Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ فروردین ۲۲, پنجشنبه

پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێەتیی نیشتمانی کوردستان لە ریگایی کومپانێاێکی ئەورووپێەوە دەزگای پارازێتێان کریووە بۆ تێکدانی کانالی ئێن ئارتی وکی ئێن ئێن .




پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێەتیی  نیشتمانی کوردستان  لە ریگایی کومپانێاێکی ئەورووپێەوە  دەزگای پارازێتێان کریووە بۆ تێکدانی  کانالی ئێن ئارتی   وکی ئێن ئێن .
بەلام سەرچاوەێکی ئاگادار کە خۆیی ئەندامی پارتی دیمۆکراتی کوردستانە  ئەویی بە ئێمە راگەیاندەوە کە لە کاتی سەردانەکی بەریز بارزانی بۆ رۆسیا  یەکیک لە گریبستەکانی  نێۆان سەرۆکی هەرێمی کوردستان  وکومپانیاکانی رۆسیا کرێنی کرەستی پارازێت بووە  لە گەل وەڵاتی رۆسیا  کە چەند مانگ پیش ئێستا بەریز بارزانی سەردانی رۆسیایی کرد.
ئەو دەزگاییە لە مەسیف سەلاحەدین جێ گێر کراوە 
و لە ئەمبارەیەوە سەرچاوەێکی ئاگادار ئەویشی راگەیاندوە کە یەکێەتیی نیشتمانی  کوردستان و پارتی  دیمۆکراتی  کوردستان گرێبستێکەیان لە گەل سوپای پاسدارانی ئیراندا مور کردوە کە لە پیناو هاوکاری ناردنی پارازێت بۆ سەر ئەو کانالانی وا رەخنە لە یەکێەتیی و پارتی دەگرن.
ئەگەر بێت و یەکێەتیی و پارتی دەست بە کاری وەها بکەن ئەوا زەرەر و زیانێەکی یەکجار زۆریی هییە بۆ هاووەڵاتێان  کاریگەری خراپیی هییە بۆ هاووەڵاتیان لە بارەی تندروستیەوە باری تندرۆستی هاووەڵاتیان دەخاتە مەترسیەوە بەتایبەتی مندالانی تازە لە ادیک بوو یان هێشتا لە سکی دایکەیانان. و ئەم جۆرە هەلسۆکەوتانە لە دریژخاێندا زەرەر وزیانێکی یەکجار زۆری دەبێت هەم بۆ سەر برژەوندێکانی پارتی و هەم بۆ سەر برژەوندێکانی یەکێەتیی نیشتمانیش


///////////////////////

له‌سه‌ر چاوه‌یه‌كی‌ نه‌زانراوه‌وه‌ ته‌شویش خرایه‌ سه‌ر كه‌ناڵی‌ ئێن ئاڕ تی‌

له‌ كاتی‌ په‌خشی‌ گه‌شتی‌ هه‌واڵه‌كانی‌ كاتژمێر 9ی‌ ئه‌مشه‌و له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نه‌زانراوه‌ ته‌شویش خرایه‌ سه‌ر په‌خشی‌ كه‌ناڵی‌ ئێن ئارتی‌ و، دواتریش په‌خشی‌ كه‌ناڵه‌كه‌ خرایه‌ سه‌ر كه‌ناڵی‌ ئێن ئارتی‌ 2.

زیاد تاریق لێپرسراوی‌ به‌شی‌ ئایتی‌ و ته‌كنیكی‌ كه‌ناڵی‌ ئێن ئارتی‌ رایگه‌یاند: به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و ته‌شیویشه‌ی‌ به‌هێزه‌ی‌ له‌ كاتژمێر 9ه‌وه‌ خراوه‌ته‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌ نه‌توانرا په‌خشی‌ كه‌ناڵه‌كه‌ به‌رده‌وام بكه‌ن، بۆیه‌ به‌ناچاری‌ په‌خشی‌ كه‌ناڵه‌كه‌ خرایه‌ سه‌ر كه‌ناڵی‌ ئێن ئارتی‌ 2 .

وتیشی‌ بۆ زیاتر له‌ كاتژمێرێكه‌ ئه‌و ته‌شویشه‌ی‌ به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌و تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌.
///////////////////

كه‌ناڵی‌ كه‌ی‌ ئێن ئێن: له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نادیاره‌وه‌ ته‌شویش ده‌خرێته‌ سه‌ر په‌خشی‌ كه‌ناڵه‌كه‌مان

كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ كه‌ی‌ ئێن ئێن رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی‌ گه‌شتی‌ هه‌واڵه‌كانی‌ كاتژمێر 8 له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نادیاره‌وه‌ له‌سه‌ر مانگی‌ ده‌ستكردی‌ نایلسات ته‌شویش ده‌خرێته‌ سه‌ر په‌خشی‌ كه‌ناڵه‌كه‌یان.
http://www.nrttv.com/dreje.aspx?jimare=28371

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر