Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ فروردین ۳۰, جمعه

هەوالەکانی رۆژئاوائی کوردستان بە ویدئۆ سەیر بکەن ئاگادار بوونەوەی دواێن هەوالەکانی رۆژئاوائی خۆشویست بن


هەوالەکانی رۆژئاوائی کوردستان بە ویدئۆ سەیر بکەن   ئاگادار بوونەوەی دواێن هەوالەکانی رۆژئاوائی خۆشویست بن

موسلم: سوپای ئازاد داکۆکی له‌ هێلی سه‌له‌فی و جیهادی ده‌کات

هاوسه‌رۆکی PYD‌ ساڵه‌ح موسلم له‌ باره‌ی ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ی رۆژئاوی کوردستان و سوریا هاتۆته‌ ئاراوه‌ بۆ ڕۆیته‌رز لێدوانی دا و وتی گه‌لی کورد له‌ رۆژئاوای کوردستان و سوریا به‌گشتی ڕوبه‌ڕووی توند و تیژی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د ده‌بنه‌وه .‌
ساڵه‌ح موسلم ڕایگه‌یاند که‌ له‌ نێوان کوردان و هێزه‌کانی دژ به‌ ئه‌سه‌د په‌یمانی ئارامی و هێرش نه‌کردنه‌ سه‌ر یه‌ک ئیمزاکراوه‌ و ئه‌م په‌یمانه‌ بۆته‌ هۆکار بۆ هێزه‌کانی ئه‌سه‌د  و وتی دوای دیداره‌کانی ئاشتی نێوان PKK‌ و ئه‌نقه‌ره.‌  به‌شارئه‌سه‌د له‌ هه‌ڵوێستی ئه‌نکه‌ره‌ له‌ ئاست کورد دا نیگه‌رانه‌.‌  
هاوسه‌رۆکی PYD‌ ڕایگه‌یاند که‌ به‌ هیچ شێوه‌ یه‌ک  کۆمه‌ک و هاوکارییه‌کیان له ده‌وڵه‌تی تورکیاوه‌ وه‌رنه‌گرتووه‌ و ‌تیشکی خسته‌سه‌ر کۆمه‌ڵکوژی حه‌له‌ب و حه‌سه‌که‌ و ، وتی: ئیمه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌ شام و هه‌رێمه‌کانی تردا بڕیاری بێلایانی خۆمان داوه‌ و سیاسه‌تی خۆ پاراستنی خۆمان و هه‌ر‌ێمه‌که‌مانمان دا‌.‌ 
له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌ی دا ساله‌ح موسلم وتی: هه‌رێمی کوردان هه‌رێمێکی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و نه‌ک ته‌نها ئه‌سه‌د به‌ڵکو ده‌سته‌ڵاتی ئاینده‌ی سوریا ده‌یانه‌وێ له‌وێ ببن به‌ هێزی سه‌رده‌ست و ئیستادا زۆرتر له‌‌ (10) هه‌زار زیاتر هێزی YPG‌ له‌وێیه‌.
ساله‌ح موسلم ئاماژه‌ی به‌ وه‌کرد که سوپای ئازاد گه‌ره‌نتی سوریایه‌کی دیموکرات و علمانی بدات ئه‌وا ئێمه‌ش په‌یوه‌ندیان پێوه‌ ده‌که‌ین به‌ڵام سوپای ئازاد داکۆکی له‌ هێلی سه‌له‌فی و جیهادی ده‌کات.
ANF

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر