Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ اسفند ۲۳, چهارشنبه

وتوێژی ڕۆژنامەی سەربەستیی لە گەڵ ڕێزدار کەریم ڕەحیمی ئەقدەم کارگێڕی گشتی



وتوێژی ڕۆژنامەی سەربەستیی لە گەڵ ڕێزدار کەریم ڕەحیمی ئەقدەم کارگێڕی گشتی 
پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

لە ڕێکەوتی ١٨ ی ڕێبەندانی ئەمساڵ واتا ساڵی ٢٧١٢ ی کوردی زۆرینەی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بڕیاری وەلانانی بەرپرسی یەکەمی خۆیدا، دواتر لە ڕێکەوتی ٢١ ی هەمان مانگ واتا ڕێبەندان، پلۆنۆمی نائاسایی خۆی گرێدا. هەر وەک لە ڕاگەیەندراوی دوای پلۆنۆمی نائاسایی بڵاو کرایەوە، کە ئاڵوگۆڕێکی قوڵ بە سەر پێڕەوپڕۆگرامەکانی حیزب، ئاڕم و ئامانج و ئیستراتیژیک هاتووە، وەهەروەها ناوی پارتەکە گۆڕاوە. بەو مەبەستە وتووێژێکمان لە گەڵ ڕێزدار کەریم ڕەحیمی ئەقدەم کارگێڕی گشتی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێکهێنا.
لێرەدا کورتەیەک لە بیۆگرافی ڕێزدار کەریم ڕەحیمی ئەقدەم دەخەمە بەر دیدی ئێوەی بەڕێز.
کەریم ڕەحیمی ئەقدەم له‌دایک بووی ١٩٦٨ زاینییه‌وه‌ وخه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانە، له‌ شۆڕشی گه‌لانی بن ده‌ستی ئێرانی ساڵی ١٩٧٩ وه‌ک لاوێکی مێرمنداڵ به‌شداری ڕێپێوانه‌کانی کردوه‌، پله‌ی خۆێنه‌واری " ماستەری لە کشت وکاڵیدا" بەدەست هێناوە‌، له‌ ساڵی ١٩٨٩ وه‌ک ئه‌ندامی ڕێکخستنی ناوشاری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ده‌ستی به‌ خه‌بای سیاسی خۆی کردوه‌، له‌ ساڵی ١٩٩٨ وه‌ک په‌نابه‌ری سیاسی له‌وڵاتی نه‌رویج گیرساوه‌ته‌وه‌، له ‌ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتیش به‌رده‌وام چالاکی سیاسی هه‌بووه‌، له‌ ساڵی ٢٠٠٦ لە گەڵ چەند کەس پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان دادەمەزرێنن.
ئەم کاتەت باش کاک کەریم، سپاست دەکەین بۆئەوە کە وڵامی ئێمەت دایەوە و ئامادەگیت بۆ سازکردنی ئەم وتووێژە دەربڕی!
لە ڕاگەیەندراوی زۆرینەی سەرکردایەتی و هەروەها لە بڵاو کراوەی پلۆنۆمی نائاسایی بۆمان دەرکەوت کە هۆکاری وەلانانی بەرپرسی یەکەمی( پێشووی) پارتەکەتان چی بووە! هەر بۆیە ناچمە سەر ئەو باسە.
١- چی هۆکار گەلێ پاڵپێوەنەر بو، بۆئەوە کە ئێوە ناوی پارتەکەتان بگۆڕن بۆ پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؟
وڵام: منیش سپاسی ئێوە دەکەم، ئێمه له پارتی سه ربه ستی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا زۆر جار توشی پرسیارێکی ناوخۆیی ده بووین که ناوچه و به شی جوغرافیایی خه باته که مان، ده بێ دیاری کراو بێت و دووژمنی ڕاسته وخۆی خۆمان باشتر دیاری بکه ین بۆ ئه وه ی که خه باته که مان له ئه و به شه دا  به رامبه ر به ئه و دوژمنه دیاری کراوه دا باشتر چڕ بکه ینه وه و له باری ستراتێژێکه وه، وه ک ده ڵێن به ردی زل نیشانه ی نه هاویشتنه وه و توشی قه یرانی ئه و جۆره ش نه بینه وه، ناوچه ی خه باتمان که ڕۆژهه ڵاتی وڵاتی داگیرکراومان بێت، باشتر دیاری بکه ین. له باری ناویشه وه و هه ر وه ها توانینی پێکهێنانی به ره به رامبه ر به دوژمنان، بۆ ئێمه کردنه وه ی به ره به رامبه ر به چوار دوژمن، شتێکی زۆر زه حمه‌ ت له کرده وه دا، شتێکی نه گونجاو بوو، بۆیه گۆڕینی ناو بۆ سه ر پارتی سه ربه ستی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان شتێکی گونجاوتر بوو، ئه وه سه ره ڕای دان نه نان به سنوره ده ست کرده کانه، که دوژمنان به سه ر نه ته وه ی کوردیان دا سه پاندووه و ه پشتیوانی نێوده وڵه تیشیان بۆ پێکهێناوه.
هۆی تریش ئه وه بوو، که خۆمان له هێندێک شتی نه خوازراو وه ک گه نده ڵی له لایه ن که سێک که خۆی وه ک سه رۆک ناو دێنا و کاری گه نده ڵێ و بێ ئه خلاقی و تاکڕه وی و ڕه چاو کردنی پرینسیپی نادێمۆکراتیک و نامرۆڤانه، بدزینه وه و خۆمان له ئه و که سه و کاره کانی بێ به ری بکه ین، ئه وه ش بۆیه که بیسه لمێنین که پارتی سه ربه ستی ڕۆژهەڵات هیڵانه ی هیچ مرۆڤێکی بێ ئ‌ خلاقی هه لپه ره ست نیه و مڵکی گه لی کوردستان و پێشه نگی خواستی سه ره کی گه لی کوردستانه، وه ک کوردستانێکی سه ربه خۆ و کۆمه ڵگایه کی دادپه روه رانه، که یه کسانی و نرخی تاکه که سه کان، ته واوکه ری که سایه تی ئێمه بێت، نه ک دوستایه تی و عه شیره تبازی و شتی نه شیاوی نادێمۆکراتیک.
٢-ئەگەر دەکرێت باس لەو ئاڵوگۆڕانەمان بۆ بکەیت کە بە سەر بەرنامە و پێڕەو و پڕۆگرامی پارتەکەتان هیناوە؟
وڵام: پارتی سه ربه ستی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پارتێکی لیبرال دێمۆکرات نیه، به ڵکو پارتێکی به ره و چه پ و له سه ر یاسا و ڕێسه کانی مافی مرۆڤ پلان و پرۆگرامی خۆی داده مه زرێنێت و ده بێت پێره وی ئێمه له سه ر پارتێکی ته واو فلات و ڕێک خۆی ڕێک ده خات و سێنترالیزم و هێراکی نه سه ره وه ڕا خوار دروست ده کات، وه نه ک به پێچه وانه وه. به ڵکو هه موومان هاونرخین و ته نیا هاوکارین.  دابه شکردنی کاره کان ته نیا له سه ر بنه مای کارزانی و لێهاتوویی ده بێت و هه ڵبژاردن ته نیا له نێوان شاره زایانی ئه و کرته پێویسته دا به ڕێوه ده چێت.
کاری په یره و و پرۆگرام ئێستا له ده ستی نوسین دایه، که به زوویی بۆ ڕای گشتی بڵاو ده کرێته وه، ئه و کات زیادتر ئه و گۆڕانکاریانه دێنه به ر چاو.
٣-پێم خۆشە زیاتر ئامانجی دواڕۆژ و دروشمی ئیستراتیژیکی پارتەکەنانم بۆ ڕون بکەنەوە، پلانتان چییە؟
پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پارتێکی چەپی میانەڕەوە، ئامانجی دواڕۆژی جێگیرکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتییە، دروشمی ئیستراتیژیکی کوردستانێکی سەربەخۆیە!
ئێمه له پارتی سه ربه ستی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان دا، به رامبه ر به ئه و دروشمه، ده بێ به پلانتر و به پرۆگرامتر بین له هه ر لایه ن و حیزب و پارتێکی سیاسی تر، چۆن مه به ستی ئێمه میراتگری یاسای ڕژێمی داگیرکه ر و روتینی کاری ئیداری وان نیه و ده بێ بۆ ئه و مه به سته، پرۆگرام و به رنامه ی جێگر و جێنشینمان هه بێت، که وه دی هێنه ری دروشمه که مان بین. بۆ ئه و مه به سته ش ده بێت، ته شکیلات و رێکخستێکی باشمان هه بێت، چۆن هه ر ئه ندامه، ده بێت له قۆناغی ئه وڕۆ دا، گیانفیدایه کی گه ل و نیشتمان و له قۆناغی سه رکه وتن دا خزمه تکاری گه ل و به ڕێوه به ر و ڕاپه ڕێنه ری ئه رکه کانی وڵات به ڕێوه بردن بێت. که میش نین ئه و که سانه ی که هۆگر و لایه نگری سه ربه خۆیی و ئێمه ئه و که سانه بۆ ئه ندامانی پۆتاسیه لی خۆمان ده زانین و چینی خوێندوار و کارامه ش باش پێگه یشتووه بۆ ڕاپه ڕاندنی ئه رکه کانی تری کۆمه ڵگای سه ربەخۆی کوردستان، چ له بواری به رهه م هێنان و چ له باری خزمه تگوزاری دا.
٤-هەتا چەندە باوەڕتان بە خەباتی چەکداری هەیە؟ وە پێوەندیتان لە گەڵ پارتە کوردستانییەکان لە سەر چی بنەمایەک دەبێت؟
چه ک و کورد، دوو شتی پێکه وه به ستراون، سپاس بۆ چه ک چونکه هاتووکو ئێستا هه بوونی ئێمه ی پاراستووه، و خه بات له به رامبه ر دوژمنی چه په ڵ و نه فام دا که هیچ بڕوایه کی به مافی لایه نی به رامبه ر نیه و زمانی چه ک و به ندیخانه و سێداره به کار دێنێت، جگه له چه ک به گفتوگۆ وڵام نادرێته وه، واته به شیوه یه کی زۆر چالاکانه و ئه کتیڤ بڕوامان به خه باتی چه کداری هه یه و هه وڵ ده ده ین، خه باتی چه کداریش شان به شانی لایه نه کانی چالاک دژ به دوژمنی داگیرکه ر به ڕێوه ببه ین.
له وڵام له به به شی دووهه می ئه و پرسیاره، دیاره که نزیک بوونی هێڵی سیاسه تی گشتی ئێمه و لایه نه کان، هه ڵده سه نگێنێه ت که چ په یوه ندیه ک له گە ڵ لایه نه سیاسیه کان، پیک بێنین، بۆ نمونه لایه نه کانی که ئێران به یه کپارچه ده بینن، ئه وان شه ریکی ستراتێژیکی ئێمه نین و ناتوانین پێوه ندی باشمان له گه ڵیان هه بێت، به ڵام هه تا لێمان نه چن بۆ سه نگه ره وه، به رامبه ریان سه نگه ر ناگرین، به ڵام ئه گه ر له ڕێگای هاوپێمانی ئێرانیه که یان دا دژایه تیمان له گه ڵ دا بکه ن، ئه وه ئه وانیش وه ک دوژمن چاو لێ ده كه ین و با له بیری ئه وه دا نه بن که لشکری مه شروته خواز و سه ڵته نه ت خواز و موجاهیدین وه پێش خۆیان بده ن و خاکی پیرۆزی کوردستانیان پێ گڵاو بکه ن، چون بۆ ئێمه هه ر جیاوازیه ک له نێوان پاسارێکی کۆماری ئیسلامی و موجاهیدی خه ڵقێک و سه رباز و ئه فسه رێکی شاهه نشاهی دا نیه.
٥-بەنیاز نین لە باشوری کوردستان مەقەڕ یان نوێنەرایەتی سیاسی بۆ پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەنەوە؟
وڵام، به ڵێ به نیازین، له هه ل و م‌ رجی گونجاو دا ئه و کاره ده که ین و داواکاری فه رمی پێشکه ش ده که ین.
٦-ئایا ئێوە حازرن لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بکەونە وتووێژەوە بۆ ئەوە پرسی سیاسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چارەسەر بکەن؟
وڵام: به ڵێ حازرین، به ڵام نه ك له تاران به ڵکو له بارگای نه ته وه یه کگرتووه کان، ئه ویش بۆ ڕێککه وتن له سه ر سنوره کان، ئه ینا ئێمه هیچ شتێکی هاوبه شـان له گه ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دا نیه. به ڵکو هه مو شتێکمان دژ به یه که.
٧-ئەی باشە ڕوانگەی ئێوە سەبارەت بە ئەوە چییە کە گوایا هندێک لایەنی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە نێوبژیوانی پارتێکی باشووری کوردستان دەیانهەوێت بە مەبەستی چارەسەری پرسی سیاسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بکەونە وتووێژەوە؟
وڵام: ئێمه ئه و لایه نه که ناوی هاتووه، به جێگای شک و گومان ده زانین، چۆن ئه وان قه ت نیه تی باشیان نه بووه سه باره ت به ڕۆژهه ڵات، هه ر ئه و لایه نه بوو که له ساڵی ١٩٩٧ چه ند پێشمه رگه یه کی دێمۆکراتیان، ته سلیم حکۆمه تی ئێران کرد و به داخه وه ٦ که س له وان به ده ستی ڕژێمی ئێران له سێداره دران. له شه ڕی نێوان یه کیه تی و بزووتنه وی ئه و کاتیش دا، کۆماری ئیسلامی به پاسدار و تۆپخانه و ده زگار جاسوسی و پاره و هتد له خزمه تیان دابوو، واته کۆماری ئیسلامی که دوژمنی ئێمه  و ئه و لایه نانه شه، زیادتر له خۆیان نزیک ده بینن، هه تاکو کورد و به رژه وه ندیه کانی له ڕۆژهه ڵات، ئه گه ر وا بێت ئه و لایه نه جێگای متمانه نیه، که له سه ر ده ستی وان وتووێژ بکرێت و پێمان وایه، پیلانێکی گلاو له ئارا دایه، که له وێ دا ئه و لایه نه و کۆماری ئیسلامی وه ک شمشێرێکی دووسه ر کار ده كه ن، له وانه یه وینه ی شه هیدێکی ڕێبه ری تریش به وێن‌ کانی تره وه زیاد ببێت.
دیسان، ئێمه هیچ خاڵی هاوبه ش له نێوان کۆماری ئیسلامی و حیزبه دێمۆکراته کان دا نابینم که بتوانن له سه ری پێک بێن له وتووێژێکی ئیحتمالی دا. له وانه یه چه ک دانان یه کێک له مه رجه سه ره کیه کان بێت و قه بوڵ کردنی یاساکانی کۆماری ئیسلامی مه رجی دووهه م و مه رجی سێهه م هه ڵوه شاندنه وه ی حیزبه کانیان که هه ر له زووه وه وه ک (منحله} نێو براون، ئیتر چی ده مێنێت وه ک ماف باسی لێبکه ن زۆر نادیاره.
ئێمه پێمان وا نیه، که ئه و لایه نانه، ئه وه نده ساویلکه بن، به تایبه ت له ساڵهای ساڵه که له مه یدانی خه بات دا بوون و پێشمان وایه که دوست و دوژمنی خۆیان، ناسیوه.
٨-پێت وایە ئەگەر ئەو وتووێژانە سەر بگرن تا چەندە بە قازانجی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵات دەبێت؟ هەڵبەت بە لە بەرچاو گرتنی دۆخی سیاسی و ئابوری کۆماری ئیسلامی ئێران، خۆتان باش دەزانن کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە دۆخێکی نالەباری ئابوری و سیاسی لە ناوچەکە دایە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کاریگەری ئابلۆقە ئابورییەکانی زێتر دەبێت و پتر توشی چەقینی سیاسی و ئابوری دەبێت.
وڵام: من پێم وا نیه هیچ وتووێژێک ڕوو بدات، جا له گه ڵ رژێمێکی له قه یرانساز و بۆ خۆی قه یرانه. بار و دۆخی سیاسی که زۆر ڕوونه، که چه نده یان بڕوا به مافی مرۆڤ و ڕێزی مافه کۆمه ڵایه تیه کان ده گرن، ڕوحم به ڕۆژنامه نوس، نوسه ر، ئه کته ر، په یکه رتاش، وێنه گر، هونه رمه ند، شانۆگه ر، کاسب، خوێنده وار ناکه ن، چۆن چالاکی سیاسی ئه ویش له شیوه ی کورد قه بوڵ ده که ن!!!؟
ئه وه ته نیا خه ونه، حیزبی توده و ئه ندامه کانیان که هه ر چه ند نۆکه ر و گیانفیدای خۆمه ینی بوون، چۆن له ناو بردن، دێموکراته کانیش، ئه گه ر مه رجه کانی کۆماری ئیسلامی قه بوڵ بکه ن، دووچاری هه مان چاره نوس ده بن.
باری ئابوری شتێکی لاوه کیه بۆ کۆماری ئیسلامی، له له سه ر بنه مای خورافات دامه زراوه. یه کیکیش ئه وانی قه بوڵ بێت، ده بێ ئابوریه که شی قه بوڵ بێت.
٩-پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەر وەک باست کرد بۆ ئەوە خەبات دەکات کە کوردستانی بندەستی ئێران ڕزگار بێت و دەوڵەتی نەتەوەیی کورد دروست ببێت، بەڵام ئایا هەلومەرجی سیاسی ناوچەکە، ژئۆپلۆتیک و جوگرافیای سیاسی کوردستان ڕێگە بەوە دەدات کە دەوڵەتی کوردی پێک بێت؟ هەتا چەندە پێت وایە کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باری کشت و کاڵی و کانگای ژێر زەوییەوە سەربەخۆ و دەوڵەمەندە؟
وڵام: کوردستانی ڕۆژهه ڵات، یان باشتر بڵێم ڕۆژهه ڵاتی کوردستان، له بواری کشت و کاڵ و به رهه مه ستراتێژیه کان وه ک گه نم و برینج به پێی جیاوازی باڵای که ش و هه وا و پله گه رمی و ساردی، ده توانێت به رهه م هێنه ری ئه و خوارده مه نیانه بێت که بۆ ژیانی ڕۆژانه ی دانیشتوانی کوردستان پێویسته، هه تا به زیادیشه وه، له بواری ئاژه ڵداری باشترین جێگه ی جیهانه، له بواری کانگا ژێر زه ویه کانه وه، ده توانم بڵێم که زۆربه ی ئه و کانگا پێویستانه ی، پیشه سازی تێ دا ده ست ده که وێت، له باری ئاوه وه، ده وڵه ندین، دیسان، ئه وه جیرانه کانن که به رهه مه کانی ئێمه یان پێویسته، ده بێ لێمان بکڕن، واته ئه و شته ی که ئێستا به تاڵان ده یبه ن، ئه و ده م ده بێ لێمان بکڕن، ئه ویش داهاته، بۆ گه لی کوردستان. له بواری وزه و ئێنێرژی دا، ئێمه هه موو شتێکمان ده بێت، ئه گه ر وا بێت جێگای ترس نیه. دیسان سه ربه خۆیی کوردستان، ئێمه ده کاته به شێک له دونیای نێو نه ته وه یی و ڕاسته و خۆ ئاڵوگۆڕ ده که ین له گه ڵ دونیای ده ره وه، که س به ده مڕاستی و وه کیلی ئێمه معامله مان بۆ ناکات و ئه و کالا پێویستانه ش که کڕا، پێی خۆش بێت بمان داته یان نه مان داتێت، ئه وه بۆخۆمان وه رگری ڕاست‌ وخۆی ئه و کالا پێویستانه ین.
له باری ژێئۆپۆلیتیکیه وه، ڕۆژهه ڵاتی کوردستان، جیرانی ئازه ربایجان، فارس(ئێران)، ئه هواز، ئه رمینه ستان، باشوری کوردستان و باکوری کوردستان ده بێت، ئێمه چه ند ڕێگای ئازادمان ده بێت بۆ په یوه ندی له گه ڵ دونیای ده ر‌ وه، ئه گه ر هه مووشمان نه بن.
١٠-بۆ سەرۆک یان سکرتێر هەڵنابژێرن؟ هەر وەک ئاگادارن کە تێکەڕای پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پارچەکانیتر سەرۆک یان سکرتێریان هەیە!
وڵام: سه رۆک به ڕای من باوی نه ماوه و یه کێک بوو به سه رۆک تازه ئه و ناو و ئه و پۆسته ی بۆخۆی قۆرغ کردووه، که شتێکی نه شیاو و شه رمه بۆ دونیای ئه وڕۆی مرۆڤایه تی. ئێمه ئه گه ر بڕوامان به مافی مرۆڤ بێت، ئه وه هیچمان له هیچمان زیادتر نین، واته هاو شان و یه کسانین، ئه گه ر وا بێت، هیچمان سه رۆک و ئه وانه ی تر ژێر ده ست نین. پۆستێک و پۆزیسیۆنێک ته نیا له به ر ئه وه یه که ئه رکه کانی، ئه و به شه ڕاپه ڕێت، ئه وه ش نابێ ببێت به مایه ی خۆ به زۆرزانی و تێخوڕێنی که سێکمان به سه ر ئه وانی تر دا، سکرتێریش به مانای ده فته رداره، که به کارهێنانی دروست نیه، چۆن له ڕاستی دا ئه و کاری ده فته داری نیه ئێمه ده یکه ین، به ڵکو به ڕێوه به ری  و کارگێڕیه، ئه رگه ر وا بێت کارگێڕ باشه و گونجاوتره.
١١-ڕوانگەی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە خەبات و تێکۆشانی پارچەکانیتری کوردستان، بەتاییبەت باکور و ڕۆژئاوا کە لە هەلومەرجێکی هەستیار و ناسکدان چییە؟
وڵام: ئێمه پشتیوانی له خه بات و تێکۆشانی هه موو پارچه کان ده که ین، بۆ گه یشتن به مافه ڕه واکانمان له ئه و به شانه ی تری کوردستان دا و جێگای هه ر کارێکی پێویست له ده ستمان بێت ده یکه ین بۆ به قوه ت کردنی خه باته که یان.
زۆر سپاس کاک کەریم ڕەحیمی ئەقدەم، ئێمە پرسیارێکمان نەماوە، ئەگەر بەڕێزتان شتێکتان هەیە یان بابەتێکتان لە بیر کردووە فەرمو
سپاس بۆ ئێوەش.
ڕۆژنامەی سەربەستیی، ئەم وتووێژە لە لایەن کەوێڵمەرس ئێراندوستەوە ساز کراوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر