Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ فروردین ۲۷, سه‌شنبه

رژێمی ئێران سووره‌ له‌سه‌ر سوکایه‌تیکردن به‌ گه‌نجان و جلی کوردی ژنان


رژێمی ئێران سووره‌ له‌سه‌ر سوکایه‌تیکردن به‌ گه‌نجان و جلی کوردی ژنان

سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زاییه‌کی زۆری خه‌ڵک و ئه‌نجوومه‌نی ژنانی شاره‌که‌ چه‌کدارانى رژێمى ئێران له‌ مه‌ریوان به‌ فه‌رمانى یاسایى و کاربه‌ده‌ستانى رژێم (3) گه‌نجی کوردیان به‌له‌به‌رکردنی جلى کوردی ژنان و گه‌ڕاندنیان به‌ناو خه‌ڵکدا سزاداوه‌ . 


دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ هه‌مان سزایان به‌سه‌ر گه‌نجێکدا سه‌پاند و ناڕه‌زاییه‌کی زۆری جه‌ماوه‌ری شاره‌که‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، راگه‌یه‌ندرا که‌ ئه‌مڕۆش دوو گه‌نجی تر به‌هه‌مان شێوه‌ سزادراون .
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نى ژنانى مه‌ریوان به‌ لێدوانێک ناڕه‌زایه‌تى خۆیان له‌به‌رامبه‌ر به‌و دیارده‌ی سوکایه‌تی پێکردن به‌ ژنان و گه‌نجانی کورد ده‌ربڕی و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کردۆته‌وه‌ که‌ بێ ده‌نگى له‌هه‌مبه‌ر بێ رێزیکردن به‌ ژنان خیانه‌ته‌ به‌ کۆمه‌ڵگا .
ژنانى مه‌ریوان ئاماژه‌یان به‌ چۆنێتى روداوه‌که‌ کردووه‌ ‌و رایانگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان هه‌موو تاوانبارێک به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی و له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌خلاقی مرۆیی سزا بدرێت و ده‌ڵێن :" به‌ڵام نه‌ک به‌و شێوه‌یه‌ ‌و که‌سانى تۆمه‌تبار جلى کوردى ژنانیان له‌به‌ر بکرێت و بیانگێرن به‌ ناو شاردا، ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین بێ رێزییه‌ به‌ هه‌موو ژنانى کورد و جله‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان و شوێن و پێگه‌یانه‌و  بووه‌ته‌ هۆى ناره‌زایه‌تى وتوره‌ییه‌ گه‌لى کورد و به‌تایبه‌تى ژنان . "
ژنانى مه‌ریوان له‌ به‌رده‌وامى لێداوانه‌کایاندا روو به‌ کاربه‌ده‌ستان و بریارده‌رانى یاسایى و ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ ئه‌و سزایان جێبه‌جێ کردووه‌ رایانگه‌یاند:"بێ رێزى کردن به‌ ژنان و پیشاندانى پیاوانى تۆمه‌تبار به‌ جلى کوردى ژنانه‌وه‌ نیشانه‌ى ترس و دڵه‌راوکێى ئێوه‌یه‌ به‌رانبه‌ر به‌ پێشکه‌وتنى ژنانه‌ له‌ هه‌موو بواره‌کانى ژیانى ناو کۆمه‌لگادا و به‌رامبه‌ر به‌و ڕق و کینه‌یه‌،  بێ ده‌سه‌ڵاتکردن و بێ رێزى کردن به‌ ژنان له‌ ناختاندا ریشه‌ى داکوتاوه‌ ‌و ناتوانن پێشکه‌وتنى ژنان ببینن ."
http://so.firatajans.com

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر