Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ اسفند ۸, سه‌شنبه

کاتێک خامی و بێ یسیاسەتی هەندێک لایەن و بە ناو کەسایەتیە سیاسیەکانی کورد دەردەکەوێت



کاتێک خامی و بێ یسیاسەتی هەندێک لایەن و بە ناو کەسایەتیە سیاسیەکانی کورد دەردەکەوێت کە تا توانیان بە شان و باڵی دەوڵەتیک وەک فەرانسە هەڵیان کوتا و بە یەکەمین دۆستی کوردیان دەناسی و ئەیانوت سەرۆک کۆمارەکەی ئاوڵزاوای فڵان سکرتێرە "ژاک شیراک"و قەومی فڵان کەسە ... کە من بۆ خۆم لە تەمەنی منداڵیدا زۆر بەو قسە هیچ و پوچانە هەڵخڵەتام ...



فەرانسەیەک کە لە دابەش کردنی کوردستان دەستی راستەوخۆی بوە ، تا ئێستاش نایهەوێت دەستی پشت تروری سێ ژنە تێکۆشەری کورد دەربخات چۆن خۆشی لەوانەیە هانو هونێکی بێت لەو سەرو بەندەدا ، فەرانسەیەک کە دەست دەخاتە ناو دەستی ئەردۆغان و پەیماننامەی دژ بە گەلی کورد و بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان تاو توێ دەکات و ئیمزای دەکات ، نەک دۆستی کورد نیە بەڵکو لەو دوژمنانەیە کە بە راشکاوانە و لە بەر چاو هەمو نامرۆڤایەتی وڵاتە دەسەڵاتدارەکان خەنجەر بە پشتی کورداندا دەکات ...
هیوادارم نەسڵی ئەمرۆ و داهاتوی کورد ئەونە خاوەن بیرو هەستێکی نەتەوەیی بن کە بزانن تەنیا پشتیوانی گەلی مە هەر خۆمانین و خۆمانین ، جەنگاوەرانی مە گریلاکانی سەر لوتکەی قەندیلن و دەنگی ئازادی گەلی مە تەنیا شێرەکەی ئیمرالی دەتوانێت هەڵیبرێت !
ئەگەر ئێمە هەمومان بەو ئاستە گەیشتین ئەوکات هێزی خۆمان تەوانایی ئەوەی دەبێت پشتیوانی سیاسیشمان بۆ دروست بکات بێ ئەوەی ببین بە موستەعمەرەی ئابوری یان سیاسی هیچ داگیرکەرێک !

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر