Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ بهمن ۲۶, پنجشنبه

له‌ شه‌ڕ و پێکداداکاندا له‌ تلته‌مر : (10) چه‌کدار کوژران و (15)ی تریش برینداربوون


له‌ شه‌ڕ و پێکداداکاندا له‌ تلته‌مر : (10) چه‌کدار کوژران و (15)ی تریش برینداربوون

کاتژمێر 12.00ی نیوه‌ڕۆ به‌کاتی رۆژئاوا، لیواکانی به‌ناوی ( الله‌ اکبر ــ سقور الاسلام ) ی سه‌ر به‌ سوپای ئازاد هێرشیان کرده‌ سه‌ر ( چه‌ولکا چێله‌کا ) له‌ سه‌ر رێگای سه‌رێکانی و هه‌وڵیان دا جارێکی تر ئه‌و ناوچه‌یه‌ بخه‌نه‌ ژێر کۆنترۆڵی خۆیانه‌وه‌ و رووبه‌ڕووی به‌رخۆدانی یه‌کینه‌کانی YPG بوونه‌وه‌ و له‌نێوان هه‌ردوو لادا شه‌ڕ و پێکادان روویدا، به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان تا ئێستا (10) چه‌کداری ئه‌و گرووپانه‌ کوژراون و (15) ی تریش برینداربوون و ناچار کراون پاشه‌کشه‌ بکه‌ن . 

دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل YPG و شه‌ڕێکی سه‌خت له‌نێوان هه‌ردوو لادا، ئه‌و گرووپه‌ چه‌کدارانه‌ ناچاربوون پاشه‌کشه‌ بکه‌ن و له‌ گوندی ئوم ئه‌لکێف ی (7)کم دوور له‌ سه‌رێکانی کۆببنه‌وه‌. هاوکات راگه‌یه‌نرا که‌ یه‌کینه‌کانی YPG ده‌ستیان به‌سه‌ر (3) ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و دۆشکه‌یه‌کدا گرتووه‌ . 
کێڵگه‌ی چێله‌کان دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌له‌وه‌ له‌ گرووپه‌ چه‌ته‌کان پاککرایه‌وه‌، لیژنه‌یه‌کی (24) که‌سی له‌ تلته‌مر هه‌ڵبژێردرا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کێڵگه‌که‌ و له‌سه‌ر داخوازی ئه‌نجوومه‌نی هاوبه‌شی تلته‌مر پاراستنی ناوچه‌که‌ راده‌ستی یه‌کینه‌کانی YPG کرا . 
----------------------
کارایڵان : تا ئۆپه‌راسیۆن هه‌بن گه‌ریلا له‌ چالاکیدا ده‌بێت

سه‌رۆکایه‌تی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری KCK موراد کارایڵان له‌ چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ ANF بابه‌ته‌کانى  ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازى و سیاسییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک دژی گه‌لی کورد گوشاره‌کانى سه‌ر کوردان له‌ ئه‌وروپای هه‌ڵسه‌نگاند. کارایڵان وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکاش ره‌خنه‌کرد و رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر له‌ ئێستادا ده‌وڵه‌تى تورک شه‌ر و تیرۆر له‌سه‌ر گه‌لى کورد به‌رێوه‌ده‌بات ، ئه‌مه‌ش به‌ پشتیوانى و هاوکارى ئه‌و هێزانه‌ به‌رێوه‌ده‌بات. ئه‌گه‌ر ئه‌وان هاوکارى نه‌که‌ن ، ده‌وڵه‌تى تورک ده‌ست له‌ توندوتیژى به‌رده‌دات و ئه‌وکات ده‌وڵه‌ت له‌ توانایدا نابێ که‌ درێژه‌ به‌ هێرشه‌کانى بدات. " 
سه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆماجڤاکێن کوردستان KCK  موراد کارایڵان رایگه‌یاند :" ئه‌وان ده‌ڵێن که‌ ،درێژه‌ به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانمان ده‌ده‌یین ، ئێمه‌ش ده‌ڵێێن ، تا ئۆپه‌راسیۆنه‌کان به‌رده‌وام بن، ئه‌وکات گه‌ریلا درێژه‌ به‌ چالاکیه‌کانیان ده‌ده‌ن ".
کارایڵان له‌ وته‌کانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌ گوشاره‌کانى وڵاتانى ئه‌وروپا که‌ له‌سه‌ر کوردان به‌رێوه‌ده‌چێت ، بوێرێ ده‌داته‌ حکومه‌تى AKP، که‌ هێڕشى کوردان بکات و موراد کاره‌یلان ، ووتی: "هه‌موو رۆژ هه‌رێمه‌کانى گه‌ریلا بۆردومان ده‌کرێ ، ده‌وڵه‌تى تورک هه‌وڵده‌دات گورزی کوشنده‌ له‌ گه‌ریلا بدات ده‌وڵه‌تى تورک راده‌گه‌یه‌نێت ، که‌ تا چه‌ک له‌ده‌ستى کوردان بێت ، درێژه‌ به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌کان ده‌ده‌ن. منیش به‌روون و ئاشکرا ده‌ڵێم : تا ئه‌وان درێژه‌ به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیان بده‌ن گه‌ریلاى کوردستانیش درێژه‌ به‌ چالاکیه‌کانیان ده‌ده‌ن. به‌م زیهنیه‌ته‌، پرسى کورد که‌ پرسێکى سه‌ره‌کى ده‌وڵه‌تى تورکه‌ چۆن چاره‌سه‌رى بکه‌ن ؟ به‌روونى دان به‌وه‌دا ده‌نێت که‌ ( ده‌وڵه‌ت هیچ هه‌وڵدانێکى راستی ) بۆ چاره‌سه‌رى نییه‌ . "
موراد کارایڵان هه‌روه‌ها وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکاش ره‌خنه‌کرد و رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر له‌ ئێستادا ده‌وڵه‌تى تورک شه‌ر و تیرۆر له‌سه‌ر گه‌لى کورد به‌رێوه‌ده‌بات ، ئه‌مه‌ش به‌ پشتیوانى و هاوکارى ئه‌و هێزانه‌ به‌رێوه‌ده‌بات. ئه‌گه‌ر ئه‌وان هاوکارى نه‌که‌ن ، ده‌وڵه‌تى تورک ده‌ست له‌ توندوتیژى به‌رده‌دات و ئه‌وکات ده‌وڵه‌ت له‌ توانایدا نابێ که‌ درێژه‌ به‌ هێرشه‌کانى بدات. " 
کارایڵان سه‌رنجى راکیشایه‌ سه‌ر گوشاره‌کانى وڵاتانى ئه‌وروپا که‌ له‌دژى سیاسه‌تمه‌دارانى کورد به‌رێوه‌یده‌بات و رایگه‌یاند: "مه‌یدانه‌کانى جوڵانه‌وه‌ى دیبلۆماسى کوردانیان ته‌نگ کرد، هه‌موو لایه‌ک ده‌زانێ که‌ ئاماده‌کردنى دیبلۆماسی کارێکی هه‌ر وا ئاسان نییه‌. هه‌ندێ دیپلۆماتى کوردان هه‌بوون ، به‌ڵام له‌دژیان پیلانگێریان پێشخست . ده‌زگاى هه‌واڵگرى فه‌ره‌نسا خۆى له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوو دا ئه‌ندامى کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردستان KNK  ( ئاده‌م ئوزون )یان له‌ ئاکامى پیلانگێریه‌کدا ده‌ستبه‌سه‌ر کرد. له‌ کۆمه‌ڵکووژى پاریسدا یه‌ک له‌و که‌سانه‌ى کرانه‌ ئامانج، هه‌ڤاڵمان ساکینه‌ جانسز بوو که‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رى PKK بوو ، هه‌ڤالێک بوو ، که‌ جێیه‌کى تایبه‌تى له‌ناوو ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان هه‌یه‌ . " 
موراد کارایڵان ئاماژه‌ی به‌و پیلانگێڕییه‌ کرد که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش راسته‌وخۆ له‌ژێر ناو و بیانووی جیاجیادا له‌دژی کورد و ته‌ڤگه‌ڕی کورد ده‌کرێت و ده‌ستنیشانی کرد که‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌یانه‌وێت هاوکاری و یه‌کده‌نگی نێوان کوردستانیانی دانیشتووی ئه‌وروپا قه‌ده‌خه‌ بکه‌ن و وتی:" به‌پێی ئه‌وان نابێت کوردان هاوکارى یه‌کترى بکه‌ن،  وه‌ک نموونه‌، نابێت کورد هاوکارى میدیاکانی خۆیان و ته‌له‌فزیۆنه‌کانیان بکه‌ن. هاوکارى نێوان کوردان قه‌ده‌غه‌ ده‌که‌ن . " 
له‌ کۆتایی چاوپێکه‌وتنه‌که‌شیدا سه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆماجڤاکێن کوردستان KCK  موراد کارایڵان رایگه‌یاند :" تا ئێستا ئێمه‌ هیچ زه‌ره‌رێک و زیانێکمان به‌ ئه‌مریکا و ئه‌وروپا نه‌گه‌یاندووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه‌ دۆزێکى جڤاکى به‌رێوه‌ ده‌به‌ین. ئێمه‌ تێکۆشانێکى سروشتى و ره‌وا به‌رێوه‌ ده‌به‌ین . " و وتیشی:" وڵاتى کێ داگیرکرابێ، و زمانه‌که‌شى قه‌ده‌غه‌کرابێ ، ئه‌وکات هه‌موو شت ده‌که‌ن و ئێمه‌ش ئێستا بۆ مافه‌ ره‌واکانمان تێده‌کۆشێن .تێکۆشانمان ..تێکۆشانێکى جڤاکى و مافداره‌ ، ده‌بێت ئیدى هه‌ر که‌س ئه‌م راستیه‌ ببینێ. " 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر