Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ بهمن ۲۸, شنبه

له‌ کۆبانێ ده‌ست به‌سه‌ر ( پیلانی رۆژئاوا )ی ده‌وڵه‌تی تورک دا گیرا


له‌ کۆبانێ ده‌ست به‌سه‌ر ( پیلانی رۆژئاوا )ی ده‌وڵه‌تی تورک دا گیرا

له‌به‌ڵگه‌یه‌کدا که‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی هێزه‌کانی ئاسایشدا له‌ شاری کۆبانێ ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌، جارێکی تر رۆڵی ده‌وڵه‌تی 
تورک له‌ هێرشه‌کانی دژی رۆژئاوای کوردستان ئاشکرا ده‌کات .

 به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ ؛ له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که‌ له‌ شاری رۆحای باکوری کوردستان سازکراوه‌، چه‌ند بڕیارێکی وه‌کو پێکهێنانی لیوای چه‌کدار له‌ رۆژئاوای کوردستان و وه‌گه‌ڕخه‌ستنی زانایانی ئاینی وه‌رگیراوه‌ . 
له‌به‌ڵگه‌یه‌کدا که‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی هێزه‌کانی ئاسایشدا له‌ شاری کۆبانێ ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌، جارێکی تر رۆڵی ده‌وڵه‌تی تورک له‌ هێرشه‌کانی دژی رۆژئاوای کوردستان ئاشکرا ده‌کات . به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ ؛ له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که‌ له‌ شاری رۆحای باکوری کوردستان سازکراوه‌، چه‌ند بڕیارێکی وه‌کو پێکهێنانی لیوای چه‌کدار له‌ رۆژئاوای کوردستان و وه‌گه‌ڕخه‌ستنی زانایانی ئاینی وه‌رگیراوه‌ .
له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌تێکی هێزه‌کانی ئاسایشی سه‌ر به‌ ده‌سته‌ی باڵای کورد له‌ شاری کۆبانێ، ئه‌ندامێکی پارتی ئازادی به‌ناوی ( مه‌حمود که‌رخۆ ) ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێت . له‌ کاتی پشکنینی ماڵ و شوێنی کاری مه‌حمود که‌رخۆ دا به‌ڵگه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک دۆزرایه‌وه‌ که‌ له‌ مانگی کانوونی دووه‌می 2012 دا له‌ تورکیا ئه‌نجام دراوه‌ و ئاشکرای ده‌کات که‌ هه‌ندێک گرووپی چه‌کدار و هه‌ندێک لایه‌نی کوردی به‌شدارییان له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا کردووه‌ که‌ راسته‌وخۆ ده‌ستکه‌وته‌کانی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستانی کردۆته‌ ئامانج . 

دوای لێکۆڵینه‌وه‌ له‌و به‌ڵگانه‌ ده‌رکه‌وت له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که‌ له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ رێکخراوه‌ و شۆڕشی ( رۆژئاوای کوردستان )ی کردۆته‌ ئامانجی سه‌ره‌تا ناوی ( ئورفا ) یاخود ( رۆحا )ی لێنراوه‌ ، چه‌ندین بڕیار له‌سه‌ر رۆژئاوا وه‌رگیراوه‌ .
به‌ڵگه‌که‌ نیشانی ده‌دات که‌ کۆبوونه‌وه‌ی رۆحا به‌ دوو شێوه‌ راوه‌سته‌ی له‌سه‌ر شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان کردووه‌، یه‌که‌میان : سه‌رتاپا وه‌کو ئه‌و هێزانه‌ مامه‌ڵه‌ بکرێت که‌ شۆڕشی رۆژئاوایان به‌رپا کردووه‌ و وه‌کو ئه‌و خه‌ڵکه‌ش هه‌ڵسوکه‌وت بکرێت که‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆیان داده‌مه‌زرێنن و شانبه‌شانی ئه‌وان خزمه‌ت بکات و له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌درێت که‌ له‌ناو خه‌ڵکدا رێکخستن دروست بکات و کاریگه‌ری دروست بکات .
دووه‌مین : پیلاننامه‌یه‌که‌ بۆ راسته‌وخۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر شۆڕشی کورد دا .
پیلانی جێبه‌جێکردن 
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ به‌ڵگه‌که‌دا جێگه‌یان پێدراوه‌، له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا بڕیار دراوه‌ کۆمیته‌کانی سه‌ربازی، ته‌ندروستی و هاوکاری پێکبهێنرێت. له‌ هه‌مانکاتدا پیلانێک بۆ ئه‌و کۆمیتانه‌ش دانراوه‌، ئه‌و پیلانانه‌ی بڕیاری جێبه‌جێکردنیان له‌سه‌ر دراوه‌، له‌ناو ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌دا به‌مشێوه‌یه‌ ریز کراون : 
" کۆمیته‌ی سه‌ربازی له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا له‌ سه‌رێکانییه‌وه‌ تا دێرک و له‌و هه‌رێمه‌ی پێی ده‌گوترێت جیزره‌ و له‌ عه‌فرین و کۆبانێ (18) لیوا دروست ده‌کات . سه‌رجه‌م که‌تیبه‌ و لیوا پێکهێنراوه‌کان هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ هه‌رێمه‌ ده‌ستنیشانکراوه‌کاندا کاریگه‌ری خۆیان نیشان بده‌ن . بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پیلانی دروستکردنی فه‌رمانداریی له‌ هه‌رێمه‌کانی ( عه‌فرین ، باب، مومبیج، جه‌رابلوس، شێخله‌ر و جیزره‌ ) داده‌ڕێژرێت، ئه‌و فه‌رماندارێتییانه‌ له‌ هه‌مانکاتدا ئه‌رکی دابینکردنی پێداویستی چه‌ک بۆ ئه‌و گرووپه‌ چه‌کدارانه‌ش له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت که‌ پێکده‌هێنرێن . "
بۆ به‌شێوه‌یه‌کی چالاک و به‌کاریگه‌ر جێبه‌جێکردنی ئه‌و بڕیارانه‌ش، جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی به‌ باشترین شێوه‌ به‌ڕێوه‌بردنی په‌یوه‌ندییه‌کی باش و پته‌و له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌کرێت . له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چاککردنه‌وه‌ی بورج و ده‌زگا پێویسته‌کانی دروستکردنی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و دروستکردنی چه‌ند بورج و ده‌زگایه‌کی تریش بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌ . 
ده‌روازه‌کانی سنوور و نه‌وت 
بڕیارێکی تری گرنگ و سه‌رنج راکێشی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ده‌روازه‌کانی سنووره‌وه‌یه‌ : ده‌روازه‌کانی تلئه‌بیه‌د، جه‌رابلوس و کۆبانێ بۆ گرووپه‌ چه‌کداره‌کان و پێکهێنانی لیوا و که‌تیبه‌کانی تر کراوه‌ ده‌بێت و له‌ژێر کۆنترۆڵی ئه‌و گرووپانه‌دا ده‌بێت . هاوکات برینداران و ته‌رمه‌کانی ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه‌ چه‌کدارانه‌ له‌و ده‌روازانه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نرێنه‌ تورکیا . 
بڕیارێکی تریش که‌ له‌و به‌ڵگه‌یه‌دا جێگه‌ی پێدراوه‌، نه‌وتی خاوی ده‌رهێنراوی بیره‌کان ده‌کاته‌ ئامانج ، به‌وپێیه‌ ؛ دروستکردنی ناوه‌نده‌کانی پاڵاوتگه‌ی مۆبیل، له‌ ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌که‌وتنیدا، هه‌ناردنی بۆ وڵاتانی دراوسێ فه‌راهه‌م ده‌کرێت . 
ئه‌رکردارکردنی زانایانی ئاینی سعودی 
جگه‌ له‌وه‌ی که‌ جێگه‌ به‌ شوێنگرتن و نه‌گرتنیان له‌ هه‌رێمه‌که‌ نه‌دراوه‌، به‌ڵام ده‌بینرێت که‌ ئه‌رک به‌ هه‌ندێک زانای ئایینی سعودی دراوه‌، له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ دراوه‌ که‌ ئه‌رکی خاوه‌نداریکردن له‌ ( هه‌تیو ، بێوه‌ژن و که‌مئه‌ندام )ه‌کان بدرێته‌ هه‌ندێک له‌ زانایانی ئاینی سعودی . به‌و پێیه‌ هه‌ندێک له‌و زانا ئاینییه‌ سعودییانه‌ له‌ هه‌رێمه‌که‌ کۆمیته‌یه‌ک پێکده‌هێنن و ده‌ست به‌کار ده‌که‌ن . 
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی هێزه‌کانی ئاسایشدا له‌ شاری کۆبانێ له‌ ماڵ و شوێنی کارکردنی ئه‌ندامێکی پارتی ئازادی به‌ناوی ( مه‌حمود که‌رخۆ ) دا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ ؛ له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ( د.به‌ختیار کۆبانێ ، شێخ ئه‌حمه‌د حه‌مه‌، موسته‌فا به‌کر حه‌سه‌ن، عه‌لادین ئه‌حمه‌د حه‌مام )یش به‌شداربوون . 
نه‌واف ئه‌لبه‌شیر 
له‌و به‌ڵگه‌یه‌دا سه‌رنج دراوه‌ته‌ سه‌ر قسه‌کانی نه‌واف ئه‌لبه‌شیر، ناوبراو ئاماژه‌ به‌ هه‌بوونی گرووپه‌کانیان کردووه‌ هه‌ر له‌ کۆبانی تا به‌دێرک ده‌گات. سه‌رچاوه‌ کوردییه‌کانیش سه‌رنج راده‌کێشنه‌ سه‌ر ئه‌و کاروبارانه‌ی هه‌ندێک لایه‌نی کوردی به‌ناوی دروستکردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ و یه‌کێتییه‌وه‌ سه‌ره‌تا له‌ دربێسی و پاشان له‌ دێرک و ده‌وروبه‌ری گرکێ له‌گێ ده‌ستیان پێکردووه‌ و که‌ ئه‌وه‌ش هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ‌ تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌کی کورت به‌سه‌ر ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌ و ئه‌و کاروبارانه‌ی ئاماژه‌یان پێکراوه‌ وه‌کو ئه‌نجامێکی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت . 
هاوکات هه‌ر دوابه‌دوای به‌رواری کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌گه‌ڵ‌ خێرایدان به‌ کاروباری خۆ رێکخستن کردن له‌و ناوچانه‌دا، بۆجاری سێهه‌م له‌تورکیاوه‌ هاتنی گرووپه‌ چه‌کداره‌کان بۆ سه‌رێکانی  و هێرشکردنیان به‌سه‌ر خه‌ڵکی ناوچه‌که‌، وه‌کو به‌شێکی ئه‌و پیلانانه‌ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ . 
به‌هه‌زاران ئه‌ندامی چه‌ته‌ که‌ له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ رێکخراون، رۆژی 16ی کانوونی دووه‌م له‌ تورکیاوه‌ و له‌ شاره‌کانی تری سوریاوه‌ به‌ چه‌کی قورس و تانکه‌وه‌ هێرشیان کردبووه‌ سه‌ر سه‌رێکانی . بۆماوه‌ی (15) رۆژ شه‌ڕ و پێکدادان له‌نێوان ئه‌و گرووپانه‌ و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل YPG دا روویدابوو، له‌ ساته‌وه‌ختی ئه‌و شه‌ڕ و پێکدادانانه‌دا یه‌کینه‌کانی YPG ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌مبۆڵانسێکی تورکیا و ئه‌مبۆڵانسێکی فه‌ره‌نسا و بڕێکی زۆر چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیدا گرتبوو. گرووپه‌ چه‌ته‌کان دوای زیانێکی زۆری گیانی و کشانه‌وه‌یان بۆ سنووره‌کانی تورکیا و گه‌مارۆدرانیان، داوای ئاگربه‌ست و دیداریان کردبوو . 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر