Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ اسفند ۴, جمعه

دۆسیه‌ی‌ كوشتنی‌ سێ ژنه‌ چالاكوانه‌ كورده‌كه‌ی پاریس له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تاوتوێده‌كرێت


دۆسیه‌ی‌ كوشتنی‌ سێ ژنه‌ چالاكوانه‌ كورده‌كه‌ی پاریس له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تاوتوێده‌كرێت

پاش زیاتر له‌ دوو مانگ له‌ كوشتنی سێ ژنه‌ چالاكوانه‌ كورده‌كه‌ له‌ پاریسی‌ پایته‌ختی‌ فه‌ره‌نسا، بریاره‌ دۆسیه‌كه‌ له‌25ی‌ ئه‌م مانگه‌دا به‌ مه‌به‌ستی‌ تاوتوێكردنی‌ ببرێته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.

ئاژانسی‌ فورات نیوز بلاَویكرده‌وه‌، نوێنه‌ری‌ هه‌میشه‌یی‌ دۆستانی‌ گه‌لان له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه‌، ئه‌وان ئه‌و دۆسییه‌ له‌ 25 شوبات ده‌به‌نه‌ كۆنسه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و له‌ زۆر میكانیزمی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌، لێكۆلێینه‌وه‌ له‌ كوشتنی‌ ئه‌و سێ ژنه‌ چالاكوانه‌ كورده‌ ده‌كه‌ن.

شه‌وی‌ 9 له‌سه‌ر 10ی‌ كانونی‌ دووه‌م، هه‌رسێ ژنه‌ چالاكوانی‌ كورد ساكینه‌ چانسز ئه‌ندامه‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ دامه‌زرێنه‌رانی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان و، فیدان دۆغان نوێنه‌ری‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كوردستانو، له‌یلا شایله‌مه‌ز ئه‌ندامی‌ ته‌ڤگه‌ری‌ گه‌نجانی‌ كورد له‌ پاریسی‌ پایته‌ختی‌ فه‌ره‌نسا له‌ رودواێكی‌ ته‌مومژاویدا كوژران و ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی‌ ناوخۆی‌ و جیهانی‌ لێكه‌وته‌وه‌.
http://www.nrttv.com/dreje.aspx?jimare=26503

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر