Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ اسفند ۶, یکشنبه

رژیمی داگیرکەری کوماری سیداری ئیران بردەوامە لە کۆشتنی کاسبکارانی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان


رژیمی داگیرکەری کوماری سیداری ئیران بردەوامە لە کۆشتنی کاسبکارانی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان

پاسدارانی ئێران (47) وڵاخی کاسبکاران له‌ به‌رزاییه‌که‌وه‌ فڕێده‌ده‌نه‌ خواره‌وه‌

ڕژێمى ئێران له‌ تاوانێکی  تردا له‌ ناوچه‌ى سه‌رده‌شت (47) وڵاغى کاسبکارانیان به‌ زیندوویى له‌ به‌رزاییه‌کانه‌وه‌ فرێ دا خواره‌وه‌ و ته‌له‌فیان کردوه‌.هاوکات کوردێکى بانه‌یی که‌ له‌ دوو هه‌فته‌ی رابردوودا له‌کاتی کۆڵبه‌رییدا بریندار کرابوو رۆژی 22ی شوبات له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌که‌ گیانی له‌ ده‌ستدا . 



به‌پێی هه‌واڵێکی که‌ناڵی (Newroz.TV) هێزه‌ چه‌کدار و چه‌ته‌کانى ڕژیمى ئێران، له‌ دۆڵى زه‌رتکه‌ى ده‌رماناوێى سه‌رده‌شت پۆلێک کۆڵبه‌ریان خستووه‌ته‌ بۆسه‌وه‌ و تا پێیان کراوه‌ باره‌کانیان تاڵان کردوون و پاشان هه‌موو باره‌کانیان سووتاندوون و نزیکه‌ى (47) وڵاغى کاسبکاره‌کانیشان به‌ زیندووى هه‌ڵداوه‌‌ته‌ خواره‌وه‌ و کووشتویانن .
به‌ گوێره‌ى ووته‌ى یه‌کێک له‌ کاسبکاران، هێزه‌ چه‌کداره‌کانى ڕژیم ئه‌گه‌‌ر پێیان بکرێت کاسبکاران ده‌کووژن، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا وڵاغه‌کان ده‌کوون و زیانێکى زۆرى ماڵى به‌و کۆڵبه‌رانه‌ ده‌گه‌یێن .
جێى وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ ئێستا هه‌ر له‌ ناوچه‌ى بانه‌ زیاتر له‌ (100) سه‌ر وڵاغى کاسبکاران له‌لایه‌ن چه‌کدارانی رژێمی ئێرانه‌وه‌ درابوونه‌ به‌ ده‌سڕێژى گولــله‌ و هه‌موویانیان کوشتبوو ، که‌ ته‌نانه‌ت له‌ په‌رله‌مانی ڕژیمی ئێرانیشدا باسى لێوه‌ کرا.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ کاسبکار و کۆڵبه‌رانى کورد  کوردێکى خه‌ڵکی بانه‌ که‌ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ به‌ر له‌ ئێستا کرابووه‌ ئامانج و راده‌سته‌وخۆ له‌لایه‌ن هێزه‌ چه‌کداره‌کانى ڕژێمه‌وه‌ درابووه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولــله‌وه‌، به‌ هۆى سه‌ختى برینه‌کانیه‌وه‌ گیانى له‌ ده‌ستدا .
هێزه‌ چه‌کداره‌کانى ڕژیمى ئێران، ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ به‌ر له‌ ئێستا هاوڵاتییه‌کی خه‌ڵکی بانه‌ به‌ ناوى سه‌عید سوله‌یمانى له‌ گووندى گه‌وره‌دارى بانه‌ دابووه‌ به‌ر ده‌سڕێژى گولــله‌ و به‌ سه‌ختى برینداری ده‌که‌ن، سه‌ڕه‌راى هه‌وڵى پزیشکان بۆ زیندوو ڕاگرتنى ئه‌و کورده‌ به‌ڵام رۆژی 22ی شوبات له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانى له‌ ده‌ستداوه‌ . 
http://so.firatajans.com

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر