Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ اسفند ۴, جمعه

ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌: ئێران له‌به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆم نزیكده‌بێته‌وه‌


ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌: ئێران له‌به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆم نزیكده‌بێته‌وه‌

ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پشكنه‌ره‌كانی توانیویانه‌ نزیكه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر ئامێرو كه‌لوپه‌لی پێشكه‌وتوو له‌پێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پیتاندنی یۆرانیۆم له‌ئێراندا به‌دی بكه‌ن.

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌ پشكنه‌ره‌كانی توانیویانه‌ 180 ئامێری پێشكه‌وتوو له‌جۆری (ئه‌ی‌ ئاڕ _ ئێم 2)، له‌و پێگه‌یه‌دا ئاشكرابكه‌ن، وتیشی: ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێران لێدوانه‌كانی ژماره‌یه‌ك دیبلۆماتكار ده‌سه‌لمێنێت سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵدانی ده‌سه‌ڵاتدرانی تاران بۆ پێشخستنی پرۆگرامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، كه‌ پێده‌چێت به‌هۆیه‌وه‌ چه‌كی ئه‌تۆمی تیایدا به‌رهه‌م بهێنرێت.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ پێداگریی ده‌كه‌ن كه‌ ئامانج له‌ پیتاندنی یۆرانیۆم  به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌بایه‌ تا له‌ بواری زانستی و پزیشكیدا به‌كاربهێنرێت.
http://www.nrttv.com/dreje.aspx?jimare=26499

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر