Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ اسفند ۲۹, سه‌شنبه

فه‌لاکه‌دین کاکه‌یی: هیوادارم که‌ ئاشتی به‌خۆڕاگری هه‌ڤاڵ‌ ئۆجالان و گه‌لی کورد به‌دی بێت


فه‌لاکه‌دین کاکه‌یی: هیوادارم که‌ ئاشتی به‌خۆڕاگری هه‌ڤاڵ‌ ئۆجالان و گه‌لی کورد به‌دی بێت

نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری کورد ( فه‌لاکه‌دین کاکه‌یی ) له‌ چاوپێکه‌وتنێکیدا بۆ رۆژنامه‌ی ( ئازادی وڵات ) رایده‌گه‌یه‌نێت، دیداره‌کان له‌گه‌ڵ‌ رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوللا ئۆجالان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت ئه‌وه‌ش له‌سایه‌ی خۆڕاگری ئۆجالان و گه‌لی کورد ئه‌نجام ده‌درێت .

( که‌که‌یی ) له‌وته‌کانیدا تیشکی خستوه‌ته‌ سه‌ر گرنگی دیداره‌کان که‌ له‌ ئیمرالی له‌گه‌ڵ‌ رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوللا ئۆجالان ئه‌نجام ده‌درێت رایگه‌یاندووه‌: " ئه‌م دیدارانه‌ی له‌ ئیمرالی له‌گه‌ڵ‌ ئۆجالان ئه‌نجام ده‌درێت، پێویست بوو ( 15 ) ساڵ‌ پێش ئه‌نجام بدرایه‌. ئه‌م دیدارانه‌ زۆر دواکه‌وتوون. منیش ده‌ڵێم دیدار ئه‌نجام ده‌درێت به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌و دیدارانه‌ ده‌رگای دیالۆگ بکاته‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌م وه‌ک ماف و یاساییشه‌. له‌هه‌ر جێگایه‌کی دونیا ده‌وڵه‌ت به‌رپرسیاری ئه‌و شته‌یه‌، پێویسته‌ دیالۆگ و وتووێژ ده‌ست پێ بکه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیالۆگ زۆر گرنگه‌ " .
کاکه‌یی ده‌ستنیشانی کردووه‌، له‌م ( 15 )ه‌ ساڵه‌دا رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوللا ئۆجالان له‌ئیمرالی له‌ ناو گۆشه‌گیرییه‌کی زۆر قورس و دژواردا ماوه‌ته‌وه‌. کاکه‌یی راشیگه‌یاند: " زیندانی نایه‌ته‌ ئه‌و واتایه‌ی که‌ مرۆڤ ته‌نیا له‌ناو چوار دیواریدا زیندانی بکرێت، کاتێک گه‌لێک له‌ لایه‌ن هێزه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه‌ ژێرده‌ست و کۆیله‌ کرابن ئه‌و کات مرۆڤ ناو زیندان دایه‌. گه‌لی کورد به‌ خۆڕاگری و تێکۆشانی خۆی رێگایه‌کی بۆ ده‌وڵه‌ت نه‌هێشته‌وه‌ و ده‌وڵه‌تی ناچار کرد که‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ‌ ئۆجالان دیدار ئه‌نجام بده‌ن. له‌هه‌مان کاتدا هه‌ڤاڵ‌ ئۆجالان له‌ ئیمرالیدا خۆڕاگرییه‌کی بێ‌وێنه‌ی نواند. من هیوادارم که‌ پێش هه‌ر شتێک دیالۆگ و ئاشتی پێش بکه‌وێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شتی زۆر گرنگ بۆ گه‌لی کورد ئاشتییه‌. ده‌وڵه‌ت به‌به‌رده‌وامی ده‌یه‌وێت وێنه‌یه‌ک وه‌ها بداته‌ پێش که‌ گه‌لی کورد ئاشتی خواز نییه‌. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورکیا جارێک ئاشتی بوێت، ئه‌و کات گه‌لی کورد دوو جار ئاشتی ده‌وێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لی کورد گه‌لێکی ئاشتیخوازه‌ " .
ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی گه‌لی کورد دۆزی ( 40 ) ملیۆن کورد ده‌کات
کاکه‌یی له‌چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا رایگه‌یاندووه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو هێرش و په‌لامارانه‌ی سه‌ر گه‌لی کورد، ده‌ستکه‌وتی مێژوویی گه‌لی کوردیش هه‌یه‌ و رایگه‌یاند: " ئێستا له‌شاری ئامه‌د رۆژنامه‌یه‌کی کوردی هه‌یه‌ زۆرجار ده‌ڵێم ئه‌مه‌ خه‌ون نییه‌. ئه‌گه‌ر من خاوه‌ن مافم، مافی ئه‌وه‌م هه‌یه‌ که‌ داوای ئاشتی بکه‌م. خه‌بات ژیانه‌. ئاشتی ژیانه‌. کێشه‌ی گه‌لی کورد ئاشتییه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لی کورد هیچ کاتێک شه‌ڕیان نه‌ویستووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت زوێر ده‌بێت. هه‌وڵه‌کانی گه‌لی کورد هه‌موو بۆ ئاشییه‌کی شکۆمه‌ندانه‌یه‌. به‌ڵام ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌ تێناگات. وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ ده‌ڵێت گه‌لی کورد شه‌ڕخوازه‌. هیوادارم که‌ ئاشتی به‌خۆراگری هه‌ڤاڵ‌ ئۆجالان و گه‌لی کورد به‌دی بێت. هه‌ر چه‌ند که‌ ده‌وڵه‌ت به‌تێکۆشانی ( 34 ) ساڵه‌ی PKK ده‌ڵێت ( تیرۆریست )، ئیدی پێویسته‌ له‌به‌رامبه‌ر بزاڤی گه‌لی کورد ئه‌وه‌ به‌کار نه‌هێنێت. چۆنکه‌ ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی گه‌لی کورد دۆزی تیرۆر ناکات، دۆزی ( 40 ) ملیۆن کوردان ده‌کات .
به‌هێزکردنی تێکۆشان
( کاکه‌یی ) تیشک ده‌خاته‌ سه‌ر ده‌ستکه‌وته‌کانی رۆژئاوای کوردستان و رایگه‌یاندوه‌: " هیچ کات له‌سه‌ر خاکی کوردستان شه‌ڕ رانه‌گیراوه‌. له‌سه‌ر خاکی کوردستان به‌درێژایی مێژوو سه‌رهه‌ڵدان هه‌بووه‌. ئه‌مه‌ش شتێکی تازه‌ نییه‌. هێزه‌ داگیرکه‌ره‌کان بۆ ئه‌وه‌ی خاکی کوردستان له‌ده‌ستی گه‌لی کورد ده‌ربخه‌ن هێرشیان کردووه‌و خاکی کوردستانیان داگیر کردووه‌. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ گه‌لی کورد له‌سه‌ر خاکی خۆیان ماونه‌ته‌وه‌و به‌رگری له‌خۆیان کردووه‌، راستیه‌کی وه‌هاش له‌ئارادایه‌ که‌هیچ هێز و لایه‌نێک ناتوانێت شاڵاوی راپه‌ڕین رابگرێت. کاتێک مێژووی گه‌لی کورد سه‌یر بکه‌ین، ده‌بینین که‌ یه‌که‌مین راپه‌ڕین پاش دینی ئیسلام ( 25 ) ساڵان پێک هات. ئه‌و راپه‌ڕین له‌سه‌ره‌تا له‌کوردستان واتا شاری ئامه‌دو پاشان موسل، سلێمانی، کرماشان و مهاباد پێک هاتووه‌. له‌کوردستان نزیکه‌ی هه‌زارو چوارسه‌د ساڵه‌ شه‌ر و شۆڕش به‌ڕێوه‌ ده‌چێت " .
ده‌یانه‌وێت گه‌لی کورد چاوترسێن بکه‌ن
کاکه‌یی رایگه‌یاند: " داگیرکه‌رانی کوردستان ده‌یانه‌وێت گه‌لی کورد چاوترسێن بکه‌ن و به‌و ره‌نگه‌ بگه‌یه‌نه‌ ئامانجه‌کانی خۆیان. له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوین پێگه‌ی خۆیان دروست بکه‌ن. بۆچی گه‌لی کورد له‌سه‌ر خاکی خۆیدا کۆیله‌ و ژێرده‌ست بێت؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته‌ گه‌لی کورد بۆ گه‌یشتن به‌ئازادی تێکۆشانیان به‌هێزتر بکه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داگیرکه‌ران ترسیان له‌گه‌لی کورد هه‌یه‌. ئه‌مه‌ش ده‌وڵه‌تی ئاڵمانیا رایگه‌یاندووه‌ و ده‌وڵه‌تی ئه‌نگلته‌راش ده‌ڵێت، گه‌لی کورد کۆنترین گه‌لی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستن. پێویسته‌ بۆ نرخ و به‌هاکانمان تێکۆشان بکه‌ین و بپارێزین. پێوسته‌ هیچ کات گه‌لی کورد نه‌بێته‌ ئامووری شه‌ڕی ده‌ستی داگیرکه‌ران " .
بۆ ئازادی و یه‌کێتی
( کاکه‌یی ) له‌به‌رده‌وامدا رایگه‌یاند: " پێویسته‌ بۆ یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی کورد تێکۆشانێکی مه‌زن بکرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ندێک خه‌بات بکه‌ین ئه‌وه‌نده‌ ده‌توانین سه‌رکه‌وتوو بین و یه‌کێتی گه‌له‌که‌مان دروست بکه‌ین. هه‌روه‌ها نابێت له‌م کاره‌دا زۆر په‌له‌ بکه‌ین، کێشه‌ نییه‌ با کات بگرێت، به‌ڵام با بنگه‌هی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی به‌باشی فه‌راهه‌م بکرێت . پێویسته‌ مرۆڤ هه‌میشه‌ له‌به‌رامبه‌ر دوژمن خاوه‌ن هێز و به‌مۆرال بێت تا هیچ کاتێک ده‌رفه‌تی پاکتاوکاری که‌به‌سه‌ر گه‌لدا ده‌سه‌پێنرێت نه‌دات. نابێت هیچ کات ئێمه‌ بڵێن ماندوو بووین، پێویسته‌ شه‌و و رۆژ بۆ ئازادی و یه‌کێتی خه‌بات به‌ڕێوه‌ ببه‌ین. خه‌بات ژیانه‌. ده‌توانم بڵێم هه‌رچه‌ندێک له‌و ( 40 ) ساڵی تێکۆشاندا گه‌لی کورد زۆری، زه‌حمه‌تی و به‌دیلی دابێت له‌ئه‌نجامدا له‌هه‌ر چواربه‌شی کوردستان گه‌لی کورد گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستی ووشیاری و تێگه‌یشتن  و ئاسمانی گه‌لی کوردی کردوه‌ته‌ سایه‌قه‌. هه‌رچه‌ند ده‌وڵه‌ت بڵێت من ئاشتی قبول ناکه‌م و له‌به‌رامبه‌ریشدا بڵێت ئاشتیم ده‌وێت ئه‌و کات ده‌وڵه‌ت ناچاره‌ ئاشتی پێک بێنێت. سیاسه‌تی هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌کان وه‌ک یه‌که‌ " .
یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی له‌ئازادی نزیک بووه‌ته‌وه‌
کاکه‌یی تیشک ده‌خاته‌ سه‌ر گرنگی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و رایگه‌یاند: " بۆ نمونه‌ له‌ ئامه‌د کۆنفرانسی گه‌نجان و کۆنفرانسی ژنان دروست بوون و میوانداری ژماره‌یه‌کی دیکه‌ی کۆنفرانسی کردووه‌. ئه‌مه‌ش نموونه‌ی یه‌کێتی گه‌لی کورده‌. هه‌روه‌ها کۆنفرانسی ژنان له‌هه‌ولێر ئه‌نجام درا. پێویسته‌ ئێمه‌ بۆخۆمان داواکاری کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی بین. گه‌لی کورد چه‌ندێک یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ساز بکات، ئه‌وه‌نده‌ له‌ئازادی نزیک ده‌بینه‌وه‌ و له‌ هه‌ر چوار به‌شی کوردستان ئازاد ده‌بین. به‌ساڵانه‌ گه‌لی کورد باسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کات، پێویسته‌ گه‌لی کورد بۆ ئه‌وه‌ش ئازاد و ئاماده‌ بن. داواکاری گه‌لی کورد بۆ یه‌کێتی داواکارییه‌کی زۆر کۆنه‌، واتا به‌ساڵانه‌ داواکاری یه‌کێتی گه‌لی کورد ده‌کرێت. پێویسته‌ بۆ به‌دی هاتنی ئه‌و یه‌کێتی تێکۆشان بکه‌ین. نمونه‌ ئه‌و دیداره‌ی له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڤاڵ‌ ئۆجاڵان ئه‌نجام ده‌درێن نیشانه‌یه‌کی زۆر گرنگه‌ بۆ گه‌لی کورد " .

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر