Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ مهر ۱۹, چهارشنبه

دکتۆر ئاوات عه‌لیار: ئیسلامی سیاسی ده‌یه‌وێ خۆی بسه‌پێنی به‌سه‌ر کۆمه‌لگای کوردستان و هه‌موو کۆمه‌ڵگاکانی تردا


دکتۆر ئاوات عه‌لیار: ئیسلامی سیاسی ده‌یه‌وێ خۆی بسه‌پێنی به‌سه‌ر کۆمه‌لگای کوردستان و هه‌موو کۆمه‌ڵگاکانی تردا

وتو وێژ له‌گه‌ڵ دکتۆر ئاوات عه‌لیار

به‌رنووسی یاسایه‌کی ناکۆکی له‌سه‌ر به‌ ناوی پاراستنی پیرۆزه‌ ئایینیه‌کان بریار وا بوو له‌ ناو په‌ڕله‌مانی کوردستاندا خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت، ئاخۆ چین ئه‌و هۆیانه‌ی که‌ بۆنه‌ته‌ هۆی هێنانی یاسایه‌کی پێشنیارکراوی له‌و جۆره‌دا بۆ ناو په‌رله‌مان؟

دکتۆر ئاوات عه‌لیار چاودێری کاروباری ڕامیاری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت" له‌ کوردستانی باشور وه‌کو من ده‌ێبینم خه‌ڵکێکی زۆر له‌ چاو به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان هۆگری ئیسلامی سیاسین و حیزبی خۆشیان هه‌یه‌ ، هه‌ر وه‌ک ده‌زانن له‌ ناوچه‌ی جیهانی ئیسلامی دا شه‌پۆلیکی ئیسلامی سیاسی هه‌ستاوه‌ و وابزانم به‌شێک له‌و شه‌پۆله‌ش کوردستانی عێراقیشی گرتوه‌ته‌وه‌ و ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی که‌ سه‌ر به‌ ئیسلامی سیاسین له‌ په‌ر‌له‌مانی کوردستانی عێراقدا ئه‌و به‌رنوسه‌یان هێناوه‌ته‌ گۆڕێ".
http://www.dengiamerika.com/content/article/1524185.html
---------------------

نا بۆ لەسێدارەدان‌و پێشێلكاری مافی زیندانیان

بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی سزای لەسێدارەدان‌و بەمەبەستی ئیدانەكردنی سەپاندنی سزای لەسێدارەدان‌و دەستگیركردن‌و زیندانیكردنی چالاكانی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن حكومەتی ئێرانەوە، كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كورد‌و چالاكانی مەدەنی كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتی لە باخچەی نالی شاری سلێمانی بەڕێوە دەبەن.
شوێن: باخچەی نالی
رۆژی پێنجشەممە 11/10/2012 كاتژمێر 4ی ئێوارە
نا بۆ لەسێدارەدان‌و پێشێلكاری مافی زیندانیانکه‌مپینی داکۆکی له‌ زیندانیانی سیاسی له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر