Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ فروردین ۶, سه‌شنبه

نامه‌یه‌کی ژنه‌ زیندانیکراوه‌کان په‌رده‌ له‌سه‌ر ئه‌شکه‌نجه‌کان هه‌ڵده‌ماڵێت


ئەشکنجە لە وەڵاتی تورکیا دەژ بە ژنانی داماوی کورد

نامه‌یه‌کی ژنه‌ زیندانیکراوه‌کان په‌رده‌ له‌سه‌ر ئه‌شکه‌نجه‌کان هه‌ڵده‌ماڵێت

ئامه‌د
گوشارى و سته‌م له‌ زیندانه‌کانى تورکیادا روو له‌ زیاد بوونه‌ و گرتووخانه‌کان بۆنه‌ته‌ شوێنى ئه‌شکه‌نجه‌دان و گیان کێشان. ئه‌مجاره‌ کرده‌وه‌ى به‌ده‌ر له‌ یاسا له‌ زیندانى ( شاکران ) ئه‌نجام دران.

کار و کرده‌وه‌ى هه‌که‌زایى و نایاسایى له‌  به‌ندیخانه‌ى ( شاکران )ی عه‌لى ئاغاى شارى ئه‌زمیر ئه‌نجام ده‌درێن و وێراى ده‌سپێکردنى پرۆسه‌ى گفتۆگۆکردن  و دیداره‌کانى بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ریه‌کى گونجاو بۆ پرسى کورد، جه‌ور و سته‌مى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى زیندانه‌ له‌ هه‌ڵکشان دایه‌ .
ژنه‌ گیراوه‌کانى زیندانه‌که‌ له‌ نامه‌یه‌کدا تیشکیان خستووته‌ ئه‌و باره‌ ناله‌باره‌ى که‌ رووبه‌رووى گیراوانى ژن کراوه‌ته‌وه‌. له‌ نامه‌که‌دا هاتووه‌ که‌ وێراى ئاگادارکردنه‌وه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى زیندانه‌که‌ له‌و جۆره‌ پێشێلکاریانه‌، دۆخى زیندانه‌که‌ هیچ گۆڕانیه‌کى ئه‌وتۆى به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌ .
تا ئێستا لێپرسینه‌وه‌ له‌ (70) گیراو کراوه‌ و بۆ ماوه‌ى ( 3 ــ 12 ) رۆژ زیندانى تاکه‌ ژووریان بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌ و زۆرێک له‌ گیراوانیش بۆ شوێنی تر راگوێزراون . له‌ نامه‌که‌دا داوا کراوه‌ که‌ راى گشتى گوشار بۆ کاربه‌ده‌ستانى زیندانه‌که‌ بێنێ تا کۆتایى به‌و ره‌وشه‌ نامرۆییه‌ بهێندرێ.
جێى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ر له‌ ئێستاش بۆ کۆتایى هێنان به‌ گوشار و ئه‌شکه‌نجه‌ ى پیاده‌کراو له‌و  زیندانه‌  
نوێنه‌رانى ده‌زگا و رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى چه‌ندین جار چالاکیان له‌ به‌رده‌م زیندانه‌ به‌رێوه‌ بردووه‌ .
http://so.firatajans.com

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر