Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ بهمن ۲۴, سه‌شنبه

YPG: له‌ ئه‌شره‌فییه‌ (48) سه‌رباز کوژران، (22)ی تریش به‌ دیل گیران


YPG: له‌ ئه‌شره‌فییه‌ (48) سه‌رباز کوژران، (22)ی تریش به‌ دیل گیران

 فه‌رمانداری YPG رایگه‌یاند که‌ (45) سه‌ربازی رژێمی به‌عس له‌ شه‌ڕ و پێکادانه‌کانی نێوان سوپای به‌عسی سوریا و یه‌کینه‌کانی YPG دا له‌ گه‌ڕه‌کی ئه‌شره‌فییه‌ و شێخ مه‌قسود کوژراون و (22) سه‌رباز و پۆلیسیش له‌لایه‌ن YPG ه‌وه‌ به‌دیل گیراون ، YPG رایگه‌یاند که‌ ( 5 ) شه‌ڕه‌ڤانه‌که‌یان له‌لایه‌ن سه‌ربازانی رژێمی به‌عسه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی هۆڤانه‌ و به‌ ئه‌شکه‌نجه‌ کوژراون و ده‌ستنیشانیشی کرد که‌ ئه‌وان ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌ وه‌ها له‌یاد ناکه‌ن . 

فه‌رمانداری یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل YPG سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی نێوان یه‌کینه‌کانیان و سوپای رژێمی ئه‌سه‌د دا راگه‌یه‌نراوێکی بڵاو کرده‌وه‌ و ده‌ستنیشانی کرد که‌ تا ئێستا (7) شه‌ڕڤانیان ژیانیان له‌ده‌ستداوه‌ که‌ (5) یان له‌لایه‌ن سوپاکه‌ی رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه‌ به‌ ئه‌شکه‌نجه‌ کوژراون . YPG رایگه‌یاند :" له‌ رۆژی 8ی شوباتی 2013 دا هێزه‌کانی رژێمی به‌عس و لایه‌نگره‌کانیان به‌ چه‌کی قورس و تانک هێرشیان کرده‌ سه‌ر ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی یه‌کینه‌کانی لیوای شه‌هیدانی حه‌له‌بی لێیه‌ . هه‌ر سێ رۆژی سه‌ره‌تا، شه‌ڕه‌که‌ له‌ ده‌وروبه‌ری چوار رێیانی ئه‌شره‌فییه‌ روویدا و تا هات سه‌ختتر بوو، هێزه‌کانی رژێمی به‌عس هه‌وڵیان ده‌دا که‌ هه‌موو گه‌ڕه‌ک و ناوچه‌ کوردنشینه‌کان بکه‌ن به‌ مه‌یدانی شه‌ڕ و هێرشییان کرده‌ سه‌ر هه‌رێمی شقێف و بازگه‌یه‌کی شه‌ڕڤانه‌کانمان له‌ نزیک شوێنی جه‌زیره‌ بۆ شۆردنی ئۆتۆمبێل، هێرشکه‌ران له‌به‌رامبه‌ر به‌ به‌رخۆدانی یه‌کینه‌کانی YPG ناچار بوون پاشه‌کشه‌ بکه‌ن . " 
(48) سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری رژێم کوژران 
فه‌رمانداری YPG ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێکادانه‌کانیان راگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ :" له‌ شه‌ڕه‌کانی ئه‌شرفییه‌ و شێخ مه‌قسود دا ژماره‌ی کوژراوانی رژێمی به‌عس گه‌یشته‌ (48) سه‌رباز که‌ دوانیان ئه‌فسه‌ری پله‌دارن، هه‌روه‌ها به‌ده‌یان سه‌رباز و ئه‌فسه‌ریشیان له‌ناودا برینداربوون، به‌ڵام نه‌توانرا ژماره‌یان روون بکرێته‌وه‌ . (14) سه‌رباز (2) ئه‌فسه‌ر و (6) پۆلیس و ژماره‌یه‌کی زۆریش له‌ لایه‌نگرانی رژێمی به‌عس به‌ چه‌ک و جبه‌خانه‌کانیانه‌وه‌ به‌دیل گیراون. له‌ ئه‌نجامی به‌رخۆدانی هێزه‌کانماندا (7) هه‌ڤاڵمان به‌ناوه‌کانی ( شۆڕش، چیلۆ، ئیبۆ، خه‌لیل، چیا، شێخۆ، عه‌لی ) شه‌هید بوون و (17) شه‌ڕڤانی ترمان برینداربوون . " 
فه‌رمانداری YPG له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا سه‌رنجیشی راکێشاوه‌ته‌ سه‌ر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ‌ دیله‌کانی رژێمی به‌عس و ده‌ستنیشانی کرد که‌ له‌هه‌موو بوارێکه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پێوانه‌ ناونه‌ته‌وه‌ییه‌کان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ‌ دا ده‌که‌ن و راشیانگه‌یاند :" به‌ڵام رژێمی به‌عس له‌به‌رامبه‌ر به‌ پێنج هه‌ڤاڵمان که‌ به‌ برینداری که‌وتبوونه‌ ده‌ستیانه‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر هۆڤانه‌ و به‌ ئه‌شکه‌نجه‌ کوشتونیان و پاشانیش یارییان به‌ ته‌رمه‌کانیان کردووه‌، به‌دوای ئۆتۆمبێله‌کانیاندا به‌ چه‌ند کۆڵانێکدا گێڕاویانن، ئێمه‌ ئه‌و کرده‌وه‌ دژه‌ مرۆییانه‌یه‌ به‌توندی شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین و داوا له‌ رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان ده‌که‌ین که‌ له‌به‌رامبه‌ر به‌و کرداره‌ هۆڤانه‌یه‌ی رژێمی به‌عس بێ هه‌ڵوێست نه‌بن و هه‌ڵوێستی خۆیان نیشان بده‌ن . به‌ڵێنیش ده‌ده‌ین که‌ تۆڵه‌ له‌ به‌رپرسیاره‌کانی بکه‌ینه‌وه‌ . " 
YPG له‌ کۆتایی لێدوانه‌که‌یدا بانگه‌وازی له‌ گه‌نجان کرد که‌ به‌شداری ناو ریزه‌کانی YPG ببن و رایانگه‌یاند که‌ ئه‌وان یه‌کینه‌کانیان له‌ هه‌رێمه‌که‌ وه‌کو له‌ کۆبانێ، مینبیج، باب، لزاز و عه‌فرین به‌هێز ده‌که‌ن .
___________________________________________________________________________________
Fermandarî yekînekanî parastinî gel YPG sebaret be şerr û pêkdadanekanî nêwan yekînekanyan û supay rjêmî esed da rageyenrawêkî bllaw kirdewe û destinîşanî kird ke ta êsta (7) şerrvanyan jyanyan ledestdawe ke (5) yan lelayen supakey rjêmî esedewe be eşkence kujrawn . YPG Raygeyand :" le rojî 8î şubatî 2013 da hêzekanî rjêmî be'si û layengrekanyan be çekî qurs û tank hêrşyan kirde ser ew deveraney yekînekanî lîway şehîdanî helebî lêye . Her sê rojî sereta, şerreke le dewruberî çwar rêyanî eşrefîye rûyda û ta hat sexttir bû, hêzekanî rjêmî be'si hewllyan deda ke hemû gerrek û nawçe kurdinşînekan bken be meydanî şerr û hêrşîyan kirde ser herêmî şqêf û bazgeyekî şerrvanekanman le nzîk şwênî cezîre bo şordinî otombêl, hêrişkeran leberamber be berxodanî yekînekanî YPG naçar bûn paşekşe bken . " 
(48) serbaz û efserî rjêm kujran 
Fermandarî YPG encamî şerr û pêkadanekanyan rageyand, bepêy ew rageyendrawe :" le şerrekanî eşrifîye û şêx meqsud da jmarey kujrawanî rjêmî be'si geyişte (48) serbaz ke dwanyan efserî pledarn, herweha bedeyan serbaz û efserîşyan lenawda brîndarbûn, bellam netwanra jmareyan rûn bikrêtewe . (14) serbaz (2) efser û (6) polîs û jmareyekî zorîş le layengranî rjêmî be'si be çek û cbexanekanyanewe bedîl gîrawn. Le encamî berxodanî hêzekanmanda (7) hevallman benawekanî ( şorrş, çîlo, îbo, xelîl, çya, şêxo, 'elî ) şehîd bûn û (17) şerrvanî tirman brîndarbûn . " 
Fermandarî YPG lew rageyendraweda sernicîşî rakêşawete ser mamelleyan legell dîlekanî rjêmî be'si û destinîşanî kird ke lehemû bwarêkewe le çwarçêwey pêwane nawneteweyyekan mamelleyan legell da deken û raşyangeyand :" bellam rjêmî be'si leberamber be pênc hevallman ke be brîndarî kewtibûne destyanewe, be şêweyekî zor hovane û be eşkence kuştunyan û paşanîş yarîyan be termekanyan kirduwe, bedway otombêlekanyanda be çend kollanêkda gêrrawyanin, ême ew kirdewe dje mroyyaneye betundî şermezar dekeyn û dawa le rêkixrawekanî mafî mrov û part û layene syasîyekan dekeyn ke leberamber bew kirdare hovaneyey rjêmî be'si bê hellwêst nebin û hellwêstî xoyan nîşan bden . Bellênîş dedeyn ke tolle le berpirsyarekanî bkeynewe . " 
YPG Le kotayî lêdwanekeyda bangewazî le gencan kird ke beşdarî naw rîzekanî YPG bbin û rayangeyand ke ewan yekînekanyan le herêmeke weku le kobanê, mînbîc, bab, lzaz û 'efrîn behêz deken .
http://qandilpost.com

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر