Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ اردیبهشت ۵, پنجشنبه

بۆچی ئەمەریکاو تورکیا پەنا بۆ ئاشتی دەبەن



بۆچی ئەمەریکاو تورکیا پەنا بۆ ئاشتی دەبەن 

دەبیت هەموو تاکێکی کورد ئەوا بزانێت کە هیج کات دەوڵاتانی داگیرکەری کوردستان لەگەڵ بەرژەوەندی وداخوازی گەلی کوردا نین لە ژیر بەرخۆدانی گەل و بەرژەوەندی خۆیان لە ئێستادا ناچار بوون بانگەوازی ئاشتی بکەن و پەنا بەرنە بەر ئیمراڵی ئەمەیش بە هۆی چەند خاڵێکەوەیە 

- بەرخۆدانی بێوچانی رێبەرئاپۆ کە جگە لەدەروە لە ناو زیندانیشدا بیر وبۆچونی نەگۆر بوو 


- دۆست و دوژمن ئەوەی باش بۆ رون بۆوە کە خودی ریبەر ئاپۆ کەسێك نیە بەڵکۆ گەلێکە ، بە وێنەیەکی دی ئاپۆ گەلە و گەلیش ئاپۆیە

- سەرهەڵدانی گەلی کورد لەسەرجەم ناوچەکانی باکوری کوردستان بە گشتی و خاوەنداری کردن لەلایەن کوردانی هەر ٣بەشی داگیر کراو


_ حەملەی شەری شۆرشگێری گەل کە پار ساڵ لەلایەن گەریلاکانی کوردەوە دەستی پیکردووە چەندین ناوچەی باکوری کوردستانی خستە ژیر کۆنترۆڵی خۆی

_ مانگرتنی زیندانیانی سیاسی کورد و چالاکی و ئێشکگرتنی کوردانی ئەوروپا و ناوچەکە

ئازاد کردنی رۆ ژئاوای کوردستان و کارو ژیان کردنی گەل لەو بەشە لە ژێر فکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ

_بەرخۆدانی یەکینەکانی پاراستنی گەل کە دوژمنی توشی شۆك کرد هێزێکی هیندە بە دیسپلین و پەروەدە کراو بونی هەیە

_بابەتی لێدانی ئیران لەو نێوەندەدا بونی بە کاریگەرترین هێز لە رۆژهەڵاتی کوردستان پارتی ژیانی ئازادی کوردستان "پژاك"

بابەتێك کە ئەمە خاڵی گرنگە و قسەی کەم لەسەر نەکراوە لە ساتیکی وەها دا بەناو شۆرشی گەلا هەیە لە وڵاتانی عەرەبیدا دەشزانرێ گەر پێش لەمە نەگیری جگە لە سوریا و رۆژئاوای کوردستان ئەم شەپۆلە کورد باکوری کوردستانیش دەگریتە وەو گەل و گەریلاش بۆ ئەوە ئامادەان ، هەموانیش باش دەزانین تورکیا جگە لەوەی ئەندامیکی ناتۆیە هاوکات سنوری بە وڵاتانی ئەوروپاوەیە هەروەها رەوشی خراپی ئابوری یۆنان و زۆر بەشی ناوچەکانی تر لامان رونە بۆیە ئەم شەپۆلە گەر تورکیا بگریتەوە پەل دەهاویژێ بۆ دەوڵاتانی ئەوروپاش ناجر دەبێت ریگری بکرێت

ئەمانە و چەندی خاڵی دی وا لە دەوڵاتانی داگیر کەر ئەکات داوای ئاگربەست و ئاشتی بکەن.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر