Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ اسفند ۲۱, دوشنبه

لێبوردنی نێودەوڵەتی: یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ به‌زه‌بری‌ هێز ده‌سه‌ڵاتیان قۆرخكردووه‌


لێبوردنی نێودەوڵەتی: یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ به‌زه‌بری‌ هێز ده‌سه‌ڵاتیان قۆرخكردووه‌
ئه‌مینستی ئینته‌رناشناڵ ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی نێوده‌وڵه‌تییه‌ بۆ چاودێریكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان.


 ئه‌م رێكخراوه‌ ساڵانه‌ راپۆرتی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه‌ له‌باره‌ی‌ ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان
ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ یەكێتی‌و پارتی بەزەبری هێز دەسەڵاتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان قۆرخكردووە، هاوكات ره‌خنه‌ له‌دۆخی‌ زیندانییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌گرێت له‌ژێر سایه‌ی‌ ئه‌و دو حیزبه‌دا.

ئاوێنه‌نیوز، ئاژانسه‌كان: به‌پێی‌ تازه‌ترین راپۆرتی‌ ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی -Amnesty International- كه‌ له‌ماڵپه‌ری‌ رێكخراوه‌كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌‌و تایبه‌ته‌ به‌ره‌وشی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌عێراق دوای 10 ساڵ لەڕوخانی ڕژێمی بەعس، له‌به‌شێكیدا هاتووه‌، "هه‌ردو حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتدار [یه‌كێتی‌‌و پارتی‌] له‌باكوری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ عێراق‌و [‌هه‌رێمی‌ كوردستان] به‌هه‌مو هێزو توانیانه‌وه‌ دەسەڵاتیان قۆرخكردووەو مامەڵەی خراپ لەگەڵ دەستگیركراواندا ئەنجامدەدەن."



ڕێكخراوەكە باس له‌خراپی‌ ره‌وشی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانی‌ دەستگیركراوان ده‌كات له‌زیندانییه‌كانی‌ له‌عێراقدا، له‌و روه‌وه‌ ده‌ڵێت، "هێزە ئه‌منییه‌كانی عێراق ناتوانن پابەندبن بەیاساكانی پاراستنی مافی مرۆڤه‌وه‌و به‌رده‌وام پێشێلی‌ان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاردا ده‌ستگیركراوه‌كان ناچار ده‌كه‌ن دانپێدانانه‌كانیان تۆمار دەكەن".


 ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ له‌ساڵی‌ 2003وه‌ تائێستا 447 كەس لەسێدارەدراوە بەسەدام حسێنی سەرۆكی پێشوی عێراقەوە‌و له‌ئێستاشدا سه‌دان به‌ندكراو چاوه‌روانی‌ سێداره‌ ده‌كه‌ن.

به‌پێی‌ راپۆرته‌كه‌ عێراق یه‌كێكه‌ له‌وڵاته‌ یه‌كه‌مینه‌كان له‌جێبه‌جێكردنی‌ سزای‌ له‌سێداره‌داندا، به‌جۆرێك ته‌نها له‌ساڵی‌ 2012دا 129 كه‌س له‌سێداره‌دراون.

ئه‌مینستی ئینته‌رناشناڵ ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی نێوده‌وڵه‌تییه‌ بۆ چاودێریكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان. ئه‌م رێكخراوه‌ ساڵانه‌ راپۆرتی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه‌ له‌باره‌ی‌ ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان.

--------------------

________________
Duynê le şarî haonover jmareyekî zor le polîsî elmanî helyan kutaye ser nawendî malî gelî ser be yek kom.
Le helkutane ser nawendekey  malî gel da pişknîn encam drawew jmareyek le pertuk û govar destî beserda gîrawe, betaybetî govarî , kurdistan raport û perispektîvî tîkoşanî azadî gelî kurdî pekeke ke le layen herdû rojnamewan nîkolas brawnis û kîxîlewe nusrawn.
Kurdanî şarekeş le katî helmetekey polîs fa leberdem nawendekeda kobûnewew narezayî xoyan djî helmetekey polîs derbirî.
Serokî yek kom îwksel koç karekey polîsî elmanî be tundî şermezar kird û raygeyand ke rûdaweke carêkî dîke hawkarî dewletî elmanya legel dewletî turk le djî kurdan dexatewe berçawan.
Nabraw raşîgeyand ke hîç hokarêk yasayî bo operasyoneke bûnî nye .

گوشاری ده‌وله‌تی ئه‌لمانیا له‌ سه‌ر کوردان دریژه‌ی هه‌یه‌.

گوشاری ده‌وله‌تی ئه‌لمانیا له‌ سه‌ر کوردان دریژه‌ی هه‌یه‌.
دوینێ له‌ شاری هاۆنۆڤه‌ر ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ پۆلیسی ئه‌لمانی هه‌لیان کوتایه‌ سه‌ر ناوه‌ندی مالی گه‌لی سه‌ر به‌ یه‌ک کۆم.
له‌ هه‌لکوتانه‌ سه‌ر ناوه‌نده‌که‌ی  مالی گه‌ل دا پشکنین ئه‌نجام دراوه‌و ژماره‌یه‌ک له‌ په‌رتوک و گۆڤار ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، به‌تایبه‌تی گۆڤاری ، کوردستان راپۆرت و په‌رسپه‌کتیڤی تیکۆشانی ئازادی گه‌لی کوردی په‌که‌که‌ که‌ له‌ لایه‌ن هه‌ردوو رۆژنامه‌وان نیکۆلاس براونس و کیخیله‌وه‌ نوسراون.
کوردانی شاره‌که‌ش له‌ کاتی هه‌لمه‌ته‌که‌ی پۆلیس فا له‌به‌رده‌م ناوه‌نده‌که‌دا کۆبوونه‌وه‌و ناره‌زایی خۆیان دژی هه‌لمه‌ته‌که‌ی پۆلیس ده‌ربری.
سه‌رۆکی یه‌ک کۆم یوکسه‌ل کۆچ کاره‌که‌ی پۆلیسی ئه‌لمانی به‌ توندی شه‌رمه‌زار کرد و رایگه‌یاند که‌ رووداوه‌که‌ جارێکی دیکه‌ هاوکاری ده‌وله‌تی ئه‌لمانیا له‌گه‌ل ده‌وله‌تی تورک له‌ دژی کوردان ده‌خاته‌وه‌ به‌رچاوان.
نابراو راشیگه‌یاند که‌ هیچ هۆکارێک یاسایی بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ بوونی نیه‌ .

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر