به‌ر پرسی ئین ئارتی پێویست ناکات ئین ئارتی داوای لێبوردن بکات
دوای ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی راسته‌و خۆی که‌ناڵی ئین ئارتی که‌سیک په‌یوه‌ندی کرد‌و داخی دڵی خۆی دهبریو چه‌ند قسه‌یه‌کی به که‌سایه‌تی و گۆری مه‌لا مسته‌فا بارزانی کرد ، لایه‌نگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ناشیرن هه‌لیان کوتایه سه‌ر نوسینگه‌ی کهنالهکهو بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ خۆپیشاندانیان کرد و ته‌قینه‌وه‌یه‌کیش رویدا دواتر به جۆریکی تر لیدوانی بۆ کراو وا ده‌ر خرا ئین ئارتی داوای لی بوردنی کردوه که له په‌یجه‌کانی لایه‌نگرانی پارتی بلاو کرایه‌وه به‌لام ئه‌م شه‌و شاسوار عبدالواحید له په‌یامێکدا به‌م جۆره هاته ئاخاوتن
سەبارەت بە پەیوەندییانەی کە راستەوخۆ دەکرێت بە کەناڵی ئێن ئار تییەوە ، هێندەی من بزانم و شارەزاییم هەبێت و ئاگادار بم هیچ هێزێک نییە کە بتوانێت پەیوەندی راستەوخ
رابگرێت یان رێگیری لێ بکات وە تاکە چارەسەر بۆ نەهێشتنی ئەم دیاردەیە یان داخستنی کەناڵەکەیە یان لابردنی بەرنامە راستەوخۆکانە ، کە بەمەش رێگیری دەکرێت لە سەدان هاووڵاتی تر بۆ دەربرینی رای خۆیان بە هۆی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی تاکە کەسێکەوە .
بۆیە حەقە هەموومان بزانین کە چارەسەری ئەم کێشەیە داخستنی هەموو کەناڵ و راگەیاندنە ئازادەکانە، وە ئێن ئار تی نە بەشدار بووە و نە پێویستیش ئەکات داوای لێبوردن لە کارێک بکات کە ئەم نەیکردووە،وە پاراستنی نهێنی و ناوی ئەو کەسانەی کە پەیوەندی دەکەن بە کەناڵەکەوە ئەرکێکی ئەخلاقی و رۆژنامەوانی کەناڵەکەیە .
شاسوار عبدالواحید
________________________
Boye heqe hemûman bzanîn ke çareserî em kêşeye daxistnî hemû kenall û rageyandne azadekane, we ên ar tî ne beşdar buwe û ne pêwîstîş ekat daway lêburdin le karêk bkat ke em neykirduwe,we parastinî nhênî û nawî ew kesaney ke peywendî deken be kenallekewe erkêkî exlaqî û rojnamewanî kenallekeye .
Şaswar 'bdalwahîd
http://qandilpost.com/sorani/details.aspx?id=233
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر