Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ فروردین ۱, پنجشنبه

بەیاننامەی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێوەندی بە دژایەتی کردنی نەورۆز لە لایەن هندێک گروپی کوێر بینەوە!


بەیاننامەی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێوەندی بە دژایەتی کردنی نەورۆز لە لایەن هندێک گروپی کوێر بینەوە!
بۆ هەمو لایەنێک ڕونە کە نەورۆز جێژنی نەتەوەیی کوردانە و یەکێ لەو دابونەریت و ڕێوڕەسمانەیە کە لە مێژە ساڵە لە کوردستان بەڕێوە دەچێت و ڕێزی لێدەگرن.


نەورۆز یەکێ لە کۆنترین و گرینگترین جێژنەکانی کوردە کە نەتەوەکەمان لە مێژوی کۆنی ئەم نەتەوەیەدا 
گرینگیان پێداوە.

جێژنی نەورۆز و خۆشی و شادی لە وەرزی بەهار بە بەشێکی دانەبڕاو لە کولتور و کەلەپوری نەتەوەی کورد پێناسە دەکرێت، بۆیە لە ناو کوردان گرینگی و بایخی زۆری پێدەدرێت.
بەڵام بەداخەوە لە دەسپێکی نەورۆزی ئەم ساڵ لە لایەن هندێک کەس و لایەنی کوێربین، دواکەوتو و ئیفراتییەوە دژایەتی نەرۆز و خۆشی و شادی لەم وەرزەدا کرا.
ئێمە وەک پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە توندی دژی هەر چەشنە ڕوانگەیەکی لەو جۆرە ڕادەوەستین و بە توندترین شێوە ڕیسوای دەکەین و به دژی ئه و تاکانه وگرووپانه ده وێستینه وه و ڕێگایان پێ ناده ین، که به که یفی خۆیان بۆ ئیدئۆلۆژی خۆیان دژی پیرۆزیه کانی گه لی کورد دوانی نه شیاو بکه ن، لێره دا به توندی هوشیاریان ده که ینه وه که، ئێمه ڕێگا به خۆمان ده ده ین که ئیراده ی گه لتان پێ نیشان بده ین و بێ ده نگتان بکه ین وه یان یارمه تیتان بده ین، بچن بۆ ئه و جێگایه که بیره کانی ئێوه بۆیان پیرۆزه.
بێ بایخ کردنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی، بە بێبایخ کردنی مێژوی نەتەوەی کورد دەزانین، بۆیە ئەو گروپ و لایەنە دواکەوتووە بونیادگەرایانە ڕیسوا دەکەین و بیر و ڕوانگەیان بە بیری دۆزەخی و نا نیشتمانی دەزانین و جێگەی و پێگەی ئەو ڕوانگەیانە لە کوردستان لەرزۆکە.
پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژایەتی هەر بیر و ڕوانگەیەک دەکات کە بەرژەوەندی کورد و کوردستان لە بەرچاو نەگرێت و بایخ و گرینگی بە مێژوی کورد نەدات.
ئێمە پێمان وایە کە دەبێت دین، ئایین و مەزهەبت لە سیاسەت جیا بێت و پیرۆزی ئایین و مەزهەب بگەڕێتەوە بۆ شوێنە پیرۆزەکانی وەک مزگەوت و کلیسا.
دەستەی کارگێڕی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
١ی خاکەلێوەی ٢٧١٣ی کوردی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر