Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ فروردین ۲۰, سه‌شنبه

باڵی قاعیده‌ له‌ عێراق: به‌ره‌ی نوسره‌ لقی ئێمه‌یه‌ له‌ سوریا



باڵی قاعیده‌ له‌ عێراق: به‌ره‌ی نوسره‌ لقی ئێمه‌یه‌ له‌ سوریا

خزمه‌تگوزاری سایت كه‌ چاودێری ماڵپه‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌كات‌و باره‌گاكه‌ی له‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكایه‌ ڕایگه‌یاند، گروپی ده‌وڵه‌تی عێراقی ئیسلامی  كه‌ باڵی ڕێكخراوی قاعیده‌یه‌ له‌ عێراق ئاشكرایكردوه‌، به‌ره‌ی نوسره‌ له‌ سوریا لقی ئه‌وانه‌ له‌ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌و، به‌دوگروپ له‌ژێر یه‌ك ناودا كارده‌كه‌ن.

سایت له‌زاری ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی گروپی ده‌وڵه‌تی عێراقی ئیسلامی بڵاویكرده‌وه‌،گروپی نوسره‌ی سوریا كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ناوه‌كه‌ی خستۆته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌ ، له‌ژێر ناوی یه‌ك ڕێكخراودا یه‌كده‌گرن به‌ناوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق‌و شام.

له‌ ئێستادا به‌هێزبونی هه‌ژمونی گروپه‌ ئیسلامیه‌كان به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕین‌و شۆڕشی گه‌لی سوریادا گومان‌و نیگه‌رانی هێزه‌ هه‌رێمایه‌تی‌و خۆرئاواییه‌كانی زیادكردوه‌و ، بۆته‌ هۆی قوڵكردنه‌وه‌ی نێوان شیعه‌و سونه‌كان له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.

پێشتریش پسۆڕان ڕایانگه‌یاندبوو به‌ره‌ی نوسره‌ی سوریا كۆمه‌ك‌و پشتوانی له‌ ڕێكخراوی قاعیده‌ی عێراقه‌وه‌ پێده‌گات‌و، تا ئێستاش به‌رپرسیارێتی خۆی نیشانداوه‌ له‌چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی جیاجیا له‌ ناوخۆی پارێزگاكانی حه‌ڵه‌ب‌و دیمه‌شق. 
http://www.nrttv.com/dreje.aspx?jimare=28278

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر