Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ اسفند ۲۹, سه‌شنبه

دوو شه‌رڤانه‌که‌ی YPG راده‌ستی تورکیا کرابوون، ئازاد کران


دوو شه‌رڤانه‌که‌ی YPG راده‌ستی تورکیا کرابوون، ئازاد کران

فه‌رمانده‌ی YPGی هه‌رێمی ( عه‌فرین )، ( محه‌مه‌د به‌رخودان ) رایگه‌یاند ( 2 ) شه‌رڤانیان که‌ له‌ ( 9 )ی ئادار له‌لایه‌ن گروپه‌ چه‌کداره‌کان، به‌دڕنده‌یی و چه‌په‌ڵی رفێندرابوون، ئازاد کران .

( به‌رخودان ) دوێنێ‌ ئێواره‌ بۆ ته‌له‌فزیۆنی ( روناهی تی ڤی ) رایگه‌یاند: " دوو شه‌رڤانی ئه‌وان له‌ لایه‌ن گرووپێکی چه‌کدار سه‌ر به‌ ( پارتی ئازادی )، ( موسته‌فا جومعه‌ )وه‌ به‌ره‌نگێکی دڕندانه‌و دوور له‌پێوانی ئه‌خلاقی رفێندرابوون. پاشان هه‌ڤاڵانمان راده‌ستی گروپێکی دیکه‌ی چه‌کدار ده‌که‌ن و ئه‌و گرووپه‌ش هه‌ڤاڵانمان راده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورکیایان کرد. ئه‌و گروپه‌ چه‌ته‌ هیچ ئامانجێکیان نییه‌. مادام خۆیان به‌هێزێکی گه‌وره‌ ده‌بینن بۆچی هه‌ڤاڵانمان دانه‌ده‌ستی تورکیا ده‌که‌ن؟ ئێمه‌ جیا له‌ YPG هیچ هێزێکی دیکه‌ی چه‌کدار له‌هه‌رێمه‌که‌دا قبول ناکه‌ین و ده‌رفه‌تی مانه‌وه‌یان پێ‌ ناده‌ین " .
چی ده‌قه‌ومێت؟
له‌ ( 9 )ی ئاداردا گروپێکی چه‌ته‌ی چه‌کدار به‌ناوی ( هه‌ڵۆی ئازادی ) که‌ بانگه‌شه‌ ده‌کرێت سه‌ر به‌ ( پارتی ئازادی )، ( موسته‌فا جومعه‌)یه‌، که‌وتبوونه‌ گوندی ( باسوت ) سه‌ربه‌ شاری ( عه‌فرین ). له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ گوندییه‌کان داوایان له‌ YPG کردبوو که‌ چه‌کداره‌ چه‌ته‌کان له‌هه‌رێمه‌که‌دا ده‌ربکه‌ن. YPG شاندێک ره‌وانه‌ی گوند ده‌کات تا به‌ گرووپه‌ چه‌کداره‌که‌ رابگه‌یه‌نن که‌ گونده‌که‌ چۆڵ‌ بکه‌ن. گرووپه‌ چه‌کداره‌که‌ له‌ گوند ده‌رچووبوون، به‌ڵام له‌کاتی ده‌رچوون له‌گوند له‌سه‌ر رێگای گوندی ( بیرج عه‌بدالۆ ) که‌ کیلۆمه‌ترێک له‌ گوندی ( باسوت )دووره‌، دوو ئه‌ندامی YPG که‌ له‌ناو شانده‌که‌دا بوون، دیل ده‌گرن .
پاش دیل گرتنی ئه‌و دوو شه‌رڤانه‌، YPG به‌رێگای ریش سپییه‌کانی هه‌رێمه‌که‌ ویستی ئه‌ندامه‌کانیان ئازاد بکرێن، به‌ڵام هیچ ئه‌نجام به‌ده‌ست نه‌که‌وتبوو. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ YPG ده‌ستێوه‌ردانی گرووپه‌ چه‌کداره‌که‌ ده‌کات که‌ رۆیشتبوونه‌ گوندی ( بیرج ئه‌بدالۆ ). له‌ئه‌نجامی ده‌ستێوه‌ردانه‌که‌دا ( 3 ) ئه‌ندامی گرووپه‌ چه‌ته‌که‌ کوژراو ( 20 ) که‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر کران .
YPG دوای رووداوه‌که‌ لێداونێکی بۆ رای گشتی بڵاو کرده‌وه‌و رایگه‌یاندبوو، ( 2 ) شه‌رڤانی ئه‌وان راده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورکیا کراون، ئه‌و دانه‌ده‌سته‌ی وه‌ک " خیانه‌ت " ناوزه‌د کردبوو و رایگه‌یاندبوو که‌ ئه‌وان ئه‌و کرده‌وه‌ بێ‌ وه‌ڵام ناهێڵنه‌وه‌ .
-----------------

شاندی سێهەمی BDP ئه‌مرۆ چاویان بە رێبەری گەلی کورد 

عەبدولا ئۆجالان که‌وت

له‌ چوارچیوه‌ی پرۆسه‌ی دیداره‌کانی به‌ده‌په‌ له‌ ئیمرالی و دانوسان له‌گه‌ل رێبه‌ری گه‌لی کورد عبدوڵا ئۆجالان ئه‌مرۆ شاندی سێیه‌مین ڕوویان له‌ ئیمرالی کرد و دیداریان له‌گه‌ل ئۆجالان ئه‌نجام دا.
دوای دیداره‌که‌ هاسه‌رۆکی به‌ده‌په‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش لێدوانێکی دا.
شاندی سێهەمی به‌ده‌په‌ ئه‌مرۆ چوونه‌ ئیمرالی چاویان بە رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان که‌وت.
زانرا له‌ناو شانده‌که‌دا هاوسه‌رۆکی گشتی بەدەپە  سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، په‌رله‌مانتارانی بەدەپە  په‌روین بولدان و سرری سوره‌یا ئۆنده‌ر له‌ نێو شانده‌که‌دا بوون.
دوای دیداره‌که‌ هاسه‌رۆکی به‌ده‌په‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش لێدوانێکی دا.
ده‌میرتاش وتی له‌ دیدارکه‌مان له‌گه‌ل به‌ریز ئۆجالان ده‌کرێ ئه‌م زانیاریانه راگه‌یه‌نین و ، له‌ زاری ئۆجالانه‌وه‌ وتی : پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری به‌ شێوه‌یه‌کی ئه‌رێنی به‌رده‌وامه‌ ، ئامانجمان خزمه‌ت کردنی دیموکراتیزه‌کردنی تورکیایه‌ ، هه‌موو هه‌وڵه‌کانمان بۆ ئه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به‌وه‌ بکات کار له‌سه‌ر ده‌قێکی چاره‌سه‌ری ده‌که‌م که‌ له‌ ڕۆژی 21 ئاداردا بخوینریته‌وه‌ و ، بانگه‌وازیه‌کیه‌کی گرنگ راده‌گه‌یه‌نم.
ئۆجالان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کشانه‌وه‌ش وتی له‌ په‌یامه‌که‌م دا بۆ نه‌ورۆز ده‌باره‌ی لایه‌نی سه‌ربازی و سیاسی دا چاره‌سه‌ری تێدایه‌ ، ده‌مه‌وێ پرسی چه‌کیش بێ ئه‌وه‌ی که‌ خوێنی ته‌نانه‌ت یه‌ک که‌سیش برژێ چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی و رۆلی په‌رله‌مانیش وتی:
بۆ کشانه‌وه‌ په‌رله‌مانێکی که‌ نوێنه‌رایه‌تی ئیراده‌ی پیرۆز ده‌کات و ، پشتگیری پارته‌ سیاسیه‌کان گرنگن ، هیوادارم بۆ ئه‌وه‌ی که‌ کشانه‌وه‌ به‌په‌له‌ ئه‌نجام بدرێ په‌رله‌مان ئه‌رکی خۆی به‌جێ بێنی.
ئۆجالان له‌ کۆتایی دا ده‌لێ کاتێ پرۆسه‌که‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بچێ  رای گشتی ئاگادار ده‌کاته‌وه‌
ئه‌و لێدوان و سه‌ردانه‌ی به‌ده‌په‌ بۆ ئیمرالی له‌کاتێکدایه‌ که‌ رای گشتی چاوه‌ڕوانی پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ری رێبەری گەلی کورد ئۆجه‌لانن که‌ بڕیارە  له‌نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ‌ رای بگەیەنێ.
ئۆجه‌لان له‌ دوو دیداری ڕابردووی دا لەگەڵ شاندی یەکەم و دووەم دا  رایگه‌یاندبوو که‌ له‌نه‌ورۆزی 2013 پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ری خۆی ئاشکرا ده‌کات هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش  سه‌رجه‌م گه‌لی کورد و تورکیا و جیهان لە سەر چوونی شاندی سێهەم بۆ ئیمرالی و تا بزانن پرۆژەکەی ئۆجالان لە نەورۆز دا چی دەبێ
http://so.firatajans.com

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر