Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ فروردین ۱۱, یکشنبه

سەردانی رێکخراوی دێموکراتیکی یارسان لە دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات




سەردانی رێکخراوی دێموکراتیکی یارسان لە دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات

هەیئەتێکی رێکخراوی دێموکراتیکی یارسان سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان کردو لەلایه‌ن هەیئەتێکی ئەم حیزبەوە پێشوازی لێ‌کرا.



پێشنیوەرۆی ڕۆژی شەممە، رێکەوتی 10 خاکەلێوە، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرەستیی خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات، پێشوازیی لە هەیئەتێکی رێکخراوی دێموکراتیکی یارسان بە سەرۆکایەتیی عەڵی مێهرابی، وتەبێژی ئه‌و رێکخراوه‌یه‌ کرد.
لە سەرەتای دیداری نێوان هەردوو هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان و رێکخراوی دێموکراتیکی یارسان‌دا، کاک خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات وێڕای بەخێرهاتن کردنی هەیئەتی میوان، لە پێوەندی لە گەڵ زەرورەتی پێکهاتن‌و چۆنیەتی دەسبەکاربوونی بزووتنەوەی یارسان‌و بە تایبەت رێکخراوی دێموکراتیکی یارسان چەند پرسیارێکی رووبەرووی هەیئەتی ناوبراو کردەوە کە دواتر لە لایەن هەیئەتی یارسانەوە وڵامی بەڕێزیان درایەوە.
لە درێژەی دانیشتنەکەدا هەردوو هەیئەت بە هەست‌کردن بە زەروورەتی گرینگی‌پێدان بە ناوچەکانی باشووری رۆژهەڵاتی کوردستان‌و رێزگرتن لە جۆراوجۆریی پێکهاتەی ئایینی و زاراوەیی خەڵکی ناوچەکانی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییەوەو لە پێوەندی لە گەڵ دابینکردنی بەژەوەندیی گشتیی پرسی نەتەوەیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دا هاوەڕابوون.
لە دوایین بەشی دیدارەکەدا هەردوو هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان و رێکخراوی دێموکراتێکی یارسان پێداگرییان لە سەر درێژەدان بە پێوەندییەکانیان کردەوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر