Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ اسفند ۲۰, یکشنبه

سه‌رچاوه‌یه‌ك: له‌ مه‌ریوان زیاتر 40 قوتابی كچ بە هۆی نەدانی پارە لە خوێندن بێبەشكران



سه‌رچاوه‌یه‌ك: له‌ مه‌ریوان زیاتر 40 قوتابی كچ بە هۆی نەدانی پارە لە خوێندن بێبەشكران



سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانی‌ له‌رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ لێپرسراوی “قوتابخانەی “فاتمەی زەهرا” لە شاری مەریوان داوای بڕی ١٠٠ هەزار تمەنيان لە هەر قوتابییەک کردووە و ژمارەیەک لە قوتابیان بەهۆی دەسکورتی و نەدانی ئەو پارەیە، لەلایەن ئیدارەی پەروەردەی ئەو شارەوە لەخوێندن بێبەشكراون.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، قوتابخانەی فاتمەی زەهرا تایبەت بەو کەسانەیە کە لە گوندەکانی دەوروبەری شاری مەریوانەوە بە مەبەستی خوێندن و فێر بوونی زانست روو دەکەنە ئەو شوێنە و بۆ ماوەی ٩ مانگ لەوێ دەمێنەوە.

به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ لێپرسراوانی ئەو ناوەندانە "لەبری هاوکاری کردنیان فشاریان دەخەنە سەر و داوای پارە له‌ قوتابییەكان دەکەن" و به‌وته‌ی‌ شایەتحاڵان زیاتر لە ٤٠ قوتابی کچ بە هۆی نەدانی پارە لەخوێندن بێبەشكراون.

قوتابخانەی دواناوەندی فاتمەی زەهرا تایبەت بە کچانە و زیاتر قوتابییەکانی ئاواییەکانی چۆڕ، نەنە و ئاواییەکانی سەر بە بەخشی “خاو میراوا”ی لەخۆ گرتووە.

پێشتریش قوتابخانەکانی شێخ شەڵتوت، ئەلزەهرا، مائێدە لە شاری سنە و هەروەها قوتابخانەی دەروێشان لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە داوای ١٥٠ هەتا ٣٠٠ هەزار تمەنیان لە هەر قوتابییەک کردبوو.
narty tv

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر