Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ اسفند ۲۰, یکشنبه

مەسعوود کوردپوور رۆژنامەنووسی کورد دەستبەسەر کرا

مەسعوود کوردپوور رۆژنامەنووسی کورد دەستبەسەر کرا
مەسعوود کوردپوور برای خەسرەو کورد پوور بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵنێری موکریان دەستبەسەر کرا



ئاسۆی رۆژ: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ئاسۆی رۆژ گەیشتووە، دوێنێ 19ی رەشەمە لە درێژەی شەپۆلێکی نوێ لە دەستبەسەر کردنەکانی رۆژنامەنووسانی کورد، مەسعوود کورد پوور برای خەسرەو کورد پوور بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵنێری موکریان لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمەوە دەستبەسەر کراوە.

ناوبراو بە مەبەستی زانیاری بە دەست هێنان لە دۆخی خەسرەو کوردپوور کە رۆژی پێنج شەممە دەستبەسەرکرابوو سەردانی بنکە دادوەریەکانی کردووە، بەڵام ناوبراویش هەر لەوێ دەستبەسەر دەکەن.
مەسعوود کوردپوور رۆژنامەنووس و چالاکی مافی مرۆڤ، پێشتریش لە 17ی گەلاوێژی ساڵی 88 هاوکات لە گەڵ رۆژی هەواڵنێران دەستبەسەر کراوە و دوای نزیک بە یەک ساڵ زیندان ئازاد کراوە.

هەر لەم پەیوەندەدا خەسرەو کوردپوور بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵنێری موکریان و قاسم ئەحمەدی سەرنووسەری فەسڵ نامەی رۆژەی مەهاباد رۆژی پێنج شەممە 17ی رەشەمە لە لایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەر و راپێچی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد کراون.

 هەروەهاهێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پاوە لە ماوەی یەک حەوتووی رابردوو ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و شارۆمەندانی کوردیان دەستبەسەر و رەوانەی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات کردووە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر