Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ اردیبهشت ۹, دوشنبه

هۆزان مه‌حمود، شێركۆ بێكه‌س بۆ خه‌ڵاتی‌ ئاشتی‌ كاندید ده‌كات



هۆزان مه‌حمود، شێركۆ بێكه‌س بۆ خه‌ڵاتی‌ ئاشتی‌ كاندید ده‌كات
شێركۆ بێكه‌س بۆ خه‌ڵاتی ئاشتی كاندیده‌

شێرکۆ بێکه‌س کاندید ده‌كرێت بۆ وه‌رگرتنی‌ خه‌ڵاتی ئاشتی شاری ئپێری به‌لجیکا

هاوڕێ یانی ئازیزم فه‌رمون ئه‌مه‌ هه‌واڵی کاندید کردنی به‌ڕێز شێرکۆ بێکه‌س بۆ خه‌لاتی ئاشتی شاری ئیپێری به‌لجیکی.. له‌م سایتانه‌دا بخوێننه‌وه‌

زۆر سوپاس

رۆژی (27/4/2013) كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی جیهانی و به‌لجیكی كۆبونه‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی (5) كاندید بۆ خه‌ڵاتی ئاشتی شاری ئپێری 
به‌لجیكا .


سه‌باره‌ت به‌ خه‌ڵاته‌كه‌‌و له‌ لێدوانێكی بۆ snn خاتوو هۆزان مه‌حمود یه‌كێك له‌ بڕیارده‌ری كۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌، وتی:(ئه‌م خه‌ڵاته‌ له‌لایه‌ن شاری ئیپێره‌وه‌ پێشكه‌شده‌كرێت به‌ كه‌سێك یان رێكخراوێك كه‌ له‌ رێگای چالاكییه‌كانییه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ ئاشتی ده‌كات). وتیشی:(له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێنج كاندید درا كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ پێشنیار كرابوون. ژماره‌ی كاندیده‌كان 32 كه‌سایه‌تی و ڕێكخراو بوون له‌ وڵاتانی جیاوازی جیهان.). له‌باره‌ی كاندیدكردنی شێركۆ بێكه‌س-ی شاعیر بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته‌، هۆزان مه‌حمود وتی:(كاندیدكردنی شێركۆ بێكه‌س شاعیری ناوداری كورد له‌لایه‌ن منه‌وه‌ بوو، به‌ ره‌زامه‌ندی هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمیته‌كه‌ پاڵێورا بۆ لیستی كۆتایی خه‌ڵاته‌كه‌ كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ پێنج كه‌س .(
له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی ئه‌م كۆمیته‌یه‌‌و به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه‌ش، هۆزان وتی:(دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ رێكخه‌ری خه‌ڵاته‌كه‌ فیلیپ دیهێگیر به‌ نوێنه‌رایه‌تی شاری ئیپێر په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌ هه‌ر پێنج كه‌سه‌ پاڵێوراوه‌كه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێیان رابگه‌یه‌نێ. هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ برۆشۆرێك له‌ سه‌ر كار و به‌رهه‌م و چالاكیی ئه‌م پێنج كه‌سه‌ دروستده‌كرێت. وه‌ له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ساڵی خوێندن له‌ سێپته‌مبه‌ر تا مانگی ئه‌پریل 2014 خوێندكارانی شاری ئیپێر و ناوچه‌ی فلانده‌رس ئه‌م كه‌سایه‌تییانه‌ دیراسه‌ ده‌كه‌ن. دواتر له‌ ڕێگای ده‌نگدانه‌وه‌ خوێندكاران یه‌كێك له‌و 5 كه‌سه‌كه‌ هه‌ڵده‌بژێرن بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتی شاری ئیپێری به‌لجیكی. براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ له‌ مانگی مه‌ی ساڵی 2014دا راده‌گه‌نرێت وه‌ له‌ مانگی نۆڤێمبه‌ری 2014دا به‌ فه‌رمی خه‌ڵاته‌كه‌ی پێ ده‌به‌خشرێت كه‌ بیست و پێنج هه‌زار 

یۆرۆیه‌ .(
http://snnc.co

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر