Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ بهمن ۲۹, یکشنبه

له‌ سویسرا مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی ( ساکینه‌، فیدان و له‌یلا ) سازکرا



له‌ سویسرا مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی ( ساکینه‌، فیدان و له‌یلا ) سازکرا

له‌ شارى سالترونى سویسرا مه‌راسیمێکی تایبه‌ت بۆ چله‌ی ماته‌مینى شۆڕشگێڕ و سیاسه‌تمه‌دارانى کورد ( ساکینه‌ جانسز، له‌یلا شایله‌مه‌ز و فیدان دۆغان ) رێکخرا . 



له‌ ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ى کلتووری کوردان له‌ شارى سالترونى سویسرا مه‌راسیمێکی تایبه‌ت بۆ چله‌ی ماته‌مینى شۆڕشگێڕ و سیاسه‌تمه‌دارانى کورد ( ساکینه‌ جانسز، له‌یلا شایله‌مه‌ز و فیدان دۆغان ) به‌ به‌شداربوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ کوردستانیانی دانیشتووی ئه‌و شاره‌ و ژماره‌یه‌ک له‌ دۆستانی کورد رێکخرا . 
دوای خوله‌کێک رێزلێنان مه‌راسیمه‌که‌ به‌ وته‌ی سه‌رۆکى کۆمه‌ڵه‌ى ژنانى کورد ی ئه‌و شاره‌ ( نوراى ده‌میرجى ) ده‌ستی پێکرد. ده‌میرجى جارێکی تر کۆمه‌ڵکوژی پاریس و گه‌له‌کۆمه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی 15ی شوباتی شه‌رمه‌زار کرد و  ئاماژه‌ى به‌وه‌ کرد که‌ پێویسته‌ به‌ زووترین کات بکوژانى هه‌ر سێ ژنه‌ سیاسه‌تمه‌داری کورد ئاشکرا بکرێن و راده‌ستی دادگا بکرێن و هه‌روه‌ها جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ تا ئه‌و داوایه‌یان جێبه‌جێ نه‌کرێت، پیلانگێڕی دژی سیاسه‌تمه‌داران و هه‌ڕه‌شه‌ی دژی گه‌لی کورد به‌رده‌وام ده‌بێت . 
ده‌میرجى وتى: " سه‌رباری هه‌موو هێرشه‌کانی دژی گه‌لی کورد و به‌تایبه‌تیش دژی سیاسه‌تمه‌داران و نوێنه‌رانی گه‌لی کورد، گه‌له‌که‌مان به‌ به‌رخۆدانی قاره‌مانانه‌ی خۆی توانیویه‌تی وه‌ڵامی هه‌موو هێرشه‌کانیان بداته‌وه‌، به‌ڵام هه‌رگیز و هه‌رگیز ئه‌و هێزه‌ پیلانگێڕانه‌ ناتوانن بێ هێزمان بکه‌ن " و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که‌ تاکو ئه‌م کۆمه‌ڵکوژیه‌ ئاشکرا نه‌بێت،  ئه‌وان هه‌موو ڕۆژێک به‌رده‌وام ده‌بن له‌چالاکى جۆراوجۆر .
دوای پێشکه‌شکردنی چه‌ند وتارێکی تر، سینه‌فزیۆنێکی تایبه‌ت و تۆماری وته‌کانى هه‌رسێ ژنه‌ سیاسه‌تمه‌دارى کورد له‌کات و شوێنی جیاجیادا، نمایش کرا. 
مه‌راسیمه‌که‌ پاش ته‌واوبوونى سینه‌فزیۆنه‌که‌ به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمه‌کانی "بژى سه‌رۆک ئاپۆ ــ شه‌هید نامرن " کۆتایى هات. 
http://so.firatajans.com/news/jn-w-jyn/lh-swysr-mh-rsymy-chlh-y-mth-myny-skhynh-fydn-w-lh-yl-szkhr.htm
-----------------


چه‌کدارانی ئێران له‌ سنووری سه‌رده‌شت کاسبکارێکیان به‌سه‌ختی 

بریندارکرد

ه‌درێژه‌ی هێرش و په‌لاماره‌کانی چه‌کدارانی رژێمی ئێراندا بۆ سه‌ر کاسبکارانی کورد له‌ سنووری نێوان رۆژهه‌ڵات و باشوری کوردستان، کاسبکارێک به‌سه‌ختی برینداربوو و ده‌یان وڵاخی بارهه‌ڵگریش له‌ناوبران . 
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ناوچه‌که‌وه‌ ده‌ستکه‌وتوون، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ک کاسبکاری کورد ده‌که‌ونه‌ بۆسه‌ی چه‌کدارانی رژێمه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا کاسبکارێک به‌ ناوی ( ئیبراهیم کاداڵ )ی ته‌مه‌ن (32) ساڵ به‌ سه‌ختی بریندار ده‌کرێت . 
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندرا که‌ برینداره‌که‌ له‌ ژێر چاودێری هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئێراندا ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رده‌شت . 
هاوکات هه‌ر له‌و هێرشه‌دا زیاتر له‌ (15) وڵاخی بارهه‌ڵگری کاسبکاران له‌ناو ده‌برێن و باره‌کانیشیان ده‌سووتێنرێن . 
------------------

هێزه‌کانی ئاسایشی PDK له‌شه‌نگاڵ ئه‌ندامانی که‌مپینی هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان ده‌ستگیر ده‌که‌ن

له‌شنگال رێخستنى کوردانى ئێزیدى ( ته‌ڤدا ) بۆ پشتیوانى و هاوکاریکردنى رۆژئاواى کوردستان که‌مپینى هاوکارییان راگه‌یاندبوو و له‌ رۆژی 11ی شوباته‌وه‌ ده‌ستیان به‌کارکردبوو، زانرا که‌ ئه‌مڕۆ هێزێکی ئاسایشی سه‌ر به‌ پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌ندامانی ئه‌و که‌مپینه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کات . 
وه‌ک له‌ چه‌ندین شوێنى جیاجیا هه‌رێمى باشوورى کوردستان، له‌ ناوچه‌ى شه‌نگاڵ بۆ کۆکردنه‌وه‌ و گه‌یاندنى هاوکارى بۆ رۆژئاواى کوردستان ، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ( ته‌ڤگه‌ری دیموکراتی ئێزیدییان ) ته‌ڤده‌مه‌وه‌ که‌مپینى هاوکارى کۆکردنه‌وه‌ راگه‌یه‌ندرا و که‌مپینه‌که‌ له‌ رۆژی 11ی شوباته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌کى چالاک ده‌ستى به‌ کاره‌کانى کرد . 
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ناوچه‌که‌وه‌ به‌ده‌ستکه‌وتوون مه‌فره‌زه‌یه‌کی ئاسایشی سه‌ر به‌ پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ سیبه‌ر شێخ خدر پێنج ئه‌ندامی که‌مپینه‌که‌ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌که‌ن و ده‌یانگوێزنه‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ناوچه‌که‌ . 
هاوکات دوێنێ ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى  ( ته‌ڤدا ) عومه‌ر ساڵح ئیبراهیم رایگه‌یاندبوو که‌ هێزه‌کانى ئاسایش له‌گوندى گوبه‌ل رێگریان لێکردبوون له‌ کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ک و هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان. 
تا ئێستا هۆکاری ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌رکردن و رێگریکردنه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی سه‌ر به‌ PDK له‌ کۆکردنه‌وه‌ی هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان ئاشکرا نه‌بووه‌ . 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر