Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ اسفند ۲۸, دوشنبه

کەمپینی ئاشکرکردنی ھۆکاری گیان لە دەستدانی پێشمەرگەیەکی حزبی دیموکرات.



کەمپینی ئاشکرکردنی ھۆکاری گیان لە دەستدانی پێشمەرگەیەکی حزبی دیموکرات. 

ھاونیشتیمانیان و کوردیستانیانی ھێژا..
ماوەی زیاترلە دو ھەفتەیە پێشمەرگەیەکی حیزبی دیموکراتی ئێران بە ناوی (ئەیوب حەسەن زادە) خەڵکی ناوچەی جوانرۆ لە کەمپی کۆیە و لە ئۆردوگای حیزبی دیموکرات بە ھۆکارێکی نادیار بە گوللە گیانی لەدەستداوەو تا ئێستاش حیزبی دیموکرات گیانلەدەستدانی ئەو گەنجەی پەردەپۆش کردوەو بە پاساوی جۆراوجۆرو نایەوێت ڕای گشتی لە حەقیقەتی ئەو کارەساتە بە ئاگابن. لە کاتێکدا ڕاگەیاندنی ھەمان حزب و بەرپرسەکانی، ھەواڵی کوشتن و برینداربوونی کەسێک لە ھندستان یان وڵاتانی عەرەبی باس و شرۆڤە دەکەن و دەگەیەنن، کەچی بەھیچ جۆرێک خۆیان لە قەرەی کوشتن یان خۆکوژی پێشمەرگەکانی خۆیان لە شوێنی ژیانکردنیان نادەن..

جێگای ئاماژەیە ئەمە جاری یەکەم نیە ڕوداوی لەم شێوەیە لە کەمپی دیموکراتی ئێران رودەدات و ھیچ کەسیش ھۆکارەکەی نازانێت و بە بەھەرجۆرێک بێت پەرەدەپۆش کراوە.
ڕۆڵەکانی کورد لە ڕێکخستنی ھەر حیزبێک کاربکەن ئازادن، بەڵام لە ھەمانکاتدا ڕۆڵەی ئەومیلەتەن و موڵکی ھیچ کام لەو حیزبانە نین و حیزب تەنھا ئامڕازیکە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان کە ئازادی خاک وڵاتە، پێشمەرگە وەک چۆن خەبات بۆ ڕزگاری نیشتیمان دەکات ئاوەھاش گەل ونەتەوەکەی دەبێت خاوەنداری لێی بکەن.. خاوەنی ڕاستەقینەی پێشمەرگە گەلەکەیەتی وەک چۆن خەباتی پێشمەرگەش بۆ ھەمان مەبەستەو بۆ گەلە.. بەڵام بە داخەوە بە ھۆی حیزب سالاری و حیزبچیەتی نەک ھەر ئەوەی بەرژەوەندی گەلەکەمان بوەتە قوربانی دەستەڵاتی حیزبی بەڵکو گیان لە دەستدانی مرۆڤێک، ڕۆڵەیەکی کورد، پێشمەرگەیەک، ھەروا بە ئاسانی تێدەپەرێ وباس ناکرێت و بەھەند وەرناگیرێت بە، بەھانەی جۆراو جۆرو تەمو مژوای دەیشارنەوە و پەردەپۆشی دەکەن.
ئێمە بە ئەرکێکی مرۆڤانەو ئەخلاقێکی نیشتمانی دەزانین لە ھۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو پێشمەرگەیە بکۆڵینەوەو داوای ئاشکراکردنی چۆنێتی و ھۆکاری گیان لە دەستدانی بکەین و بۆ ھەموان ئاشکرا بکرێت.
داوا دەکەین لە حیزبی دیموکراتی ئێران باڵی کاک موستەفای ھیجری بە زوترینکات رونکردنەوە بدەن لە چۆنێتی گیان لە دەستدانی ئەم گەنجە و بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکەن. 

داوا لە دەزگا پەیوەندیدارو راگەیاندنەکان دەکەین پەیوەست بن بەم باسەوە و مەرگی ئەو لاوە وبە ھەند وەربگرن و بەدواداچونی بۆ بکەن، ھەروەھا داوا لە ھەموو لایەن و ریکَخراو و کەسایەتی و توێژەکان دەکەین پشتیوانی لەم کەمپینە بکەن و بە واژۆی خۆیان ھاوپشتی دەرببرن. بۆ پەیوەندی گرتن بە کەمپەین. Kampini_kurd@hotmail.com
ناوەکان:

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر