Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ بهمن ۲۶, پنجشنبه

لە کەیسی مەولود ئافەندەوە بۆ حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان


لە کەیسی مەولود ئافەندەوە بۆ حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان
بەداخەوە ریکخراوەکانی رۆژهەلاتی لافی نەتەوایەتی کوردایەتی لی دەدن چی لە پراکتێکدا  توانایی خاوەندارێەتی لە هیچ تاکیکی ئەم کولەگاییە نین و خاوەنداریەتی لە هیچ کوردەیک کە لە دەرەوەیی  چۆارچیۆەی  ئەو ریکخراوانەدا بێت ناکەن
شوێنبزربوونی مەولود ئافەند و دەنگۆی رفاندنی لەلایەن ئیتڵاعاتی ئێرانەوە لەباشوری کوردستان، زۆر ڕاستی بۆ خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرا کرد، وەک لەبارنەبوونی باشوری کوردستان کە لەکاتی هەڵهاتنیان لە زوڵم و ستەم پەنای بۆ ببەن، ئاشکراکردنی ئەوەی کە دەسەڵات بەدەستەکانی باشوری کوردستان بێ باکن لەوەی کە سەدان کوردی بەشەکانی تری کوردستان بگۆڕنەوە بە گرەنتیکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی داگیرکا ری کوردستان دراوسێی خۆیان.


لەهەموو ئەوانەش کارەسا ت بارتر، ئاشکرابوونی ئەو راستیەیە کە سەرجەم حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان حیزبی کوردی نین! و هەر ئەوەندە کوردیان قه بووڵە، کە ئەندام و لایەنگری خۆیان بێت، خۆ ئەگەر تاکێکی کورد لە چوارچێوەی کاری ئەوان کاری نەکردو ئەندامی ئەوان نەبوو، هەرچی بەسەر بێت و هەرچی پێ بکرێت ئەوان بێباکانە لێی دەروانن.

بەداخەوە سەرجەم ریکخراوەکانی کوردستان بەگەشتی و ریکخراوەکانی رۆژهەلاتی کوردستان بەتایبەتی  هەر کەسیک دەرویشیان نەبێت یان لایەنگریان نەبوو ئەوا ئەو کەسانە  لە چۆارچیۆەی کوردایەتی ئەو حیزبانە دا نییە واتە تا زەمانێک کوردەیکی وەڵات پاریز وکوردپەرورە کە دەرویشی یەکیک لە سەرکردەکانی کورد بێت تاکی دەرویش کورد پەرورە وەلات پاریزە خەباتگێرە، بەلام ئەگر سەربەخۆ بێت یان رۆژنامەنوس بێت لە چۆارچیۆەی ئەو حیزبانەدا نەبێت ئەوا وەک کورد سەیریشی ناکەن.  دەتوانین بلێن ئەمانە ریکخراوەی یاسایی نێن ئەمانە باندی مافیان تەنها لایەنگرانی ئەم ریکخراوانە کوردەن هەر کەسیک لە دەرەوەی چۆارچیۆەی حیزبی ئەم ریکخراوانە بێت حیسابی کوردی بۆ ناکردرێت.

تا ئیستا كه زیاتر له حه وت ما نگه مەلود ئا فەند هه ر بێ سه ر و شوێنه وهێچ كه س هه وا ڵی نا زا نێت .
 وله نیوان ئه و هه موو لی دوا نا نه ی كه تا ئیستا دراون ڕاستی ئه م كه ێسه هه ر نا دیاره. جگه له وه ی كه ئه و هه موو هه و ڵه درا له لا یان 
ڕۆژنا مه نوسان و ریك خستنی كه مپین وته نا نه ت سكا لا تۆمار كردنێش وا قعیتی ئه م كه یسه ی بۆ ئا شكرا نه بوو.
دەنگۆی رفاندنی لەلایەن كۆما ری ئیسلامی ئێرانەوە دڵەڕاوکێیكی گەورەی لای کوردانی رۆژهەڵات نیشتەجێ و پەنابەر لە باشوری کوردستان دروست كرد،به دا خه وه حیزبە کوردییەکانی رۆژهەڵات بێ باکانە لەو باسا نه دەروانن و جورئەتی بەدەنگهاتنیان نییە، چونکە پێیان وایە مەولود ئافەند ئەندامی ئەوان نەبووەو لەسەر سیاسە تی ئەوان بزرنەکراوە، بێ ئاگا لەوەی کە ئەگەر جاسوسەکانی ئێران ئەوەندە ئاسان بتوانن لە باشوری کوردستان و بەڕۆژی رووناک کوردێکی رۆژهەڵات بفڕێنن و بێ سه ر و شو‌ینی كه ن ، چاوەڕوانکراوە هەریەک لەسەرانی ئەوانیش بەو دەردەبەرن، بێ ئاگا لەوەی بەدەنگهاتن لەسەر کەیسی مەولود ئافەند و هەوڵی دیاریکردنی چارەنوسی ئەو رۆژنامەنوسە رۆژهەڵاتییە و هەوڵی رزگارکردنی، دەرخستنی توانای ئەوانە لە وروژاندنی رای گشتی جیهان و دڵنیایی بەخشینە بەهەموو ئەو کوردانەی کە لەرۆژهەڵات توشی گرفتارییەک دەبن و هەڵدێن، دڵنیاکردنیان دەبێت لەوەی حیزبەکوردییەکانی رۆژهەڵات ئەو باوەش و پەناگە ئارامە و ئەو باوکە بەرپرسیارەن کە پەنای بۆ ببەن.
بەڵام بەداخەوە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرانبەر رفاندنی مەولود ئافەند بێ دەنگن، بێ دەنگی ئەوانیش لەپرسێکی ئاوا ترسناکدا، بەڕای من تەنها دوو هۆکاری لەپشتە.
یەکەم. ئەوان نایانەوێ داکۆکی لە هیچ کوردێک بکەن، ئەگەر ئەندامی ئەوان نەبێت، ئەو سیاسەتەشیان ئەوە دەسەلمێنێت کە ئەوان حزبی ئەندامەکانی خۆیانن نەک حزبی کورد بەگشتی.
ئەویش لەکاتێکدا لەسەراپای جیهان باوی حیزبی ئەندام زۆر نەماوەو ئەمرۆ کات و مۆدی حیزبێکە دڵی زۆرینەی خەڵک بەدەست بینێ ، نەک زۆرترین ئەندامی هەبێت.
دووەم. کە ئەگەر ئەوان بەدەنگ بێن لەپرسی مەولود ئافەند، دەبێ پرسیارو رەخنەی جدی رووبەڕووی حیزبە دەسەڵات بەدەستەکانی باشوور بکەنەوە، لەوەها دۆخێکیشیدا بێگومان بەرژەوەندی حیزبی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە، بۆیە ئەوانیش نایانەوێ بەدەنگ بێن و ئەم بەرژەوەندییە حیزبییە بخەنە مەترسییەوە.
بەڵام بێ ئاگا لەوەی بێ دەنگیشیان بەرژەوەندی ئەوان لەناو میللەت دەخاتە مەترسییەوە و چیتر میللەت ئەو بروایان پێ ناکات کە ئەوان پارێزەری کوردن.
لەلایەکی ترەوە بێ دەنگی حیزبەکانی رۆژهەڵات لە کەیسی مەولود ئافەند، بێ بەرنامەیی و نایەکگرتووی و نا هاو هەڵوێستی حزبەکانی رۆژهەڵات تەنانەت لە داکۆکیکردن لەتاکی کورد، زوڵاڵتر رادەگەیەنێت و بەهەموو دنیا دەڵیت، حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بچوکتر لەوەن بیر لە پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی خۆیان بکەنەوەو بچوکتر لەوەن کە گیانی کوردبوون پیرۆزتر بێت لایان لەگیانی حیزبی بوون، بەدنیا دەڵێت هەر کە ویستتان بەرژەوەندی خۆتان لەرۆژهەڵاتی کوردستان بنیات بنیین، سەرقاڵی دابینکردنی بەرژەوەندی حیزبەکانی رۆژهەڵات بن، لەوێوە لاینگری حیزبەکان گەرەنتی دەکەن، بەڵام ئەگەر باسی مافی کورد و پاراستنی تاکی کوردیان بۆ بکەن، بەدەر لە بەرژەوەندی حیزبی، ئەوە حیزبەکانی رۆژهەڵات لەدژتان دەبن و لەدژتان دەوەستنەوە.
هەر بۆیەش دەبێت کەیسی مەولود ئافەند و بێدەنگی حیزبەکانی رۆژهەڵات، رووناکی ببەخشێتە فکری هەموو ئەندام و لایەنگرانی حیزبەکوردییەکانی رۆژهەڵات و دڵنیایان بکاتەوە لەوەی، حیزبی کوردی تا ئەوکات لەپشتیوانی تاکی کوردە، کە بەرژەوەندییەکی حیزبی لێ چاوەڕوان بکات، خۆ ئەگەر ئەو بەرژەوەندییەی بەدی نەکرد ئەوە چۆن لە شوێنبزرکردنی مەولود ئافەند بێ دەنگە، لە سەدان مەولودی تریش بێ دەنگ دەبێت و چاوپۆشی لێدەکات.
بۆیە من لەم پرسەوە لەدەرگای حیزبەکانی رۆژهەڵات دەدەم و پێیان دەڵێم، بێدەنگیتان لە کەیسی مەولود ئافەند تا ئیستا و نەبوونی هاوارێکی زوڵاڵ و هاوبەش لەنێوان هەمووتان دا ، ئەوەندەی تر تاکەکانی کورد بێ هیوا دەکات لەدڵسۆزیتان و هانی ئەو شوێنکەوتوانەشتان دەدات کە کەمپەکانی باشوری کوردستان جێ بهێڵن و هەڵبێن، پێیان دەڵێت چیدی بارەگاو پێشمەرگەکانی ئێوەش ئەو پاسەوانە بروا پێکراوەنین کە بتوانن لەدەستی دەزگا جاسوسییەکانی ئێران بیانپارێزێت. 
من بە حیزبەکانی رۆژهەڵات دەڵێم. ئەگەر ئێوە بەجدی لەخەمی پاراستنی گیانی کورد و هاونیشتیمانیانی خۆتانن بەدەنگ بێن لە کەیسی مەولود ئافەند، کەیسی مەولود ئافەند و هەوڵی رزگارکردنی بکەنە دەرفەتێک بۆ بەدەنگ هاتنتان، نەوەک تەنها لەبەر مەولود ئه فەند، بەڵکو لەپیناو و دیاریکردنی چارەنوسی مەلود ئه فه ند ئەوەی ئەگەر راست بێت و دەزگا جاسوسییەکانی ئێران لەباشووری کوردستان ئەو گەنجە رۆژنامەوانەیان فراندبێت، ئەوە مەترسی لەسەر ژیانی یەک بەیەکتان هەیە لەو وڵاتە، لە پێناو گەرەنتیکردنی زیاتری ژیانی ئەندامەکانی خۆتان بەدەنگ بێن، لەپێناو پاراستنی گیانی ئەو کوردانەی رۆژهەڵات کە لەباشور دەژین بەدەنگ بێن، و بەهەموو دنیا رابگەیەنن، کە مادام دەزگا جاسوسییەکانی ئێران بتوانن بەرۆژی رووناک کوردێک بفڕێنن لەباشوری کوردستاندا، ئەوە ژیانی هەموو شوێنکەوتوانتان لەباشور لەمەترسیدایەو داوای پاراستنی جیهانیان بۆ بکەن، بەبەدەنگهاتنتان حکومەتی باشوری کوردستان بخەنە بەردەم بەرپرسیارەتی گەورە بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانتان لەباشور، داوای ئاشکراکردنی چارەنوسی مەولود ئافەند و رزگارکردنی بکەن، چونکە یاسای دنیا لەگەڵ پاراستنی ئەمنیەتی ژیانی هەر ئنسان و پەناهەندەیەکە، ئێوە دەبێت بە کار کردن لەسەر کەیسی مەولود ئافەند بەهەموو کوردێك رابگەیەنن، کە ئێوە خەمخۆرن و هەرچی لەدەستان بێت بۆ پاراستنی رۆحی ئەوان دەیکەن و لەهەر مەترسییەک لەسەر ژیانی تاکی کورد بەدەنگ دێن، لەم کەیسەوە بیسەلمێنن ئەوەی بۆ ئێوە گرنگە رۆحی کورد بوونە نەک حیزبی بوون، خۆ ئەگەر پێچەوانەی ئەوەش بکەن پێچەوانەکەی دەبێتە ناسنامەتان کە ئەوەی بۆ ئێوە گرنگە رۆحی حیزبی بوونە نە ک کورد بوون
خەمخۆرەیکی کەیسی مەولوود ئافەند

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر