Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ اسفند ۲۳, چهارشنبه

پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کردنی چالاکوانی سیاسی و مەدەنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئیدانە دەکات!


پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کردنی چالاکوانی سیاسی و مەدەنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئیدانە دەکات!
بەیاننامەی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە شەپۆلی گرتن و زیندانیکردنی چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.


خەڵکی تێکۆشەری کوردستان!
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ
لە دوو حەوتوی ڕابردوو کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی داوەتە گرتن و بەندکردنی چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دیارە کە ئەوە شتێکی نوێ لە مێژوی کۆماری ئیسلامی ئێراندا نییە و هەر لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە هەوڵی بۆ ئەوە داوە کە جەوی تیرۆر و ترس وتۆقاندن و توندوتیژی بە سەر خەڵکی وەزاڵەهاتوی کوردستان و نەتەوە بندەستەکانی ئێراندا بسەپێنێت، چونکە بناغە و بنەمای کۆماری ئیسلامی لە سەر "ئەساسی" توندووتیژی و تیرۆر دامەزراوە، لەو پێوەندییەدا پەیامی خۆی بۆ گشت مرۆڤێکی ئازادیخواز و نیشتیمان پەروەر ناردووە.
بەڵام گرتن و زیندانی کردنی چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم قۆناغە هەستیارەدا کە کۆماری ئیسلامی پێدا تێپەڕ دەبێت و هەروەها کەوتووەتە ژیر کاریگەری ئابڵۆقە ئابورییەکانی ڕۆژئاوا و هەتا دێت پتر دۆخی ئابوری و سیاسی بەرەوە لاواز بون دەچێت، هاوکات متمانەی کۆمەڵگای نێونەتەوەییشی لە دەست داوە، پەیامێکە، ئەو پەیامە بۆ خەڵکی بەورەو و چاونەترسی کورد ئەوەیە کە شادی و خۆشی نەورۆز، جێژنی نەتەوەیی کوردان تێکبدات و نەهێڵێت کە نەتەوەی کورد لەو جێژنەدا خوازیاری مافەکانی بێت.
هاوکات پەیامێکی دیکەی هەیە، ئەویش ئەوەیە کە کاریگەری بزوتنەوە خۆماڵییەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لاواز بکات، چونکە لەم قۆناغە کە کۆماری ئیسلامی بە تەواوەتی بەرەوە لاوازی سیاسی و ئابوری دەچێت و ناوچەکەش ڕوبەڕوی پێکدادان و جێگیربونی هێزی نوێ دەبێتەوە، پێش بە هەر چەشنە بزوتنەوەیەکی خۆ جۆشی کوردی بگرێت، بۆ ئەوە لەو کێشەیە کە ناوچەکەی گرتووەتەوە خۆی دەرباز بکات.
خەڵکی تێکۆشەر و ماندوونەناسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەر لە سەرەتای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی، بە ڕژیمی مەلاکان "نەی" وتووە و هەمیشە لە خەبات و تێکۆشاندا بووە بۆ لاواز کردنی ئەو ڕژیمەو کورت کردنەوەی دەستی لە ناو کوردستان.
ئیستاش کۆماری ئیسلامی بە گرتنی چالاکوانی سیاسی و مەدەنی کورد ناتوانێ خەڵکی نیشتیمان پەرەوەری کوردستان لە مافە یاسایی و سروشتیەکانی خۆی پاشگەز بکاتەوە، بگرە بەو دژ کردەوانەی کە لە هەمبەر خەڵکی تێکۆشەری ڕۆژهەڵات لە پێشی دەگرێت، پتر گەلی کورد لە سەر مافەکانی سوور دەبێت و درێژە بە خەبات و تێکۆشانی بۆ سەربەخۆیی و مافی دیاریکردنی چارەنوس خۆیان دەدەن.
پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هەمو شێوەیەک پشتیوانی سیاسی و مەعنەوەی خۆی بۆ گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی دووپات دەکاتەوە و بڵێن دەدات کە تا بەدەستهێنانی ئاشتی و ئازادی و دەستەبەر کردنی مافە نەتەوەییەکانی نەتەوەی کورد لەو بەشەی کوردستان درێژە بە خەبات و تێکۆشان دەدات و لە هیچ هەوراز و نشیوێک سڵ ناکاتەوە.
لەو پێوەندییەدا هەمو کار و کردەوە قێزەونەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە سەبارەت بە خەڵکی نەپساوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێشی گرتووە، ئیدانە دەکات و داوای هاوپشتیوانی سیاسی و ئینسانی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات.
هاوکات داواکارین لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چالاک لەو بوارەدا کە بە ئەرکی ئینسانی و مرۆڤایەتی خۆیان هەستن. پێویستە لە سەر کۆمەڵگای نێونەتەوەییش کە بێدەنگی هەڵنەبژێرێت و سەبارەت بەو کار و کردەوانەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵوێست وەربگرێت و بە توندترین شێوە ئیدانەی بکات.
پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە گەڵ ئەوەدا کە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە هەمبەر نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی بە توندترین شێوە مەحکووم دەکات، هاوکات نامەیەکیش ئارەستەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات.
 ی کوردی      2712 ی ڕەشەمەی22
دەستەی کارگێڕی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر