Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ اردیبهشت ۷, شنبه

هەر چەند لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا بە هیچ شیۆەێک ئەوەی کە ناوەی دیمۆکارسی بێت بوونی نیە نەک دیمۆکراسی بوونی نیە بگرە سیستەمی پروەردی باشیش بوونی نیە لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا



ئەگەر بەریز بارزانی خۆیی بۆ خۆلی سیهەمی پۆستی سەرۆکایەتی هەریمی کوردستان کاندید بکاتەوە واتە پێشێل کردنی یاسایی نێۆدەولەتی  هەلبژاردن مافی  ئازادی و پیشیل کردنی مافی دیمۆکراتی واتە ئەو بەریزە یاسای دیمۆکراتی پیشیل کردوە نابێت

ناکرێت کاری وەها لە ئەم سەردمەدا بکات .
هەر چەند لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا بە هیچ شیۆەێک  ئەوەی کە ناوەی دیمۆکارسی بێت بوونی نیە  نەک دیمۆکراسی بوونی نیە بگرە  سیستەمی پروەردی باشیش بوونی نیە لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا  دین و مەزهەب خۆرافات زالە بە سەر کومەلگای رۆژهەڵاتی ناوەراستدا  و لە هەر کومەلگاێکدا دین و مەزهەب دورێان هەبێت ئەو کومەلگا ناتوانێت پیش بکەویت


خەڵکی کوردستان پێش ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی، پێویستیان بە دێموکراتیزەکردنی دەسەڵات و وەڵات، و گوڕینی شێوای حکومەت لە بنەماڵەیی بۆ نیشتیمانی، وە لە هەمان کاتیشدا دەسەڵات بکەویتە بەر دەستی خەڵک نەک عەشایرێک. 
‌بۆچی بەڕێز موراد قارایلان، کەسی دوەمی پارتی کرێکارانی کوردستان لە گەڵ ڕاگەیاندنی حکومەتی سەربەخۆی باشوری کوردستان نیە؟
‌دیارە ئەگەر حکومەتیش ڕاگەیێنن من حکومەتی سەربەخۆی پێناڵێم، بەڵکو حکومەتی بنەماڵەیی یان دوو حیزبیە.
‌ ئەوەڵەن، ڕاگەیاندنی حکومەتت سەربەخۆی کوردی لە باشوری کوردستان، بابەتێکی تەبلیغاتی یە کە مەسعود بارزانی و پارتی دێموکڕاتی کوردستان لە دژی مالکیو حیزبەکانی تری کوردستانی بۆ شەڕی هەڵبژاردن و سیاسەت بە کاری دێنن و جیدیەتی هیچ نیەو هەرگیز مەسعود بارزانیش حکومەتی باشوری کوردستان ڕاناگەیێنێت.
‌دووەمەن، حکومەتی هەرێمی کوردستان، یان ئەو دوو حیزبەی سەردەست، هەر لە سەرەتای دروستبونەوەی حکومەتی عێراق هەمیشە خزمەتیان بە عەڕەب و عێراق کردوە، ئەگینا عێراق هەر دروستیش نەدەبۆوە. ئێستاش خانوو سەرمایەی مالکی و هاشمی لە هەولێرو سلێمانی ماوە. ئەو دوو حیزبە عێراقیان بنیات نایەوە، جا ئێستا چۆن تێکی ئەدەنەوە. یان حکومەتی جیا ڕادەگەیێنن. مەسعود بارزانی بیرە نەوتەکانی زۆر لە کورد و خاکی کوردستان خۆشتر دەوێت، بۆیێش مادەی ١٤٠ کردە قوربانی تێلیسە دۆڵار، و بەشێکی گەورەی کوردستانیان کردە قوربانی پوڵ و پارە. 
‌ئەی کە پارتی و بارزانی هێندە دڵسۆزی گەلی کوردن و حکومەتی کوردی ڕادەگەیێنن، ئەو کات کە گریلاکان بە ناپاڵم دەسوتان، یان خەڵکی بێتاوانی باشوری کوردستان بە بۆمبی فرۆکە شەر کەرەکانی تورکیە شەهید دەکران، هەر بە تەنیا ناڕەزایەتیشیان نیشان نەدەدا. یان ڕۆژانە کە لاوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارە دەدرێن بۆ بارزانیو حکومەتی هەرێم لێویشیان نابزێون، یان بۆ حەق دان یان ڕەوایەتی دان بەو ئێعدامانەی ئێران، پژاک بە تیرۆریست ناو دەبەن. لە ڕۆژئاوای کوردستان خەباتی کوردان بە پێشڕەوی پ ی د، لەوپەڕی بەهێزی تێکۆشانی نەتەوەیی دایە، تا ئێستاش گروپەکانی سەر بە بارزانی هێرشی سەر کوردان دەکەن وە دەیانهەوێت ئاسایشی ناوچە کوردیەکان تێکبدەن.ڕاگەیاندنی حکومەتی سەربەخۆی کوردی قەت لە گەڵ هەڵس و کەوتی پارتی دێموکرات یێک ناگرێتەوە.
‌لە ڕاستیدا حکومەتی بێ کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان وەک خانوی بێسەقف وایە، بۆیە با پارتی و بارزانی حکومەت دروست نەکەن، با مادەی ١٤٠ جێبەجێ بکەن کە بۆتە قوربانی بەرژەوەندیەکانیان و لولەی نەوت لە جۆگەی خوێنی شەهیدانی کەرکوک ڕاگوێزراوە بۆ 
‌تورکیە.
با حکومەت دروست نەکەن، با گەندەڵی بنبڕ کەن کە خەریکە هەمو کوردستان دەخنکێنن. با حکومەت دروست نەکەن، بەڵکو تۆزێک دێموکڕاتیزە بن و یاساکانی نێودەوڵەتی بپارێزن کە تەواوی سەروەت و سامانی کوردیان بە فیڕۆ داوەو نەوت بە خۆڕایی دەدەن بە ئێران و تورکیە. با هەر بە دوای پلەو پایەوە نەبن و حکومەتی حیزبی بکەن بە حکومەتێکی نەتەوەیی نەک دەوڵەت دروست کردن،
‌بۆیێ من وەک خۆم و بەو حاڵەیانەوە ڕاگەیاندنی حکومەتێکی دێکتاتۆری کوردیم ناوێت و هەڵوێسی سەرکردایەتی پارتی کرێکاران لە جێی خۆی دایە.‌

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر