Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ اردیبهشت ۴, چهارشنبه

قه‌ره‌ته‌په‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر سوپای‌ عێراق و شه‌ڕ دروستبوو “نوێكراوه‌ته‌وه‌”



قه‌ره‌ته‌په‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر سوپای‌ عێراق و شه‌ڕ دروستبوو “نوێكراوه‌ته‌وه‌”
كه‌مێك پێش ئێستا له‌نزیك ناحیه‌ی‌ قه‌ره‌ته‌په‌ به‌هاوه‌ن هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر كاروانێكی‌ سوپای‌ عێراق.



سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ناحیه‌ی‌ قه‌ره‌ته‌په‌وه‌ به‌سایتی‌ هاوڵاتی‌ وت “كه‌مێك پێش ئێستا به‌هاوه‌ن هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر كاروانێكی‌ سوپای‌ عێراق، له‌نزیك قه‌ره‌ته‌په‌”.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی‌ “به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ شه‌ر له‌نێوان سوپای‌ عێراق‌و عه‌ره‌به‌ سوننه‌كانی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌دا دروستبووه‌”.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا به‌هۆی‌ دروستبوونی‌ ئه‌و گرژیه‌وه‌، پێشمه‌رگه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ خراوه‌ته‌ حاڵه‌تی‌ ئاماده‌باشیه‌وه‌.

شێخ یه‌عقوب سه‌رۆك عه‌شیره‌تی‌ لهێب له‌ ناحیه‌ی‌ جه‌له‌ولا، عه‌شیره‌تێكی‌ عه‌ره‌بی‌ سوونه‌ن، به‌سایتی‌ هاوڵاتی‌ وت “پێشنیوه‌رۆی‌ ئه‌مرۆ چه‌ند چه‌كدارێكی‌ عه‌شیره‌تی‌ جبور له‌نزیك گوندی‌ كه‌شكه‌وڵ هێرشیانكردوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و هێزه‌ی‌ سوپای‌ عێراق”.

به‌وته‌ی‌ ئه‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌، ئه‌و كاروانه‌ی‌ سوپای‌ عێراق به‌رێگاوه‌بوون به‌ره‌و دووزخورماتوو، به‌هاوه‌ن هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ریان.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ به‌رپرسێكی‌ ئه‌منی‌ له‌سنوری‌ پارێزگای‌ دیاله‌، به‌سایتی‌ هاوڵاتی‌ وت “به‌هۆی‌ ئه‌و هێرشه‌و دروستبوونی‌ شه‌ره‌وه‌وه‌، ژماره‌یه‌ك كوژراو بریندار هه‌یه‌، به‌ڵام ژماره‌یان نه‌زانراوه‌”.

به‌وته‌ی‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌منیه‌، به‌سه‌ركردایه‌تی‌ مه‌حموود سه‌نگاوی‌، ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ ژماره‌یه‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ی‌ قه‌ره‌ته‌په‌ جوڵێنراون‌و 
له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ شاره‌كه‌ جێگیركراون.

لە گوندی تۆپزاوە نزیک حەویجە جولەیەکی زۆری کۆپتەر و هێزە ئەمنیەئێراقیەکان هەیە و دانشتوانی ئەم گوندە ترسێکی زۆریان لێ نشتوە و داوای هێزی پێشمەرگەی زیاتر دەکەن

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر