Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ اسفند ۱۶, چهارشنبه

بە بونەی رۆژی جیهانی ژن لە ٨ی مارس



بە بونەی رۆژی جیهانی ژن لە ٨ی مارس

مێژوویی پر لە هه‌وراز و نشێوی نیوەی کۆمەلگا کە لە ژن پێک هاتوە لە بەر چاوە و کەم تا کورت لێی ئاگادارن و حەوجێی بەوە ناکات دووپاتی کەینەوە ، وەک ئەم رەوشتە کە بوتە باو ! لە گەل پیرۆز بایی ئەم رۆژە مەزن و بایەخ دارە ، راستە و خۆ لێکدانەوە و بۆچونمان دەهێنیە ئار تا بەم ئەرکە لەم رۆژە مەزنەدا هه‌ستابین و هاوکات سەردەمیانە و راشکاوانە خۆلقێنەری باسێکی نوێی یا خۆد بوێرانە پەنجە لە سەر واقع و راستیەکان دابنێن .


ژن واتە دایک ، ژن واتە خولقێنەری مرۆڤ و پەروەردە ، ژن واتە یەکەم ماموستای مرۆڤ ، ژن واتە باسکی بەهێز و توانا لە هه‌مو چەمکی ژیان ، ژن واتە ..... کە واتە بە دڵنیایەوە تا ئەو کاتە ژن وەک خۆی پێناسەی لە سەر نەکرێ و گوشارەکانی دەس نیشان نەکرێ و کوتایی پێی نەیەت ، کۆمەلگا سەقەتە . ژن لە کۆمەلگای کوردەواری دا سەرە رای هه‌ول و تێکوشان و قوربانی دان و فیداکاری لە هه‌مو بوارەکان لە ژێر گوشاری بەردەوامدا بوە و هه‌یە وەک :
١ – گوشاری نەتەوایەتی
٢ – گوشاری ئاین
٣ – گوشاری رەگەزی و دەسەلات داری پیاو
٤ – گوشاری پاشماوەکانی ئاین و سیاسەتی رەنگا و رەنگ کە ناوی نەریتی وە خۆ گرتوە
٥ – گوشاری ئابوری
سەرە رای ئەمانە بە داخەوە ژن بەشێک لە بەرپرسایەتی دەکەوێتە ئەستو کە خۆیی بە باشی نەناسیوە و ئاوری بنە رەتی وە خۆ نەداوەتەوە و هه‌مو کات لە سەرەنجام بوتە بەرێوەبەری سیاسەتی دارێژراوی رەگەزی بەرانبەر ، ئەم باسە نکولی لە هه‌ولی بێی وچان و قوربانی دان و چالاکییەکان و لێبوردویەکانی ژنی کورد نییە و بە پێچەوانەوە لامان وایە لە مەر ئەوەی خاوەنی دەولەتی کوردی نەبوین ، ژن و ئاکارەکانی بە گوێرەی پێویست نەهاتونەتە بەر چاو ، ئەگینا ژنی کورد ئەگەر لە ژنانی بە ناوبانگی دنیا لە هه‌مو بوارێکەوە لە سەرتر نەبن کەمتر نین ، بەلام بە داخەوە لە مەر پشت نەبەستن بەخۆیان تا بەئێستە بە لارێ دا براون چ لە ئاستی جیهانی و چ لە ئاستی ناوچەیی . گەر بە وێژدانەوە بروانینە جێگە و پێگەی ژن لە جیهان دا بە باشی دەزانین لە ئاستی وڵاتە دیموکراتەکان و .... بە لۆکە سەر دەبرێن و دبنە قوربانی ، دیارە رێژەی وە شیوازی گوشارەکان و چونیەتیەکەی جیاوازیان هه‌یە بەلام بە کۆی گشتی دەتوانین بلێن : بە پێی ئەو مێژووە دوورو درێژە و قوربانی دانەی بە لوتکە نەگەیشتوە ، بەم پێوانەیە ژنی کورد دەبێ وریا بێت و هه‌ست بە واقعەکان بکات و بە پێی کات و زەمەن و سەردەمیانە ئاور لە خۆیی بداتەوە و هه‌ل لە دەس نەدات و هاوکات لە خۆشی ئالوز نەکات .
دووهه‌م بابەت و بە قەناعەتی ئێمە سەرەکی ترین کوسپی ژن بە گشتی و ژنی کورد بە تایبەتی ( نەبونی ئابوری سەر بەخۆیەتی ) کاتێ بە پێی یاسای ئابوری بروانینە بابەتی ژن ، بەو ئاکامە دەگەین بە هوی بێی بەری بوونی لە ئابوری دیاری ، بەرانبەرە لە گەل نەبوون !! تەنانەت هه‌ر کەرەستەکیش ئابوری دیاری وە خۆ نەگرێ و بەچیتە ئەو چەمکەوە بە ئاشكرا ناویشی لە دەس ئەدات و بە واتای یانی هیچ تا بگاتە مرۆڤ و خۆلقێنەری چەمکەکانی ئابوری و زانستی و مێژوویی و .... ژن لە واقع دا بێی بەری بونی لە ئابوری سەر بەخۆ تەنانەت لە کۆمەلگای پێشکەوتو لە بەرابەری و یەکسانی بێی بەریە و بە لوتکە نەگەیشتوە ، ئەوەی کە لە ئاستی جیهان یەک یا دوو ژنیان گەیاندوتە دەسەلات داری شێوازێکە بۆ لە خشتە بەر بردنی چلاکی و داکوکییەکانی ژن ، ئەوەی کە لە هه‌ندێ یاسا دان بە ماڤی ژن نراوە جورێک لە پاراستنی دەسەلاتداری رەگەزی بەرانبەرە ، ئەگەر بە ویژدانەوە سەیری کەین ئەو حکومەتەی کە دەهولی ئەوە لێی دەدات یەکسانی ژن و پیاو لە ناویان دا باوی هه‌یە و ..... پاشێل کردنی ماڤی ژن تێدا بەرچاوە و هوکاری سەرەکیشی بێی بەری کردنی ژنە لە ئابوریکی سەر بەخۆ و سەقەتی یاسا ، ئەوەش لە بیر نەکەین گەیشتنی ژن بەم ئاستە ئاکامی تێکوشانی بەردەوامی بوە و کاری پێویستی بۆکراوە و باجی خۆی داوە و لە پر هه‌مو گورانکاریەک نە هاتوەتە ئارا و ژنی کورد دەبێ ئەوەی لە بەر چاو بێت و زانستیانە پلە داوی پلە ببرێ .
کەواتە تا کاتێ ژن خۆی بەر بەوە نەگرێ کە رەگەزی بەرانبەر بێتە دەمراسی و هه‌ست بە واقعەکان بە شێوازێکی زانستیانە و سەردەمیانە نەکات ، تەنیا پلانی : سالوگەری بێی دەسکەوت ، دورشمی بریقەدار ، خۆ رووت کردنەوە ، داوای لابردنی حیجاب ، خۆ کوشتن یان پێک هێنانی سەدان رێکخراوی رەنگاو رەنگی دەسکردی پیاو ، بە ناوی ژن و ..... !!!!!! خالی سەرەکی و هه‌ستیاری نەپێکاوە و خۆی لە حەلقەی بەستراو رزگار نەکردوە .
بە پێی ئەم راستیانە و روانینی عیلمی و زانستی لە بوارە جیاوازەکان لامان وایە ژنی کورد لە کوردستان بە تایبەتی لە رۆژهه‌ڵات دەبێ سەرە رای بایەخ دان بە ناسینی خۆی و کارامە بونی زیاتری و پشت ئەستور بوون بە خۆ . دوورە پەرێز بێت لە دەیان لق و پو و ناوی جیاواز کە بە باشی دەزانن و ئاگادارن هه‌ر یەکە ئامانجێکی تایبەت بە خۆی لە پشتە !! دەبێ خۆی لە سیاسەتی رەنگاو و رەنگ بە دوور بگرێ و بزانێ کە ژن بەشێکی کۆمەلگایە و سوور و زەرد و شینی نییە !! ژن تایبەت مەندی خۆی هه‌یە و لە سەر ئەو ئاستە ناوی پیرۆزی ژنی بەخۆە گرتوە و بە ژنانی کورد دەناسرێن ، دەبێ هه‌ولی ئەوە بدات پێگەیەکی ژنانی کورد لە سەرجەم ژنانی چین و توێژەکانی ناو کۆمەلگا بە بەرنامەی دیاری و بەرچاو پێک بێنی و پێناسە و داکوکی کاری ماڤە رەواکانی بێت و لامان وایە باشترین حالەتی گەیشتن بەم ئامانجە وەک ژنانی رۆژهه‌ڵات بونە ئەندامی رێبەرایەتی بەرەی نیشتمانی و هه‌ر لە ئێستا وە جێگە و پێگەی خۆیان بە دەس خۆیان مسوگەر و بونیاد بنێن ، کاتێ ژن بتوانێ بەم ئەرکە هه‌ستێ و سەربەخۆیی خۆی بپارێزی و لە پاشەرویی رزگاری بێت ، بە سانایی لە دوارۆژی پێک هێنانی حکومەت دەوری دەبێ ، لە گەلالە کردنی یاسا و بە یاسا کردنی ماڤەکانیان بە دەس خۆیان شیوەیەکی دی وەخۆ دەگرێ و سەرە رای دیاری بوونی جێی پەنجەی لە هه‌مو دامو دەسگاکان وەک وەزارەتێکی سەر بەخۆ ئابورێکی دیاری دەبێت . لای هه‌ندێ باسی ئازادیەکانی هه‌رێمی کوردستان دەکرێ وهاوکات پاشێل کردنی ماڤی ژن ئاماژە پێی دەکەن !! خەبەری قوربانی و پاشێل کردنی ماڤی ژن لە سەرجەم پارچەکان و بەتایبەت لە رۆژهه‌ڵات لە هه‌لکشانە و بەردەوامی هه‌یە !!!! ئاگادارن وا بەرەو دوو مانگ دەچێت ٣ چالاکوانی ژنی کورد ٣ قارەمان لە ناو دڵی وڵاتی ئازاد ی ئوروپا کەوتنە بەر هێرشی رەشە کوژی وکوژران وە .... ئایا لە حکومەتی هه‌رێمەوە بیگرە تا دەگاتە بەشەکانی دی ژنی کورد جێگە و پێگەی خۆی دوزیوەتە ؟؟ توانیویەتی راستەوخۆ داکوکی کار بێت ؟؟ ئایا لە ناو حیزب و لایەن نەتوانەتەوە ؟؟ ئایا ئەگەر بە بەر نامەی دیاری سەربەخۆیی خۆی بپاراێستبا و رێکخراوی خۆی و .... هه‌با ئاکامی وەک ئێستە دەبو ؟؟ ئایا گەر وای دا بنێن گرفتی زوری لە پێش بوە بەلام بە درێژایی دوو دیە نەیان دەتوانی هه‌ولێکی وا بدەن ؟؟ بە داخەوە زور جارە لە بەر گرفتی فکری و سیاسی ژن نەک ئاوری وە خۆی نەداوەتەوە بەلکو ناراستەو خۆ سەرکونەی ماڤی خۆی کردوە !!!!!
ئێمە بە بروای راستەقینە بە پێگە و پلەی ژن وە هێزی کارامەی لە گورانکاری کۆمەلگا سەرەرای ئاگادار کردنەوەیان و بانگهێشتیان بۆ ناو بەرەی نیشتمانی لامان وایە ژنان ئەرکی نەتەوایەتیانە لە رێبەرایەتی دا دەوری کارامەیان هه‌بێ و بەرەی نیشتمانی کە هه‌لقولاوی بیر و خواستی گشتی گەلە و هاوکات ژن بەشێکە لە کۆمەلگا دەبێ قولی همەتی لێی هه‌لمالن و چالاکانە و سەربەخۆیانە بە تەنگی بانگهێشتن و داواکاریەکەمانەوە بێن کە تاکە رێگەی رزگاری گەل بە گشتیە و سەلماندنی ماڤی رەوای ژن بە تایبەتی . پێویستە ئاماژە بەوەش بکەین کە ئامادەین بە هه‌مو تواناوە هاو فکری و پالپشتی بەسودیان بین بۆ پێک هێنانی رێکخراوی سەر بەخۆی ژنانی کورد و لە ئەنجام خاونداریەتیان وپێگەیان لە ئاستی رابەرایەتی بەرەی نیشتمانی لێی بکەوێتەوە ، ئەمە تاکە ئالترناتیوی دیاری لە بەردەم کۆمەلگاکەمانە و بەم شێوازە دەتوانین بە دڵنیایەوە ئازادیەکانی سەرجەم تاکی کوردمان پاراستبێ و دوا رۆژێکی روون مسوگەر بکەین .

پیرۆز بێت ٨ی مانگی مارس لە ژنانی کوردستان
بژی یەک ریزی مالی کورد

بەرەی نیشتمانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان لە ( ناوخۆی وڵات )
برواری ٠٥ / ٠٣ / ٢٠١٣
Kurdistan.r.b.n@gmail.com

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر