Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ اسفند ۲۸, دوشنبه

لە بیست و پێنجەمین ساڵیادی کیمیاباران و کۆمەڵکوژیی هەلەبجەی شەهیددا، سەری رێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەلەبجە و سەرجەم شەهیدانی بزاڤی رزگاریخوازی گەلەکەمان دادەنوێنم. زامی هەلەبجە، زامێکی قوڵی ناو مێژووی خەباتی گەلەکەمانە و هێمای ئەوپەڕی ستەم و زۆردارییە بەرامبەر بە گەلێک کە، تەنیا بەرگریی لە بوون و ناسنامەی خۆی کردووە.




لە بیست و پێنجەمین ساڵیادی کیمیاباران و کۆمەڵکوژیی هەلەبجەی شەهیددا، سەری رێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەلەبجە و سەرجەم شەهیدانی بزاڤی رزگاریخوازی گەلەکەمان دادەنوێنم. زامی هەلەبجە، زامێکی قوڵی ناو مێژووی خەباتی گەلەکەمانە و هێمای ئەوپەڕی ستەم و زۆردارییە بەرامبەر بە گەلێک کە، تەنیا بەرگریی لە بوون و ناسنامەی خۆی کردووە. 

ئەم دەسکەوتانەی ئەمرۆمان بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خەباتی تێکۆشەرانی گەلەکەمانە، بۆیە دەبێت بە هەموو توانایەکمان هەولی پاراستن و پەرەپێدانی ئەم دەسکەوتانە بدەین. دەبێت ئەم یادەوەریانە هاندەری زیاترمان بن بۆ پاراستنی یەکریزی و تەباییمان و پێویستە هەردەم بەرژەوەندیی گەل و نیشتمان لە سەرووی گشت بەرژەوەندییە تەسکەکان بن.
دوای چەندین ساڵ بێدەنگی، ئێستا زۆرێک لە وڵات و رێکخراوەکان لە ئاستی جیهاندا، ئاوڕ لە کەیسی ئەنفال و هەلەبجە دەدەنەوە و ئەم کارەستانە بە جینۆساید دەناسێنن ، ئەمانە هەنگاوی گرنگن بۆ کەمکردنەوەی بەشێک لە ئازارەکانمان، بەڵام لە ئاستی ناوخۆشدا دەبێت گرینگیدانمان بە سڕینەوەی ئاسەواری ئەم کارەساتانە و خزمەتکردنی خانەوادەی شەهیدانی کیمیابارانەکان زیاترو فراوانتر ببێت و خزمەتێکی شایستەتری ئەم خانەوادە ئازیزانە بکرێت.
هێشتا لە دەڤەرەکەدا هەرەشەکانی سەر کورد بەردەوامن ، بەڵام بە یەکریزییمان و گرتنەبەری خەباتێکی سەردەمیانە و ئاشتیخوازانە دەتوانین بەسەر کۆسپەکاندا زاڵ ببین و بەرەو داهاتوویەکی گەشتر هەنگاو بنێین. قۆناغی سڕینەوە و حاشایی کردن لە بوونی کورد بەسەرچووە و ئێستا سەردەمی یەکترقبوڵکردن و پێکەوەژیانی گشت پێکهاتەکانی دەڤەرەکەیە. هەمو ئەوکەسانەی کە دیسان بیر لە خۆسەپاندن و داگیرکردنی کوردستان وخوڵقاندنی کارەسات و کوشتاری دیکە دەکەنەوە، چارەنووسیان هاوشێوەی دیکتاتۆرە روخاوەکانی دەڤەرەکە دەبێت.
بەو ئاواتەی کە بە گۆڕانکاری لە عەقلییەتی گەلان و دەسەڵاتدارانی دەڤەرەکە و چەسپانی راستەقینەی بنەماکانی دیموکراسی و مرۆڤدۆستی، ئاشتی و پێکەوە ژیان باڵی بەسەر دەڤەرەکەدا بکێشێت و ئیتر خوێنڕشتن و گرژییەکان کۆتایی پێ بهێت و توانای مرۆڤییەکانی گەلانی دەڤەرەکە بۆ ئاشتی و پێشکەوتن و ئاوەدانی و خزمەتی مرۆڤایەتی بەکەوێتە کار.

مەسرور بارزانی
١٥/٣/٢٠١٣

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر