Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ اردیبهشت ۳, سه‌شنبه

ئێستا ئێمە تیرۆریستین یان ئێوە بێ ئینساف و بێویژدان.



ئێستا ئێمە تیرۆریستین یان ئێوە بێ ئینساف و بێویژدان.

‌دوای چەندان ساڵ بە تێکۆشان و خەباتی گریلا کە هەزاران شەهیدمان دا، سەدان گریلا بە ناپاڵم و بۆمبی شیمیایی سوتان، لە ئەوروپا تیرۆ کراین، ئەنفال کراین، بە تیرۆریست ناوزەد کراین، هەزاران شۆڕەشگێرمان خرایە بەندیخانە بە ناوی تیرۆریستەوە، تەجاوز بە سەدان مناڵی کورد کرا، بەڵام ئەوانەی ئەو جینایەتەیان دەخوڵقاند بە نێوی شەڕی دژە تیرۆر، لە کۆتایی دا پێیان لە هەڵەی خۆیان ناو بە قەناعەتی خۆیان لە هەڵە دابون.


‌ئێمە داوای ئازادی و دێموکراسی بونی وەڵات دەکەین، ئێمە دەمان هەوێت بە زمانی خۆمان، بە فەرهەنگی خۆمان ، بە کلتور و داب و نەریتی کوردەوە بژیین، ئێوەش دەڵێن نا دەبێ ببن بە تورک و فارس و عەڕەب.
ئێمە دەڵێین دەبێ هەمو گەلان بە ئاشتی و برایەتی لە گەڵ یێک بژین، ئێوەش ئەنفالمان دەکەن، دەڵێن ئێوو حەقی ژیانتان نیە،
‌هەر چەند دڵنیام ئێوە(داگیرکەرانی کوردستان) قەت بە قەناعەت ناگەن و مافی مرۆڤ بون و یێکسانی نابەخشن بە ئێمە، بەڵام بە دڵنیایی خەبات و تێکۆشانی بێوێنەی کورد دەتانبەزێنێ و دەتانهێنێتە سەر ڕێبازی ڕاست.
‌ئەوروپا هەر بە ناوی شەڕ لە دژی تیرۆرەوە سەرۆکی ئێمەیان گرت و ڕەوانەی تورکیەیان کردەوە، ئەو پلانە پیس و چەپەڵانە هەموی لە پێناو بەرژەوەندی نێوان ئەوروپاو تورکیەو داگیرکەران دا بو، هەتا توانیان دژایەتیان کردین، کە گەیشتنە کۆتایی و نەیانتوانی هیچ ئامانجێکیان بپێکن، ئەوجاو تەسلیم بونیان هەڵبژارد و کوردیان لە ناو لیستی ڕەشی خۆیان دەرکرد.
ئاخر پارتی کرێکارانی کوردستان خۆی پێغەمبەری پاراستنی ژینگەو پاراستنی تەندروستی مرۆڤە، کەچی تۆمەتی دەرمان فرۆشتن و بڵاو کردنەوەی دەخستە پاڵ، چە مەنتیقێک ئەوە قبوڵ دەکات، کێ باوەڕ بەو چەواشەکاریە دەکات، ئەگەر لەو پەڕی بێشەڕەفیو بێویژدانی دا نەبیت. 
هیوادارین دەوڵەتی ئەمریکاش لەو سیاسەتەی لە دژی گەلی کورد پەشیمان بێتەوو وە پارتی کرێکارانی کوردستان لە لیستی ڕەشی خۆی دەربکات.
‌بە هیوای ئازاد بونی سەرک ئاپۆ وە هەمو زیندانیانی کوردستان.
‌بەو هیوایەی پرۆسەی ئاشتی سەر بگرێت، تا گریلاکان چیتر شەهید نەبن، دایکان جەرگ سوتاو نەبن.
‌سەرکەوێت خەباتی ئاشتی و ڕزگاری کورد.
Rahmat Mawlanpour

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر