Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ اردیبهشت ۶, جمعه

گەنجانی رۆژئاوای کوردستان لەئاستی خیانەتی لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەدەنگ دێن، ناتوانن کوردستان و گەنجانی کورد پارچە بکەن...




گەنجانی رۆژئاوای کوردستان لەئاستی خیانەتی لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەدەنگ دێن، ناتوانن کوردستان و گەنجانی کورد پارچە بکەن...

سوپاس بۆ بڵاوکردنەوەی
پەیجی قەلەم
گەنجانی رۆژئاوای كوردستان؛ كۆنفرانسی دۆمیز بەئامانج كردنی یەكێتی نەتەوەیی و دەستكەوتەكانی رۆژئاوایە 
له‌رۆژئاوای کوردستان (31) رێکخراوی گه‌نجان به‌ لێدوانێکی هاوبه‌ش رایانگه‌یاند که‌ ئه‌وان به‌شداری کۆنفرانسی گه‌نجان که‌ ئه‌مڕۆ له‌ که‌مپی دۆمێز له‌باشووری کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت نابن و بانگیان له‌سه‌رجه‌م گه‌نجانی کورد کرد که‌ هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌رببڕن .
دوێنێ‌ (31) رێکخراوی گه‌نجان لێدوانێکی نووسراویان بڵاو کرده‌وه‌ و تێیدا به‌ بیرهێنراوه‌ته‌وه‌ که‌ (2)هه‌مین کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی گه‌نجانی کورد له‌هه‌ولێر ئه‌نجام دراوه‌و بڕیار درابوو که‌ کۆنفرانسی (3)هه‌مین له‌رۆژئاوای کوردستان ساز بکرێت و له‌چوارچێوه‌ی بڕیاری کۆنفرانسه‌که‌ له‌نێوان (26 بۆ 28)ی ئاداری 2013 سێهه‌مین کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی گه‌نجان به‌سه‌رکه‌وتوویی ئه‌نجامدرا . 
له‌کۆنفرانسه‌که‌دا ده‌ستنیشان کرا که‌ ژماره‌یه‌ک له‌کاربه‌ده‌ستانی باشووری کوردستان به‌ تایبه‌ت یه‌کێتی لاوان سه‌ر به‌ پارتی دیموکراتی کوردستان ویستیان ئاسته‌نگی له‌پێش کۆنفرانسه‌که‌دا دروست بکه‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌وڵانه‌ش کۆنفرانس به‌سه‌رکه‌وتوویی ئه‌نجام درا .
له‌درێژه‌ی لێدوانه‌که‌دا راگه‌یه‌ندراوه‌ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش هه‌وڵه‌کانی ئه‌و لایه‌نانه‌ش به‌رده‌وام بوو و له‌ئه‌نجامدا ئه‌مڕۆ له‌دۆمێز کۆده‌بنه‌وه‌و به‌و شێوه‌یه‌ ده‌یانه‌وێت کۆنفرانس مایه‌ پووچ بکه‌نه‌وه‌ و ده‌ستکه‌وته‌کانی رۆژئاوای کوردستان بکه‌نه‌ ئامانج . 
له‌به‌رده‌وامی لێدوانه‌که‌دا ده‌ستنیشان کراوه‌ که‌ گه‌نجانی رۆژئاوای کوردستان ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ی که‌ دروست ده‌بێت له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بینن و وه‌ها راگه‌یه‌ندرا: "ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ مه‌شروع نییه‌ و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزبایه‌تییه‌. لێره‌دا ئێمه‌ ئه‌م هه‌ڵوێستی ئه‌و لایه‌نانه‌ و ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه‌ی رێگای ئه‌نجامدانی ئه‌و کۆنفرانسه‌ ده‌ده‌ن، شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین. هه‌روه‌ها بانگ له‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین که‌ له‌سه‌ر ئه‌و مژاره‌ لێپرسینه‌وه‌ و به‌دواداچوونی بۆ بکه‌ن. ئێمه‌ داوا له‌سه‌ر جه‌م گه‌نجانی کوردیش ده‌که‌ین که‌ هه‌ڵوێستی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و مژاره‌ ده‌رببڕن ."
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه‌ دوێنێ هاوکات له‌شاری سلێمانی له‌هۆتێل پاڵاس به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی ئه‌نجامدانی کۆنفرانسی گه‌نجان له‌دۆمێز پرێس کۆنفرانسێک ئه‌نجامدرا و (60) رێکخراوی گه‌نجان له‌باشووری کوردستان به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین یادداشتانه‌مه‌یه‌کیان ئاراسته‌ی سێ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زیری رۆشنبیری ولاوان کرد و له‌یادداشتنامه‌که‌یاندا ئه‌وه‌شیان خسته‌ روو وەک لە ئەنجامنامەکەی کۆنفرانسی سێهەمدا راگه‌یه‌ندراوه‌ هەر جۆرە کۆڕو کۆبونەوەیەک لە ژێر ناوی سێهەمین کۆنفرانس سازبکرێت ناشەرعییە. ئەو لایانانەی هاوکاری ماددی و مەعنەویی سەرخستنی ئەو کۆبونەوەیە دەکەن بەکارێکی ناڕەوا و دژی یەکێتی نەتەوەی گەنجانی کوردستان دەزانین.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر