Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ اسفند ۱۷, پنجشنبه

سه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌ى به‌رێوبه‌رایه‌تى کۆما جڤاکێن کوردستان KCK به‌بۆنه‌ی 8ى ئاداره‌وه‌، په‌یامێکی دا و رۆژى جیهانى ژنانی له‌ هه‌موو ژنانى خه‌باتکار و ره‌نجده‌ر پیرۆزکرد. له‌ لێدوانه‌که‌یدا KCK سه‌رنجى راکێشایه‌ سه‌ر ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ى و هه‌نگاوانه‌ى که‌ ژنانى ئازادیخواز له‌ بواره‌کانى رێکخستنى و هاوکاری و گه‌یشتن به‌ ئیراده‌ی ژنى ئازاد ناویانه‌ .


سه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌ى به‌رێوبه‌رایه‌تى کۆما جڤاکێن کوردستان KCK به‌بۆنه‌ی 8ى ئاداره‌وه‌، په‌یامێکی دا و رۆژى جیهانى ژنانی له‌ هه‌موو ژنانى خه‌باتکار و ره‌نجده‌ر پیرۆزکرد. له‌ لێدوانه‌که‌یدا KCK سه‌رنجى راکێشایه‌ سه‌ر ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ى و هه‌نگاوانه‌ى که‌ ژنانى ئازادیخواز له‌ بواره‌کانى رێکخستنى و هاوکاری و گه‌یشتن به‌ ئیراده‌ی ژنى ئازاد ناویانه‌ . 

KCK له‌ په‌یامه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ 8ى ئادار بۆ پێشخستن و به‌ ئیراده‌بوونى زهنیه‌تى ئازاد ، رێکخستنبوون و پشتگیرى و ئازادى ژنان هه‌نگاویکى گرنگه‌ و به‌بیرى دێنێته‌وه‌ که‌ ته‌ڤگه‌رى ژنى ئازاد و کورد بۆ به‌ئیراده‌بوونى گه‌لى کورد له‌سه‌ر بنه‌ماى ئایدۆلۆژى رزگارى ژن بووه‌ته‌ خاوه‌نى رۆڵێکی گرنگ .

له‌ سه‌ره‌تاى په‌یامه‌که‌یدا سه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌ى به‌رێوبه‌رایه‌تى KCK ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌کاتێکدا گه‌وهه‌ری سیسته‌مى سه‌رمایه‌داری و ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ى که‌ کۆمه‌ڵگا له‌دژى سیسته‌م و زیهنیه‌تى پیاوسالاری ده‌بێته‌ یه‌ک ، وه‌ک ده‌رئه‌نجامێتى ، ئه‌مرۆ ژنان زیاتر له‌ بواره‌کانى ( ره‌گه‌ز، ره‌نج، باوه‌ڕى و نه‌ژاد ) ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه‌ .

KCK رایگه‌یاند :"له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا و له‌زۆربه‌ى ده‌ڤه‌ره‌کانى جیهان و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک ژن به‌رده‌وامه‌ له‌ تێکۆشان بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادى و یه‌کسانی. ئه‌م تێکۆشانه‌ى ژنان له‌هه‌مانکات دا بۆ ئازادى گه‌لان ، ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ى به‌رخودان، دیاره‌ ئه‌و سیسته‌مانه‌ى که‌ به‌پشتیوانى ژنان پێکنه‌هاتووه‌ ، رووبه‌رووى هه‌ڵوه‌شاندن ده‌بێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها هه‌رچه‌شنه‌ تێکۆشانێکى ئازادى که‌ ( ئازادى ژنان به‌بنه‌ما نه‌گرێ ) ناگاته‌ سه‌رکه‌وتنێکى هه‌میشه‌یی. یه‌ک له‌ پێوانه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی رێبه‌ر ئاپۆ و ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئازادى کۆمه‌ڵایه‌تی و بۆئه‌وه‌ى ئه‌م ئازادییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ش پێشبکه‌وێت ، ئازادى ژن به‌ بنه‌ما ده‌گرێ. "

له‌ لێدوانه‌که‌یدا KCK ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌ ریبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵلا ئۆجالان رایگه‌یاندووه‌ ( کۆمه‌ڵگایه‌ک ژنى ئازاد نه‌بێ ، ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ ئازاد نابێت )، هه‌موو کات ژنانى کورد له‌ناو تێکۆشانى ئازادیدابوون و به‌م شێوه‌یه‌ درێژه‌ به‌ لێدوانه‌که‌ى ده‌دات: " ئه‌مرۆ ژنانى کورد له‌ناو ریزه‌کانى گه‌ریلا سه‌رهه‌ڵدان و زیندانه‌کاندا له‌ناو تێکۆشانى دروستکردنى ده‌رفه‌تى ژیانه‌ بۆ گه‌لى کورد، ته‌ڤگه‌رى ئازادى ژنانى کوردستان ، له‌سه‌ر بنه‌ماى ئایدیۆلۆژى ئازادى ژنان خه‌باتى خۆى به‌رێوه‌ده‌بات . له‌هه‌مانکاتیشدا خاوه‌ن رۆڵیکی گۆرین و گۆرانکارى دیموکراتى و ئازادیه‌ له‌م بواره‌دا ژنانى کورد به‌ر له‌ هاتنى 8ى ئادار و به‌رۆژانه‌ له‌ مه‌یدانه‌کانن و وه‌ک هێزى به‌رێوبردنى شۆرشى ژن له‌ناو هه‌وڵداندان، ئه‌مه‌ش زۆر گرنگ و پێویسته‌. " 



KCK له‌لێدوانه‌که‌یدا ئاماژه‌ به‌ دوو خاڵى هه‌ستیار ده‌کات و راده‌گه‌یه‌نێت: " یه‌که‌مین ، ده‌بێت له‌نێو ئه‌و ژنانه‌ى که‌ تا ئێستا خاوه‌ن تێگه‌یشتنێکی ئازاد و وه‌ڵاتپاریزى نیین ، خه‌باتێکى به‌هێز به‌رێوه‌ببرێت. دووه‌مینیش ، ده‌بێت پیاو وه‌ڵامێکى راست بده‌نه‌وه‌ و ببنه‌ خاوه‌ن تێگه‌یشتنی ئه‌م پێشکه‌وتنی ( ئازاد و شۆرشى ژنان ) که‌ ده‌ستى پێکردووه‌. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا رۆژى 8ى ئادار رۆژێکه‌ که‌ ده‌بێت پیاوو به‌خۆیدا بچێته‌وه‌ ." 

له‌کۆتایى لێدوانه‌که‌یدا KCK دا هاتووه‌ :" ژنانى کورد، له‌ پێشکه‌وتنى شۆڕشى ئازادى کوردستان و به‌رخۆدان له‌سه‌ر هێڵی ئازادى ژنان به‌هێزتر ده‌بێت و ده‌بێته‌ خاوه‌ن هێزى ئیراده‌ و رۆژى 8ى ئادار سه‌ره‌تا له‌ ژنانى کورد و له‌هه‌موو ژنانى ره‌نجده‌رى جیهان پیرۆز ده‌که‌ین .

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر