Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ فروردین ۲۶, دوشنبه

ئه‌مریکا له‌ شۆکدایه‌ : (3) کوژرا و (141) بریندار



ئه‌مریکا له‌ شۆکدایه‌ : (3) کوژرا و (141) بریندار

له‌ شاری باستۆنی ئه‌مریکا له‌ دوو شوێنی جیاوازی نزیک خاڵی کۆتایی ماراسۆنێکی نێوده‌وڵه‌تی ساڵانه‌دا دوو ته‌قینه‌وه‌ هاته‌ ئاراوه‌ و راگه‌یه‌ندرا که‌ به‌هۆیه‌وه‌ (3) که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و (141) که‌سی تریش برینداربوون، که‌ ئه‌مه‌ش به‌ گه‌وره‌ترین هێرشی دوای 11ی ئه‌یلول هه‌ژمار ده‌کرێت . 

ماراسۆنی باستۆن که‌ یه‌کێکه‌ له‌ ماراسۆنه‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌کانی جیهان و نزیکه‌ی (20) هه‌زار که‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه‌ به‌شداری ده‌که‌ن، دوای (4) کاتژمێر له‌سه‌ره‌تای ماراسۆنه‌که‌ له‌ کاتژمێر 14:45 خوله‌ک به‌کاتی ئه‌و وڵاته‌ له‌ له‌ دوو شوێنی جیاواز نزیک خاڵی کۆتایی ماراسۆنه‌که‌ دوو ته‌قینه‌وه‌ به‌دوای یه‌کدا هاته‌ ئاراوه‌ .
کاربه‌ده‌ستێکی پۆلیسی ئه‌و شاره‌ به‌ناوی (Ed Davis) رایگه‌یاند که‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌که‌دا (3) که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و (141) که‌س برینداربوون که‌ ره‌وشی (25)یان ناجێگیره‌ و هه‌روه‌ها (10) که‌س قاچیان په‌ڕیوه‌ . 
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ لێدوانێکی داو رایگه‌یاند که‌ ئه‌وان هێرشکار و که‌سانی پاڵپشتی هێرشه‌که‌ ئاشکرا ده‌که‌ن و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ‌ ده‌که‌ن . 
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵیش رایانگه‌یاند که‌ ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م له‌ قه‌ره‌باڵخترین شوێنی راوه‌ستانی لایه‌نگران و ته‌ماشاڤانانی ماراسۆنه‌که‌دا روویداوه‌ و هاوکات بانگه‌شه‌یان کردووه‌ که‌ ده‌زگای هه‌واڵگری ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ (FBI) رایانگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌وان گومانیان له‌ که‌سێکی ره‌شپێسته‌ و (5) خوله‌ک به‌ر له‌ رووداوه‌که‌ هه‌وڵی داوه‌ خۆی بگه‌یه‌نێته‌ شوێنێکی دوور له‌ رووداوه‌که‌ . له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ که‌سێکی خه‌ڵکی سعودیه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌که‌دا برینداربووه‌ به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیس و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ وه‌کو ئامانج نیشان نه‌دراوه‌ . 
بانگه‌شه‌ش کرا که‌ له‌لێکۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوونه‌کاندا هه‌ندێک ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ . 
http://so.firatajans.com/news/jyhn/y-h-mrykh-lh-shoekhdyh-3-khwjr-w-141-bryndr.htm

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر