Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ اسفند ۱۷, پنجشنبه

په‌یامی 8ی ئادار له‌ دایکی زیندانییه‌کی ژێر سێبه‌ری سێداره‌وه‌


په‌یامی 8ی ئادار له‌ دایکی زیندانییه‌کی ژێر سێبه‌ری سێداره‌وه‌

له‌ په‌یامێکی تایبه‌تدا بۆ ANF  ( دایه‌ ئه‌مینه‌ قادری ) دایکی زیندانى سیاسى کورد ( زانیار مورادى ) رۆژی 8ی ئادار له‌ هه‌موو دایکی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی و سه‌رجه‌م ژنانی تێکۆشه‌ری رێگای ئازادی پیرۆز ده‌کات و سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ کردووه‌ که‌ تا ئێستا هاوخه‌می بوون . 

له‌په‌یامه‌که‌یدا دایه‌ ئه‌مینه‌ ده‌ڵێت :" ئه‌م روژه‌ له‌هه‌موو ژنانى جیهان، ژنانى کوردستان و دایکى هه‌موو شه‌هیدانى رێگاى ئازادى و یه‌کسانى و دایکى تیکڕای زیندانیانى سیاسى و ئه‌و ژنه‌ تێکۆشه‌رانه‌ پیرۆز بێت که‌ له‌پێناو مافه‌ ره‌واکانیان تێده‌کۆشن . " 
دایه‌ ئه‌مینه‌ له‌و په‌یامه‌یدا بانگه‌وازی له‌ هه‌موو ژنانی کوردستان ده‌کات که‌ بره‌و به‌ تێکۆشان بده‌ن و له‌دژی سیسته‌می پیاوسالاری رابووه‌ستن و ده‌ڵێت :" دواى ئه‌م هه‌موو هه‌وڵ و کۆششانه‌ى که‌ ژنان له‌پێناو به‌دیهێنانى مافه‌کانیان داویانه‌ هێشتاش زۆرێک له‌ ژنان رووبه‌ڕووى توندوتیژى ده‌بنه‌وه‌ و مافه‌ کانیان پێشێل ده‌کرێت ." و وتیشی:" داوا له‌هه‌موو ژنانى کوردستان ده‌که‌م درێژه‌ به‌تێکۆشانى خۆیان بده‌ن تا له‌توندوتیژى و پیاوسالارى رزگاریان بێت ." 
تا ژن رزگار نه‌بێت کۆمه‌ڵگا رزگار نابێت 
دایه‌ مینه‌ قادری دایکی ( زانیار مورادی ) زیندانی سیاسی ژێر سێبه‌ری سێداری ئێران، له‌ په‌یامه‌که‌یدا ئاماژه‌ به‌ وته‌یه‌کی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان ده‌کات و ده‌ڵێت:" هه‌ر وه‌ک به‌ڕێز سه‌رۆک ئۆجالان ده‌ڵێت ( تا ژن رزگار نه‌بێت کۆمه‌ڵگا رزگار نابێت. ) من وه‌ک دایکى زیندانیی سیاسى، ده‌ستخۆشى و قه‌دردانى له‌هه‌موو ئه‌و ژنه‌ تێکۆشه‌رانه‌ و لایه‌ن و که‌سایه‌تییه‌ سیاسى و رێکخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کان و دایکه‌ دڵسۆزکان ده‌که‌م که‌ له‌ هه‌موو شوێنه‌کانى دونیا سۆز و هاوخه‌مى و دڵسوزى خۆیان بۆ من ده‌ربڕیوه‌ و سوپاسیان ده‌که‌م به‌هۆى ئه‌و هه‌موو تێکۆشان و فیداکاریانه‌وه‌ که‌ ئێوه‌ى خۆشه‌ویست و خۆڕاگر. "
هه‌روه‌ها وتیشی :" دایکێکی وه‌ک من توانیومه‌ به‌ هێزو خۆڕاگرى له‌ ئێوه‌ فێربم و بارودۆخى ناله‌بارى زانیار و لوقمان له‌سیاچاڵه‌کانی کۆمارى سێداره‌ به‌سه‌ر شان و دڵمه‌وه‌ را بگرم . "
" به‌هیواى به‌ دیهێنانى ژیانیکى ئازاد بو هه‌موو تاکێکى کۆمه‌ڵگاکه‌مان به‌تایبه‌ت ژنان.. به‌ هیواى ئازادى تێکراى زیندانیانى سیاسی ." 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر