Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ اردیبهشت ۵, پنجشنبه

بۆچوونێک لە گەڵ بەشێک لە ڕاگەیاندنێکی سیاسیی لە ماڵپەڕی بروسکە دا کە بۆ من دووشتی زۆر لەیەک


قاچاخچی کورد پیاوی چاکبە دەست ڕاگرە
بۆچوونێک لە گەڵ بەشێک لە ڕاگەیاندنێکی سیاسیی لە ماڵپەڕی بروسکە دا کە بۆ من دووشتی زۆر لەیەک جیاوازن و کە هەرکامە لە ڕووانگەیەکەوە و بە مەبەستێکی تایبەتەوە نووسراون، هەرکامە باس لە ئایدیایی تابەت بە تاکێک دەکەن و هەرکامە ئاکامێکی تایبەت بە خۆیان دەبێت، دوونیایی دیموکراسی ئەو تایبەتمەندیی هەیە کە تۆش دەتووانیت چاوی لێکەت و بۆچوونی خۆت بنووسی

ئەم باتە ڕووی لە هەموو دڵسۆزێکی گەڵی کوردە و هیوادارم کاری بۆ بکڕێت 



.

لە مێژە کە لە فیکری نووسانی ئەم بابەتەدام بەڵام نەمدەزانی بە چ شێوەیەک هەستی دەروونیی خۆم دەربڕم، هۆکاریش نێوەڕۆکی بابەتەکەیە کە بۆ من جێگەی داخ و پەژارەیە بەڵام لە کۆتایی دا باسکردنەکەم بە قازانج تر لە شاردنەوەکەیی زانی.
کورد نتەوەیەکە کە لە هەموو بووارەکاندا چەوساوەتەوە و بێشک ئەو چەوسانەوە کارتێکردنی خۆی هەبووە، لە سەدەی٢١یەکەم دا شێوەی ژیان و کار ئاڵوگۆڕی زۆر بەرینی تێدا پێکهاتووە بەڵام لە کوردستاندا نالەباری ژیان وای لە خەڵک کردەوە کە کەس یان کەسانێک کاری وا بەکەن کە لە زۆر بووارەوە جێگەی سرنج و لێکۆڵینەوەیە بۆ نموونە کاری کۆڵبەری کە من وەک تاکێک بە کێشەیی کومەڵایەتیی چاوی لێدەکەم و پێموایە کە هەموو تاکێکی کورد پێویستە هەوڵبدات بۆ ئەوەی کە ئەو شێوە ژیانە ڕەت کڕێتەوە نەک پەرەی پێبدڕێت، زۆر تاکی مرۆڤ دۆست و نیشتمانپەروەری کورد بەدڵسۆزییەوە لە سەر مەسەلەی کۆڵبەری کە پێکهاتەیەکە لە ئاکامە جۆراوجۆرەکانی ناتەبایی و چەوسانە بابەتیان نووساوە و بەشێوەیەک لە بابەتەکەیاندا هەستی مرۆڤ دۆستی قووڵ کڕاوەتەوە و بایخ دراوە بەو کارە کە لە ڕاستیی دا دەبێت ڕەت کرێتەوە.
من لە پێوەندی لەگەڵ کاری کۆڵبەری و هتد... بە شێوەی تایبەت بۆ هێندێک هاوڕێ کورتە بابەتم ناردەوە و داوام لێکردون کە هەوڵ بدەن بۆ بێ مانا کردنی ئەو شێوە ژیانە و بۆ ئەم داواکارییەشم هێندێک تیئۆری و هێندێک بەڵگەم هەیە.
لەڕاستیی دا ئەم باسە باسێکی زۆرگرنگ و هەستیارە و ئەگەر زانایەک لە ڕووانگەی زانستییەوە شیکاری مەسەلەکە بەکات زۆر پەلوپۆی هەیە بەڵام ڕووانگە غەیرە زانستیانەکەی من دەڵێت کە هەموو کارێک بە گوێرەی کات، حەل و مەرج ئاڵوگۆڕی بە سەردا دێت و لە قۆناغێکەوە دەڕوات بۆ قۆناغێکی دیکە بە کورتی دەبێت بڵێن زۆربەی رەفتاروکرداری مرۆڤ تەکاموڵ پێدا دەکات، تۆ هەرچۆنێک بیر دەکەیتەوە مافی خۆتە بەڵام ئێستاکە ئێمە لە قۆناغێکی تایبەت و پڕ لە ئاڵوگۆری لەباردا دەژین و باری فیکری مرۆڤەکان گۆڕانی بەسەرداهاتووە کۆڵبەری بۆ هیچ مرۆڤێک بە کارێکی لەبار و سەردمیانە پێناسە ناکڕێت، ئەو کۆڵبەرانە وەک هەموو مرۆڤەکانی دیکە حق و حقوقی تایبەتی خۆیان هەیە بە قەبووڵکردنی کاری لۆڵبەری ئەو مافە ڕامیاریی و کۆمەڵایەتیی خۆیان ژێرپێ دەکەن و دبنە هۆکارێکیش بۆ بێ مافکردن ودروستکردنی ئەو هەستە لە کەسانی دیکە دا، مرۆڤەکان لە زۆر بوواردا دەبنە ئیدیاڵی یەکتر، لە ناوەوە لە وڵاتانی دیکتاتۆر و دواکەوتوو دا کاری کۆڵبەری زۆرە و بێ خەتەرە، داخۆ بۆ ئەو بەڕێزان بە شێوەی یاسایی و لە چوارچێوەی ئەو وڵاتەدا کۆڵبەری ناکەن؟ چوونکە ئەم کۆڵبەرییە قازانجی زیاتری تێدایە، کەوابێت هۆکار قازانجی زیاترە و هەر کاڵایەک، هەر شێوەکارێک قازانجی زیاتری هەبێت ئەوەیان جێبەجێ دەکەن و ئیمکانی بۆ دەڕوات لەم ئاڵوگۆر کردنەدا زۆر کەس یان کۆمەڵگایەک لەگەڵ کێشە و گرفت ڕووبەڕوو بێتەوە، بۆ ئەوەی ئەم بڕگەیی باسەکەم کورت کەمەوە سرنجتان بۆ تێرووانینی زانایەک ڕادەکێشم، کارل گۆستاویوونگ دەروونناسی بەناوبانگ و یەکێک لە قوتابیە ناسراوەکانی فرووید ئەخلاقی مرۆڤەکان بە دوو دەستە دابەش دەکات" رەوشتی بەرز و رەوشتی نزم" لەم ڕووانگەوە من پێموایە کاری کۆڵبەری بەو شێوەیە و لەم سەردەمەدا بە نزمی رەوشتی مرۆڤ چاوی لێدەکڕێت و بە کارێکی گونجاو بۆ کەسایەتیی ئەوان نازانم و دەڵێم هەڵەیە.
دووهەم، هەموو ئەو کۆڵبەرانە مرۆڤی لێقۆماو نین بەڵکو بەشێکیان باری ئابوورییان ئەوندە جێگای نیگەرانی نییە بەڵام سیاسەتی هەڵەی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ مانەوەی خۆی زۆر کێشەی ناوەتەوە، یەکێک لەو کێشانە دروستکردنی هەست و فیکری بەرزی سەرمایە کۆکردنەوەیە بە هەر شێوەیەکە، ئامانجەیش دروستکردنی ڕێژەیی چینایەتیی و سازکردنی کێبڕکێیەکی نەخۆشی ئابووری لەکۆمەڵگادا بووە، لەم پێوەندییە دا پەنا دەبەمە ڵێکۆڵینەوەیەکی پرۆفێسۆر هارون نەهیا مامۆستای بەرزی یەکێک لە زانکۆ گرنگەکانی جیهان لە سەر کارتێکردنی مەسەڵەی ئابووری لە سەر دەروونی مرۆڤەکان و دەڵێت" ئێمەی مرۆڤ هەرکات بەدوای داهاتدا دەگەرێن چوونکە پلە و پایی خۆمان لە دڕاو دا دەبینینەوە و هەمووکات لە فیکری داهات و دەستکەوتی زیاتر لە خەڵکانی چواردەوری خۆمانین و خەڵک دەکەین بە ئیدیال (نموونە) بۆ خۆمان و دەمانهەوێت بەوانە بگەین کە سەرمایەدارترن، ئەم شێوە بیرکردنەوە وا لە ئێمە دەکات کە بە شێوەهای جۆراوجۆر لە شکاری پارە کۆکردنەوەی زیاتردا بێن" کەوابێت دەتووانێت شێوەی کۆڵبەریش ئاڵوگۆری بەسەردابێت. ئەوەش لە بیرنەکەین هێندێک یاسا هەن کە دەبێت ڕێزیان بۆ دانڕێت جا دانەری ئەو یاسانە کۆماری ئیسلامی بێت یان وڵاتێکی دیموکراتیک، ئەو مرۆڤانە کە ناتوانن مل بۆ هێندێک یاسا ڕاکێشن یانی سەرەڕوون و پێویستیان بە یارمەتیی کۆمەڵایەتیی هەیە.
بەداخەوە دەبێت بڵێن پتر لە دوو ساڵ دەبێت کە شێوە کاسبییەکی دیکە لە سنوور دا لە کوردستان گەشەیی زیاتری کردەوە ئەوەش قاچاخی مرۆڤە بەشێوەی هەراو لە هێندێک لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە بۆ تورکییە و یوونان و هتد...، هۆکاری ئەم شێوە کاسبییە دژی مرۆڤی و دور لە ئیخلاقی ئینسانی یە دەبێت بەشێک لەو کۆڵبەرانە بن کە ئاڵوگۆڕیان لەشێوەی کاسبییەکەیاندا پێکهێناوە یان دەبێت کۆڵبەرەکان بوونەتە مۆدێل بۆ هێندێک کەس بۆ ئەم شێوە کارە نایاساییە. سەردەمێک کورد لە هێندێک لەو وڵاتانە کە ڕێکەوتنامەی ژینەفیان ئیمازا کردەوە ڕێزو جێگای تایبەتیی خۆی هەبوو بەڵام ئەگەر کورد نەتووانێت لە بووارە جۆراجۆرەکاندا خۆی ڕێکخات بۆی دەچێت ئەو هەڵسنگاندنە بە لای نەرێنیی دا بکەوێتەوە، لەو ڕوانگەوە کە من ناوی ڕێنماییکاری کۆمەڵایەتیم لە سەرە و سەروکارم لەگەڵ مرۆڤە چەندها خاڵ دەناسم بۆ باسکردن بەڵام لێرەدا مەبەستی من قاچاخچی و قاچاخە، قاچاخچی کورد هەرنەبێت هۆکارێکەن بۆ گەیشتنی لانیکەم ٢٠ کەس لە رۆژدا بۆ ئەو وڵاتانە، ئەم ٢٠ کەسە کە لە باری ناسنامەوە سەر بە وڵاتێکی جیا لە ئێرانن بەڵام لەباری فیکریەوە هەرنەبێت ١٠ کەسیان کۆماری ئیسلامی ئێرانیان پێ باشە و شێوە هاوبیری، ئایدئۆلوژیی و جیهانبینیان پێکەوە هەیە کە هۆکارێک دەبێت بۆ پێکهێنانی مەودا لەگەڵ کورد، ئەم ١٠ کەسە فەرزییە لەگەڵ دەکەسەکەیی دیکە کاتێک هەڵسوکەوتی نادروست و دور لە ئیخلاقی قاچاخچی کورد دەبینن شێوە هەستێکی دژی کوردیان تێدا پێدا دەبێت، بەکورتی دەتووانم بڵێم کە لە رۆژدا ٢٠ نەیار یان بەنەیار کراوی کورد لە زۆر شوێن و مەکاندا سەنگەر لە کورد دەگرن و هەر نەبێت دەرسەدێک لەم سەنگەرگرتووانە لە داهاتوو دا دەتووانن پلەومەقامێکی کۆمەڵایەتیی و ڕامیاری پێدا کەن.
لە ڵایەکی دیکەوە ئەو کۆمەڵگانە دەزانن کە قاچاخچی کورد لە زۆر بوواردا کێشەیان بۆ دروستدەکات و هۆکارێکە بۆ هاتنی هەر چەشنە مرۆڤێک بۆ وڵاتەکانیان و کاتێک ئەو(گ...) بەسەرهاتی سەرفەری خۆیان بۆ ئیدارە جۆراجۆرەکانی ئەو وڵاتانە باس دەکەن شێوە ڕق ڵێ بوونێک بە نیسبەت کورد دروست دەبێت و پێکەوە لەگەڵ ناتەباییەکانی دیکە دژ بە کورد یەک دەگرن و...
هەر ئەوندە لێرەدا دەتووانم بڵێم کە کورد نەتەوەیەک بووە کە هێندێک تایبەتمەندی خۆی هەبووە و بە هیچ شێوەیەک ئەو تایبەتمەندییە باشانەیی خۆی نەفرۆشتەوە بەڵام قاچاخچی کورد هەرزان فرۆشی کردەوە، لەم پێوەندییەدا زۆر شت هەن بۆ باسکردن بەڵام بە داواکارییەک کۆتایی بەم بابەتە دێنم تاکاتی لەبار. داواکارم لە پێناو بەرژەوەندی نەتەوایەتیی دا هەموو حیزبە کوردی و کوردستانییەکان، هەموو کوردێکی نەتەوە دۆست و بەشەرەف ئەم کردەوەیی قاچاخچی کورد ڕیسواکات. لە کۆتایی دا هیوادارم لە پێناو دەستەبەرکردنی کوردستانێکی سەردەمیاندا تێکۆشین.



‌ • نوسه‌ر:"فاتح ئارش"

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر