداڵه‌كه‌ی دژی ئه‌و بڕیاره‌یه.
به گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه‌كه، ئه‌و ژنه ماوه‌ی ساڵێكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵی باووكی و سووره له‌سه‌ر جیابوونه‌وه، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاماده نییه لێی جیابێته‌وه".
بۆ زانیاری زیاتر (وارڤین) په‌یوه‌ندی به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه له‌ناو دادگا كرد، به‌ڵام له‌و باره‌یه‌وه ئاماده نه‌بوون زانیاری زیاتر ئاشكرا بكه‌ن.
ئا: نێرگز قادر
http://warvin.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=1594&Jor=9
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر